بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان پێش ئەنجامدانی #ڕیفراندۆم# بڕیاردەرانی ڕیفراندۆم بەڵێنیان بە خەڵکی کوردستان دا کە هەنگاوی بەرەو دەوڵەت بون دەنێن و ڕاپرسی هەنگاوی یەکەمیان دەبێت.
هەربۆیە هەمووان چاوەڕێ بوین هەنگاوەکانی دوای ڕیفراندۆم گێڕانەوەی هەیبەت و پێگەی دامەزراوە فەرمیەکانی هەرێمی کوردستان بێت و پەلە بکرێت لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان، بەڵام بەداخەوە هەموومان گوێبیستی گۆڕینی ناوی ئەنجومەنی ڕیفراندۆم بووین بۆ (سەرکردایەتی سیاسی کوردستان-عیراق)، کە زەمەنی بەرەی کوردستانیمان بیردەخاتەوە، واتە گەڕانەوە بۆ دواوە، داش (-) عێراقەکەش دەیان پرسیار لەسەر ئەم ئەنجومەنە دروست دەکات کە بڕیاری ڕیفراندۆمی بەرەو دەوڵەتی کوردی نا.
دروستکردنی ئەم ئەنجومەنە سیاسیە جگە لەوەی هیچ شەرعیەتێکی یاسایی نیە، بەڵکو کێشەکانیش قوڵتر دەکاتەوە و ڕیزەکانی گەلی کوردستان پەرتتر دەکات و تەبایی سیاسی لەگۆڕ دەنێت.
ئەمڕۆ لە هەرکات زیاتر بارودۆخەکە وا پێویستی دەکرد کە هەنگاو بۆ یەکڕیزیی و کاری دامەزراوەیی بنێین، بەڵام دیارە دەسەڵاتداران لە ڕێڕەوی کاری خراپی خۆیان بەردەوامن و بڕیارەکانیان دەبێتە هۆی ئاڵۆزتر کردنی بارودۆخەکە لە هەموو ڕوویەکەوە.
هەربۆیە وەک #کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان# ئەو بڕیارە ڕەتدەکەینەوە و دەخوازین دەسەڵاتداران بەئاگا بێنەوەو بزانن چ ڕێگایەک و چ بڕیارێک خزمەت بەم گەلە دەکات ئەو هەنگاوە بنێن.
کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان
ئەنجومەنی سیاسی
02-10-2017
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 3,273 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!