Kurdipedia.org
🏠 Inizio
کوردیی ناوەڕاستکوردیی ناوەڕاست
📧Contatto
ℹ️A proposito!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Di più
Kurdipedia
کوردیی ناوەڕاست
🏠|📧|A proposito!|Biblioteca|📅
🔀 Voce a caso !
❓ Aiuto
📏 Condizioni di utilizzo
🔎 Ricerca Avanzata
➕ Invia
🔧 Strumenti
🏁 Lingue
🔑 Il mio conto
✚ Nuovo elemento
📕 GRAMMATICA E VOCABULARIO DELLA LINGUA KURDA
Dal P. Maurizio GARZONI
Roma, 1787
📕 GRAMMATICA E VOCABULARIO DELLA LINGUA KURDA
📕 Essere Curdo ; Il più grande popolo senza Stato, tradito dalla storia
SHORSH SURME & LORENZO GUELLA
Questo libro è dedicato a mia madre immortale, al grande spirito dei Martiri della Nazione Curda; agli avvocati, agli attivisti, a tutti coloro che si battono per la dif
📕 Essere Curdo ; Il più grande popolo senza Stato, tradito dalla storia
📕 Il diritto di esistere
Laura Schrader
📕 Il diritto di esistere
📕 I fuochi del Kurdistan
Laura Schrader
📕 I fuochi del Kurdistan
📕 Ambiente e guerra
Laura Schrader
📕 Ambiente e guerra
📕 Kurdistan iraqeno: un caso di passaggio alla democrazia?
Stefania Marzocchi
Compte d\'auteur
1996, Venezia
📕 Kurdistan iraqeno: un caso di passaggio alla democrazia?
📕 La questione curda
ottobre 2010
📕 La questione curda
📕 Un principe curdo, Emina
Cristina Trivulzio di Belgioioso
Presso pirotta e c. tip. libraj
1857, Milano
📕 Un principe curdo, Emina
📕 I Curdi nella storia
Mirella Galletti
Vecchio Faggio
1990, Chieti
ISBN: 88-7113-050-2
📕 I Curdi nella storia
📕 Guerra e Pace in Kurdistan
Prospettive per una soluzione politica
della questione curda
Abdullah Öcalan
2008
📕 Guerra e Pace in Kurdistan
📕 Grammatica E Vocabolario Della Lingua Kurda
1787، Roma
ئەم پەڕتووکە لەلایەن گووگڵەوە سکێنکراوە!
📕 Grammatica E Vocabolario Della Lingua Kurda
📕 Biblioteca
Kurdistan. Cucina e Tradizi...
📕 Biblioteca
I curdi / Viaggio in un pae...
📕 Biblioteca
Kurdistan: un genocidio pos...
📕 Biblioteca
Memorandum sulla situazione...
📕 Biblioteca
Un destino in versi, lirici...
📝 خەڵکی کوردستان پێویستی بە پشتیوانیی جیهانی هەیە! | Gruppo: Documenti | linguaggio articoli: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ Share
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ voce Classifica
⭐⭐⭐⭐⭐ Eccellente
⭐⭐⭐⭐ Molto buono
⭐⭐⭐ media
⭐⭐ Povero
⭐ Bad
☰ Di più
⭐ Aggiungi alle mie collezioni
💬 Scrivi il tuo commento su questo articolo!

✍️ elementi della cronologia
🏷️ Metadata
RSS

📷 ricerca in Google per le immagini relative alla voce selezionata !
🔎 ricerca in Google per la voce selezionata !
✍️✍️ Aggiornare questo articolo!
خەڵکی کوردستان پێویستی بە پشتیوانیی جیهانی هەیە!
📝 Documenti

