#جابير سابير سادق# ئۆمەر
شەهيد جابير سابير سادق ئۆمەر لە بنەماڵەی(وەسمان جۆڵا)ی شوانيە، ساڵی 1954 لە خانەوادەيەکی نيشتمانپەروەری کوردپەروەری گوندی(#باغەجنێر)#ی شارەدێی #تەقتەق#ی سەر بەشارۆچکەی #کۆيە# چاوی بەژيان هەڵێناوە، لە تەمەنی(20) ساڵيدا چەکی پێشمەرگايەتی لە شۆڕشی ئەيلول لە ساڵی 1974 لە هێزی(#بێتواتە#) لەلای فەرماندەی بەتاليۆن(گوڵ وباغ) دەکاتە شان، بەشداری چالاکانەی کردووە لە ڕووبەڕووبونەوە بەرەييەکانی شەڕی هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە هاوينی ساڵی 1974 لە بناری چيای ماکۆک و قۆپکی شيشار، بەداخەوە لە بەرەبەيانی(#14-10-1974#) لە قۆپکی شيشار لەگەڵ دوو لە هاوسەنگەرانی دەچێتە کاروانی شەهيدانەوە، ئەوانيش شەهيد عەريف جەميل شيواشۆکی و شەهيد نوری خورشيد هەولێری، بە هۆی سەختی بارودۆخەکەوە لە گوندی(هەرتەل)ی خۆشناوەتی لەگەڵ شەهيد نوری خورشيد بەخاک سپێردراوە و تا ئەمرۆش گڵکۆکەی هەر لە گوندی هەرتەل-ە، ناوبراو دووەمين شەهيدی گوندی باغەجنێرە لە شۆڕشی ئەيلول، هەزاران سلاو لە گيانی پاکی شەهيد جابير و گشت شەهيدانی ڕێگای ڕزگاری کوردستان.[1]
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 3,324 անգամ