کۆمەڵی ئیسلامی هەڵوێستی خۆی لەسەر سەرکردایەتی سیاسی کوردستان-عێراق ڕادەگەیەنێت
بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان پێش ئەنجامدانی
ڕیفراندۆمڕیفراندۆم بڕیاردەرانی ڕیفراندۆم بەڵێنیان بە خەڵکی کوردستان دا کە هەنگاوی بەرەو دەوڵەت بون دەنێن و ڕاپرسی هەنگاوی یەکەمیان دەبێت.
هەربۆیە هەمووان چاوەڕێ بوین هەنگاوەکانی دوای ڕیفراندۆم گێڕانەوەی هەیبەت و پێگەی دامەزراوە فەرمیەکانی هەرێمی کوردستان بێت و پەلە بکرێت لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان، بەڵام بەداخەوە هەموومان گوێبیستی گۆڕینی ناوی ئەنجومەنی ڕیفراندۆم بووین بۆ (سەرکردایەتی سیاسی کوردستان-عیراق)، کە زەمەنی بەرەی کوردستانیمان بیردەخاتەوە، واتە گەڕانەوە بۆ دواوە، داش (-) عێراقەکەش دەیان پرسیار لەسەر ئەم ئەنجومەنە دروست دەکات کە بڕیاری ڕیفراندۆمی بەرەو دەوڵەتی کوردی نا.
دروستکردنی ئەم ئەنجومەنە سیاسیە جگە لەوەی هیچ شەرعیەتێکی یاسایی نیە، بەڵکو کێشەکانیش قوڵتر دەکاتەوە و ڕیزەکانی گەلی کوردستان پەرتتر دەکات و تەبایی سیاسی لەگۆڕ دەنێت.
ئەمڕۆ لە هەرکات زیاتر بارودۆخەکە وا پێویستی دەکرد کە هەنگاو بۆ یەکڕیزیی و کاری دامەزراوەیی بنێین، بەڵام دیارە دەسەڵاتداران لە ڕێڕەوی کاری خراپی خۆیان بەردەوامن و بڕیارەکانیان دەبێتە هۆی ئاڵۆزتر کردنی بارودۆخەکە لە هەموو ڕوویەکەوە.
هەربۆیە وەک
کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستانکۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان ئەو بڕیارە ڕەتدەکەینەوە و دەخوازین دەسەڵاتداران بەئاگا بێنەوەو بزانن چ ڕێگایەک و چ بڕیارێک خزمەت بەم گەلە دەکات ئەو هەنگاوە بنێن.
کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان
ئەنجومەنی سیاسی
02-10-2017