دوای دەیان ساڵ لە سەرکوت و کۆمەڵکوژی و وێرانکاری کە لەلایەن دەوڵەتە شۆڤینستە یەک لە دوای یەکەکانی عیراقەوە لە دژیان پیادەکراوە، سەرئەنجام خەلکی کوردستان، رۆژی 25 سەپتەمبەر لە ژێر گوشار و هەرەشەیەکی گەورە و فراوانی ناوخۆیی و ناوچەیی و جیهانیدا، ڕیفراندۆمڕیفراندۆمیان ئەنجامداو بەدەنگی زۆرینە وتیان بەڵێ بۆ جیابونەوەو سەربەخۆیی کوردستان.
بەدوای ئەم بڕیارەی خەڵکی کوردستاندا، دەسەڵاتدارانی شۆڤێنیست و تائفی لەبەغداو دەوڵەتانی سەرکوتگەرو کۆنەپەرستی ناوچەکەو جیهان لە پێناو بەرژەوەندی و نەخشەکانیان لە ناوچەکەدا، خەریکن بە ناوی پاراستنی یەکپارچەیی خاکی عێراقەوە هەرەشە لەخواست و دەنگی سەربەخۆی خەڵکی کوردستان دەکەن؛ هەر لە هەرەشەی سنورداخستن و رێگرتنی هاتوچۆ و گەمارۆی ئابوریەوە تائاستی مانۆری سەربازی. لەهەمویان ریسواتر هەڵوێستی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکانە کە رێگا دەکاتەوە بۆ عەبادی و مالکی و پەرلەمانی بەغدا و دەوڵەتی ئەردۆگان و مەلاکانی ئێران، پەنجەی سزادانی خەڵکی کوردستان رابوەشێنن و فەزای ترس و دڵەراوکێ بڵاوبکەنەوە، بۆئەوەی پاشەکشە بە هەنگاوەکانی دوای ریفراندۆم بکەن. ئەم هەڵوێستانەی ئەنجومەنی ئاسایش و دەوڵەتانی کۆنەپەرستی ناوچەکەو ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی تەواوی بانگەشەکانی حزبەکانی کوردایەتی بە درۆ دەخاتەوە کە ئەو دەوڵەت و دامەزراوە ئەمپریالیستانەی وەکو دۆستەکانی خەلکی کوردسان و مافی مرۆڤ و ئاسایشی جیهانی دەناساند. مێژوی ئەو رێکخراوو دەوڵەتانە پرە لە شەرعیەتدان و بەڕێخستنی سیاسەتی داگیرکاری و شەری دراندانەو وێرانکاری و کوشتاری بەکۆمەڵی مرۆڤ لە تەواوی جیهاندا.
ئەمرۆ جەماوەری خەڵکی کوردستان تەنیا لەبەرئەوەی سەرەتاییترین مافی خۆیان پیادە بکەن، خراونەتە ژێر باری گوشار و هەرەشەی برسیکردن و تەنانەت پەلاماری سەربازیش! حکومەت و پەرلەمانی ناسیۆنال- فاشیست و تایفەگەری بەغدا، رژێمی مەلا چنگ خوێناویەکانی ئێران، دەوڵەتی فاشیستی ئەردۆگان، دەستیان کردوە بە جۆرەها مانۆڕی سەربازی و کەڵبەی خویناوی سوپا و میلیشیاکانیان نیشانی خەڵکی کوردستان دەدەن، بۆئەوەی ناچاریان بکەن لە بڕیاری ریفراندۆم پەشیمان ببنەوەو مل بدەن بەو بڕیارانەی بە زۆر بەسەریاندا دەسەپێنرێت.
خەڵکی کوردستان 3 ساڵە بەرامبەر بەربەریەتی داعش راوەستاون. 3 ساڵە ئەم خەڵکە بەشێوازی جۆرواجۆر بەرگری لە خۆیان و لە مەدەنیەت دەکەن. بەرامبەر بەدڕندەیەک دەجەنگن کە دەستکردی ئەمریکا و دەوڵەتانی ئەمپریالسیت و رژێمە گوێلەمستە ناوچەییەکانیانە. کەچی ئەمڕۆ لەگەل دەستبردن بۆ سەرەتاییترین مافی خۆیان کە بریتیە لە ریفراندۆم بۆ هەلبژاردنی ئایندەی دڵخوازی خۆیان، دەکەونە بەرامبەر گەلەکۆمەیەکی گەورەی جیهانی و ناوچەیی. ئەگەر ئەم لۆژیکە رێگای پێبدریت، ئیتر سەراسەری جیهان دەبێتە کۆیلە و دیلی دەستی ئەم دەوڵەتە سەرکوتگەر و ئەمپریالیستیانە.
خەڵکی ئازادیخوازی جیهان!
ریکخراوە کرێکاری و سۆشیالیستی و مرۆڤدۆستەکانی جیهان!
