پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Noin
 Satunnainen erä!
 Käyttöehdot
 Kurdipedia Archivists
 Palautetta
 Käyttäjän Kokoelmat
 Tapahtumien aikajärjestys
 Aktiviteetit - Kurdipedia
 Apua
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 515,933
Kuvat 105,041
Kirjat 19,060
Liittyvät tiedostot 95,484
Video 1,259
Kirjasto
Layla
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani...
Tilastot ja selvitykset
Kurdistanin parlamenttivaal...
Paikkoja
Kurdistanin aluehallinnon p...
گۆڕان داوای هەڵوەشانەوەی سەرکردایەتی سیاسی کوردستان– عێراق دەکات
Ryhmä: Asiakirjat | Artikkelit kieli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Sijoitus Kohde
Erinomainen
Erittäin hyvä
Keskimääräinen
Huono
Huono
Lisää kokoelmiin
Kirjoita oma kommenttisi tuote!
Kohdetta historia
Metadata
RSS
Hae Googlella liittyviä kuvia valitun kohteen!
Hae Googlella valitun kohteen!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
گۆڕان داوای هەڵوەشانەوەی سەرکردایەتی سیاسی کوردستان– عێراق دەکات
Asiakirjat

گۆڕان داوای هەڵوەشانەوەی سەرکردایەتی سیاسی کوردستان– عێراق دەکات
Asiakirjat

هاونیشتمانیانی کوردستان
گەلەکەمان ئەمڕۆ بە قۆناغێکی هەستیارو مەترسیداردا تێدەپەڕێ. قەیرانی دارایی و بۆشایی یاسایی و نەبونی عەدالەتی کۆمەڵایەتی ژیانی هاوڵاتیان و ئاشتی کۆمەڵایەتی خستۆتە بەردەم مەترسییەکی گەورەوە. هەمو ئەمانەش دەرەنجامی سیاسەتی شکستخواردوی بیستوپێنج ساڵەی دەسەڵاتی خۆماڵییە. سەرەڕای ئەوانە دەسەڵاتە شکستخواردوەکەی هەرێمی کوردستان لە بری چارەسەرکردنی کێشەکان و باشکردنی گوزەرانی هاوڵاتیان و دەستەبەرکردنی یەکڕیزی نیشتمانی‌ قەیرانێکی تری سیاسیان لەگەڵ حکومەتی فیدڕال و دەوڵەتانی ناوچەکەو کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دروستکرد، کە ئەویش وروژاندنی پرسی ڕیفراندۆم بو لە کاتێکی نەگونجاودا.
هێنانەپێشەوەی ڕیفراندۆم و ئەنجامدانی لەم کاتەدا بەبێ زەمینەسازی و هێنانەدی یەکڕیزی نیشتمانی بەو هەمو کەموکوڕی و تەزویرو دەسکارییەوە،‌ ‌بۆ خۆدزینەوە بو لە چارەسەرکردنی کێشەکان و درێژەدان بە قۆرخکردنی دەسەڵات و تاڵانکردنی زیاتری سامانی وڵات. ڕیفراندۆم هێندەی تر ڕیزەکانی گەلەکەمانی تێکداو هێزو لایەنە نێودەوڵەتییە دۆستەکانمانی نیگەران و نائومێد کرد. هەروەها بیانوی دا بە هەندێ کەس و لایەنی سیاسیی شۆڤێنی کە دژی داخوازییە ڕەواکانی خەڵکی کوردستان‌ بوەستنەوە. ئێستا دەرەنجام و کاردانەوەکانی ڕیفراندۆم بونەتە مایەی هەڕەشەیەکی جیدی لەسەر ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیانی کوردستان‌ و مەترسی لەسەر دەسکەوتەکانی خەڵکی کوردستان دروستکردوە‌.
#بزوتنەوەی گۆڕان# هەر لە سەرەتاوە ڕایگەیاند کە لەم کاتەدا هەلومەرجی ناوخۆیی و دەرەکی‌ لەبارنین بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆم. هەروەها داوامانکرد پێشوازی لە دەسپێشخەری کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتوەکان بکرێ‌ بۆ نێوەندگیری لە دانوستان لەگەڵ حکومەتی بەغدا. بەڵام سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان و هاوڕاکانیان بێگوێدانە بەرژەوەندی گەلەکەمان و هەڵسەنگاندنی بارودۆخەکە و تاوتوێکردنی ئەگەرو کاردانەوەکان ڕیفراندۆمیان ئەنجامدا.‌ ئێستا هاوڵاتیانی کوردستان لە چاوەڕوانی چارەنوسێکی نادیاردا توشی ترس و دڵەڕاوکێ و نائومێدی بون
