بزووتنەوەی گۆڕان ڕونکردنەوەیەک لەسەر ڕێباز حەملان بڵاودەکاتەوە
پەیوەست بە لێدوانەکانی بەڕێز (
عەلی حەمە ساڵحعەلی حەمە ساڵح) تایبەت بە دەستلەکارکێشانەوەی بەڕێز (
ڕێباز حەملانڕێباز حەملان) و خستنەڕوی هەندێک زانیاری و بەڵگە لەسەر ناوبراو، پێویستە ڕای گشتی و دەنگدەر و هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەی گۆڕان لەوە ئاگاداربکەینەوە کە ئه و زانیاریانە دوو جۆرن:-
جۆری یەکەم: ئه و زانیاریانەیە کە لەراپۆرتەکانی چاودێری دارایدا هاتووە، ئه و ڕاپۆرتانەش لە ڕووی کارگێڕی و یاساییەوە دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێم لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکەن و تا ئه و لیکۆڵینەوانەش تەواو نەبن ناتوانرێت زانیاریەکانی ناو ڕاپۆرتەکان وەک بەڵگەی گەندەڵی مامەڵەی لەگەڵ بکرێت.
جۆری دووەم: ئه و زانیارییانەیە کە تەنها لە چوارچێوەی گوماندابوون و هیچ بەڵگەیەکی باوەڕپێکراوی لەگەڵدا هاوپێچ نەکراوە.
02-10-2017