خەڵکی کوردستان تەنها بەهۆی پیادەکردنی مافێکی سەرەتایی خۆیەوە، کەوتوەتە بەردەم هەڕەشەیەکی گەورە و هەمەلایەن! گەلەکۆمەیەکی گەورەی ناوچەیی و جیهانی دەیەوێ ئیرادەی ئەم خەڵکە ستەمدیدەیە بشکێنێ و ملکەچی بکاتەوە بەو ئەسارەتەی دەیان ساڵە لە دژی بەڕێوەدەبرێت. خەڵکی کوردستان پێویستی بە هاوپشتی و بەدەنگەوەهاتنی ئیوە هەیە. دەنگی نارەزایەتیتان بەرز بکەنەوە، گوشار بخەنە سەر دەوڵەتانی زلهێز و نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ دەستهەڵگرتن لەم گوشارانە ولە دەست ئاوەڵاکردنی دەوڵەتانی فاشیستی ئیسلامی و قەومی ناوچەکە کە هەڕەشە لە خەلکی کوردستان بکەن. ئێوە بوون فریای خەڵکی کۆبانی کەوتن و سەرکەوتنێکتان بۆ مرۆڤایەتیی ئازادیخواز تۆمارکرد. ئەمرۆش کاتی ئەوەیە بۆبەرگری لە مرۆڤایەتی و ئازادی، دەنگتان بەرزکەنەوە. پشتیوانی لە خواستی خەڵکی کوردستان بکەن بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆ.
کرێکاران، خەلکی ئازادیخوازی عێراق!
ئەوەی خەڵکی کوردستان لە ریفراندۆمی 25ی سەپتەمبەردا بریاریان لەسەر داوە، تەنها راگەیاندنی ئەوەیە کە دوای دەیان ساڵ لە ستەم و شەڕ و کوشتارێک کە هەموو جەماوەری خەڵکی عیراق قوربانیەکەی بوون، دەیانەوێ جیاببنەوە و لەگەل خەڵکی عیراقدا وەکو دوو دراوسێ و دۆست و پشتوپەنا و هاوکاری یەکتربن. بەڵام دەسەڵاتدارانی عێراق دەیانەوێ خۆڵ بکەنە چاوی خەڵکی عێراقەوە. دەیانەوێ شەڕی نەتەوەیی و تائیفی و کۆمەڵکوژی بەرپا بکەن. ئەمانە دەیانەوێ میراتە فاشیستیەکانی رژێمی ئەنفالچی و کیمیابارانی بەعس زیندووبکەنەوە. ئێمە بانگەوازتان دەکەین نەک هەر فریوی ئەم هاتوهاوارە فاشیانەیە مەخۆن، بەڵکو بەهەموو تواناوە بەرامبەری راوەستن و هاوپشتی و هاوچارەنوسی خۆتان لەگەل خەڵکی کوردستان نیشانبدەن. دەستی ئەم سەرکوتگەرانە ببەستن لەوەی خەڵکی کوردستان بخەنە ژێرگوشارو هەڕەشەوە. خەڵکی کوردستان نەک هیچ کێشە و ناکۆکیەکی لەگەڵ خەڵکی کرێکار و ئازادیخوازی عەرەبزمان نییە، بەڵکو ئەوان بە هاوچارەنوسی خۆیان دادەنێن. ئەوە دەوڵەتانی فاشیستی عیراق و شەڕو رکەبەری نەتەوەیی ناسیۆنالیزمی کورد و عەرەبە کە پێکەوە ژیانی ئەم خەڵکەیان دژوار کردوە. دوای دەیان ساڵ ستەم، خەڵکی کوردستان دەبێت ئازادبن لەوەی چۆن ئایندەی خۆیان دیاری دەکەن. خەڵکی ئازادیخوازی عێراقیش پێویستە پشتیوانی لەم مافە سەرەتاییەی خەڵکی کوردستان بکەن.
کریکاران، جەماوەری ئازادیخوازی تورکیا و ئێران!
ئەحزابی سیاسی و ریکخراوەکانی لایەنگر لە ئازادی و مرۆڤایەتی لە ئێران و تورکیا!
دوو دەوڵەتی سەرکوتگەر و مرۆڤکوژی ئەردۆگان و مەلاکانی ئێران زۆر دڕندانە خەڵکی کوردستانی عێراقیان خستوەتە بەردەم هەرەشەی هەمەلایەنە، تەنها لەبەرئەوەی ئەو خەڵکە دوای دەیان ساڵ ستەم و کوشتاری بەکۆمەڵ لە ریفراندۆمێکدا بریانداوە ئیتر لە گەڵ عێراق نەمێننەوەو دەوڵەتێکی سەربەخۆ دروست بکەن. ئەم دوو دەوڵەتە کۆنەپەرستە جگە لە هەڕەشە و گوڕەشەکانیان، هانی دەمارگیری نەتەوەپەرستی تورکی و فارسی دەدەن بۆ تێکدانی فەزای نێوان خەڵکی ناوچەکە. خەڵکی کوردستان هیچ کێشەو گرفتێکی لەگەڵ هیچ خەڵکێکی دیکە نیە. خۆی بە هاوپشت و هاوچارەنوسی هەموو جەماوەری کرێکارو ئازادیخوازی ناوچەکە و جیهان دەزانێت. ئێمە بانگەوازتان دەکەین دژی سیاسەتە دژی ئینسانیەکانی ئەم دوو دەوڵەتە فاشیستە راوەستن و هاوپشتی خۆتان لەگەڵ خەڵکی ستەمدیدەی کوردستان نیشان بدەن.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستانحزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
28-09-2017