سەرەڕای هەمو ئەمانەش، دوێنێ لیژنەی باڵای ڕیفراندۆم، کە لیژنەیەکی حیزبی و نایاساییە، خۆیان وەک سەرکردایەتی سیاسی کوردستان – عیراق ڕاگەیاند. ڕاگەیاندنی ئەو سەرکردایەتییە گەڕانەوەیەکی ڕونی پرۆسەی سیاسیە بۆ دواوە. جگە لەوەش ئەوانە مافی ئەوەیان نیە بەناوی سەرکردایەتی سیاسی کوردستان خۆیان ڕابگەیەنن، چونکە بەپێی دەنگ و کورسی پەرلەمانیش بێت چەند حیزبێک ناتوانن نوێنەرایەتی هەمو کوردستان بکەن. گەلەکەمان چاوەڕێی ئەوە بو دەسەڵاتدارانی ئەم هەرێمە دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان تۆکمەو بەنیشتمانی بکەن. بەڵام ئەو هەنگاوەی ئەوان هەوڵێکی ئاشکراو کۆسپێکی ترە بۆ پەراوێزکردن و فەرامۆشکردنی دامەزراوە شەرعییەکانی هەرێمی کوردستان و قۆرخکردنی زیاتری بڕیارو دەسەڵاتی سیاسی. هەروەها بەم کارەیان پاساو بۆ ناحەزو نەیارەکانی گەلەکەمان دەهێننەوە کە گەلی کورد شایستەی سەربەخۆیی و ئامادەیی خۆبەڕێوەبردنی، لە ڕێگای دامەزراوەی یاسایی و نیشتمانییەوە، نیە.
1. پەرلەمانی کوردستان دەستەیەکی گفتوگۆ لە نوێنەری حکومەتی هەرێم و پەرلەمان و کەسانی نیشتمانپەروەرو پسپۆڕ دیاری بکات و دەست بکرێ بە گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا بە سەرپەرشتی نەتەوە یەکگرتوەکان و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی، بۆ چارەسەرکردنی هەمو کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێرو بەغدا لە چوارچێوەی دەستوری عیراقدا‌.
2. حکومەتی فیدڕالی عیراق و ئەنجومەنی نوێنەران پێداچونەوە بە هەمو ئەو بڕیارو ڕاسپاردانەدا بکەن، کە لە پێش ئەنجامدانی ڕیفراندۆم و دواتریش کراون‌ و ئەوانەیان هەڵوەشێننەوە کە دژی بەرژەوەندییەکانی خەڵکی کوردستانن و دەبنە مایەی ئاڵۆزی و ناسەقامگیری و نابێ ڕێگە بە گەلەکۆمەکی ئیقلیمی بدرێ بۆ سزادانی گەلەکەمان. هەروەها بەرپرسیاریان دەکەین لە جێبەجێکردنی هەمو ئەو مافانەی لە دەستوری عیراقدا بۆ خەڵکی کوردستان چەسپێنراون‌، بەڵام لە ڕابردودا خۆیان لە جێبەجێکردنی دزیوەتەوە. نابێ ڕیفراندۆم بکرێتە پاساو و بیانو بۆ پەشیمان بونەوە لە جێبەجێکردنی داوا ڕەواکانی گەلەکەمان کە لە دەستوردا چەسپێنراوە.
3. پێشوازی و دەسخۆشی لە هەوڵ و دەسپێشخەری کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و مەرجەعییەتی ئایینی و هەمو ئەو هێزو کەسایەتیانە بکرێت کە لەپێناوی دەستەبەرکردنی گیانی بەیەکەوە ژیان و سەقامگیری و بەرجەستەکردنی مافە نەتەوایەتییەکانی خەڵکی کوردستان کردویانە.
4. سەرکردایەتی سیاسی کوردستان – عیراق هەڵوەشێتەوەو لەبری ئەوە دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان گەشەیان پێبدرێ و بەنیشتمانی بکرێن‌.
5. هەڵبژاردنی گشتی لە وادەی یاسایی خۆیدا لەلایەن کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و ڕاپرسی کوردستان و لەژێر چاودێری نێودەوڵەتی ئەنجام بدرێ.
بزوتنەوەی گۆڕان
02-10-2017
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 3,019 kertaa
HashTag
Lähteet
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 02-10-2017 (7 ساڵ)
پارت / لایەن: بزووتنەوەی گۆڕان
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 93%
93%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 02-10-2017 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 03-10-2017 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 03-10-2017 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 3,019 جار بینراوە
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

ڕۆژەڤ
شەهیدان
خالید بەگی جبری
15-11-2009
هاوڕێ باخەوان
خالید بەگی جبری
ژیاننامە
ئەڤریم ئالاتاش
16-09-2010
هاوڕێ باخەوان
ئەڤریم ئالاتاش
ژیاننامە
شێخ بورهان پاکی
17-04-2011
هاوڕێ باخەوان
شێخ بورهان پاکی
ژیاننامە
دڵشاد حاجی عەبدولوەفا
09-03-2022
سروشت بەکر
دڵشاد حاجی عەبدولوەفا
ژیاننامە
مەلا ئەنوەر
23-07-2022
ئاراس ئیلنجاغی
مەلا ئەنوەر
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 515,933
Kuvat 105,041
Kirjat 19,060
Liittyvät tiedostot 95,484
Video 1,259
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| Yhteystiedot | CSS3 | HTML5

| Sivu sukupolven aika: 0.25 toinen!