دەستەی #گەشتوگوزار#ی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت دوای #ڕیفراندۆم#ەکەی هەرێمی کوردستان جموجۆڵی #گەشتیاری# لە #سەیرانگا# و ناوچە گەشتیارییەکانی هەرێم زۆر کەمی کردووە. وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم ڕایگەیاندووە بەهۆی کەم بوونەوەی ژمارەی گەشتیارانەوە بە تایبەت لە شارەکانی باشور و ناوەراستی عیراقەوە بۆ هەرێمی کوردستان جوجۆڵی گەشتیاری لە ناوچە گەشتیارییەکانی هەرێم زۆر کەمی کردووە کە ئەوەش کاریگەری هەبووە لەسەر داهاتی سەدان خێزان کە بژێوی ژیانیان لەسەر کەرتی گەشتیارییە.
دوای ڕیفراندۆمەکەی 25ی ئەیلول بەغداد گەشتە ئاسمانییەکانی لە هەردوو فرۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی ڕاگرت و ڕاشیگەیاند ڕێگە نادەن بە گەشتیارانی ناوەراست و باشوری عێراق کە 90 لەسەدی ڕێژەی ئەو گەشتیارانە پێک دێنن کە سەردانی هەرێم دەکەن لەمەودوا بۆ گەشت کردن بێنە هەرێمی کوردستانەوە.[1]
01-10-2017
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 4,780 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!