⚠️ Questo articolo è stato scritto in (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull''icona per aprire l''articolo in lingua originale!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
🖇 Articoli collegati: 1
📅 Date & eventi
1.👁️28-09-2017
📂[ Di più...]

⁉️ Articoli proprietà
🏷️ Gruppo: 📝 Documenti
🏳️ linguaggio articoli: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 Publication date: 28-09-2017
🌐 Dialetto: 🏳️ Curdo - Sorani
🏟 Partito: ☭ Comunista Operaio
🗺 Provincia: ⬇️ Sud Kurdistan
📄 Tipo di documento: ⊶ Lingua originale

⁉️ Technical Metadata
©️ Il copyright di questo elemento è stato rilasciato a Kurdipedia dal proprietario della voce !
✨ Qualità Voce: 93% ✔️
93%
✖️
 30%-39%
Bad👎
✖️
 40%-49%
Bad
✖️
 50%-59%
Povero
✔️
 60%-69%
media
✔️
 70%-79%
Molto buono
✔️
 80%-89%
Molto buono👍
✔️
 90%-99%
Eccellente👏
93%
✔️
Aggiunto da ( Hawrê Baxewan ) su Oct 9 2017 2:58PM
👌 Questo articolo è stato esaminato e rilasciato da (Hawrê Baxewan) su Oct 13 2017 12:01PM
✍️ Questa voce recentemente aggiornato da (Hawrê Baxewan) in: Oct 13 2017 12:01PM
☁️ URL
🔗
🔗
👁 Questo oggetto è stato visto volte 1,547

📚 Biblioteca
  🕮 GRAMMATICA E VOCABULAR...
  🕮 Memorandum sulla situa...
  🕮 Kurdistan: un genocidi...
  🕮 Kurdistan iraqeno: un ...
  🕮 Di più...


📅 Cronologia degli eventi
  🗓️ 28-10-2020
  🗓️ 27-10-2020
  🗓️ 26-10-2020
  🗓️ 25-10-2020
  🗓️ 24-10-2020
  🗓️ 23-10-2020
  🗓️ 22-10-2020


💳 Donare
👫 membri Kurdipedia
💬 tuo feedback
⭐ collezioni degli utenti
📊 Statistiche Articoli 378,725
Immagini 60,658
Libri 11,316
File correlati 46,242
📼 Video 179
🗄 Fonti 15,692
📌 Actual
Kurdistan. Cucina e Tradizioni Del Popolo Curdo
Mirella Galletti, Fuad Rahman
Kurdistan. Cucina e Tradizioni Del Popolo Curdo
I curdi / Viaggio in un paese che non c\'è
Jonathan C. Randal Multimedia
Maria Giuseppina Cavallo
ISBN : 88-359-4481-3
1998, Roma
I curdi / Viaggio in un paese che non c\'è
Kurdistan: un genocidio postmoderno
Collectif
Circolo Culturale Menocchio
2001, Udine
Kurdistan: un genocidio postmoderno
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
Kurdish Delegation
Kurdish Delegation
1949, Roma
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
Un destino in versi, lirici curdi
Collectif
Vecchio Faggio
1990, Chieti
ISBN: 88-7113-051-0
Un destino in versi, lirici curdi

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.10
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| Pagina tempo di generazione: 0,125 secondo (s)!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574