باکووری کوردستان
- تەقاندنەوەی ئەشکەوتە مێژووییەکانی شاری
حەسکیفحەسکیف لە باکووری کوردستان بەردەوامە کە کۆنترین ناوچەی نیشتەجێبوونە لە جیهاندا و مێژووەکەی بۆ 12 هەزار ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە.
[3]
باشووری کوردستان
-
ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆمئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم کۆبوویەوە و هەڵوەشاندنەوەی خۆی ڕاگەیاندو، دامەزراندنی ئەنجومەنی سەرکردایەتی سیاسی کوردستان / عێراق،ی ڕاگەیاند.
[5]
-
بزوتنەوەی گۆڕانبزوتنەوەی گۆڕان لەبارەی دروستکردنی سەرکردایەتی سیاسی کوردستان-عێراقەوە، لە پەیامەکەیدا ڕایدەگەیەنێت سەرکردایەتی سیاسی کوردستان داش عێراق هیچ شەرعیەتێکی نیە و پشتیوانی یاسایی نیە.
[6]
- لە کاژێر 10:30ی بەیانی ئەمڕۆ خۆپیشاندانی ژمارەیەک مامۆستا بەمەبەستی ناڕەزایی دەربڕین لەسیستمی پاشەکەوتی
موچەموچە لەبەردەم بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی ڕۆژئاوای
سلێمانیسلێمانی دەستیپێکرد و مامۆستایان مۆڵەتی یەک مانگ دەدەنە حکومەت.
[1]
-
وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانوەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیێنێت، بەغدا دەڵێت بەشی
بودجەبودجەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان 460 ملیار دیناری عێراقییه و تەنیا ئامادەن ئەو بڕه بدەن، بەڵام بودجەی مانگانەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بریتییه له 915 ملیار دیناری عێراقی.
[3]
- ئەو 260 کۆچبەرەی کە لە هەرێمی کوردستانەوە چووبوونەوە تورکیا بۆ گەیشتنیان بە ئەوروپا، بەڵام سەرەتای مانگی ڕابردوو لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە دەسگیرکران و ڕادەستی بەرەی نوسرە کران لە شاری ئیدلیب-ی سوریا، پاشانیش بە هاوکاریی ئاسایشی ڕۆژئاوا ڕزگارکران، گەیشتنەوە سلێمانی.
[2]
- سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئه و دەنگۆیانە ڕەتدەکاتەوە کە گوایە ئیسرائیل پشتیوانی ڕیفراندۆمی کوردستانی و کارئاسانی له و ڕووەوە کردبێت.
[1]
- ئەمینداری گشتی حیزبوڵای لوبنان ڕیفراندۆمەکەی کوردستان بە بەشێک لە پیلانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ دابەشکردنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناودەبات.
[1]
- ئاگرێک لە
زانکۆی چەرمۆزانکۆی چەرمۆ کەوتەوە، سەرەتا سەنتەری توێژینەوەی زانکۆ ئاگریگرت، پاشان تەشەنەی سەند و ئاگرەکە گەورەبوو. سەرۆکی زانکۆی چەرمۆ باسی لەوە کرد کە ئاگرەکە بەشێکی زۆری زانکۆکەی سووتاندووە و گوتیشی: 80%ی بەشی تاقیگەکانمان سووتاوە و زیانی ئاگرەکە بە نزیکەی 5 ملیۆن دۆلار دەخمڵێندرێت.
[3]
- سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ لە
پەرلەمانی کوردستانپەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، کە حکوومەتی عێراق بە ئەنقەست پارەی
گەنمگەنمی جووتیارانی کوردستان نادات.
[4]
- مەسیحییەکانی هەرێمی کوردستان و دانیشتوانی دەشتی
نەینەوانەینەوا بە فەرمی پاڵپشتی خۆیان بۆ سەربەخۆیی کوردستان و جیابوونەوەیان لە عێراق ئاشکرا کرد و داواشیان کرد بگوازرێنەوە بۆ سەر هەرێمی کوردستان.
[1]
-
مەسعود حەیدەرمەسعود حەیدەر پەرلەمانتاری گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ئەمڕۆ نوسیویەتی ئێمە دەڕۆینەوە بۆ بەغدا و بەرگری لە مافەکانی گەلی کورد دەکەین.
[1]
- کاتژمێر 6ی ئێوارەی ئەمڕۆ، بە مەراسیمی ڕۆیشتن لەسەر فەرشی سوور، دووەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سلێمانی لە شاری سلێمانی دەستپیپێکرد و بڕیارە حەوت ڕۆژ بخایەنێت.
[2]
- یانەی
دالکورددالکورد بە سوود وەرگرتن لە یەکسانبوونی یانەی برۆماپۆیکارنای ڕکابەری جێگەی خۆی لە پلەی یەکەمی خولی پلە یەکی سوێد بەهێزترکرد دوای ئەوەی سەرکەوتنێکی گرنگی بەسەر یانەی سیریانسکا بەدەستهێنا.
[3]
- وەزیری گواستنەوەو گەیاندندن ڕایدەگەیەنێت لەمەودوا فڕین و نیشتنەوەی فڕۆکە جەنگییەکان و هاوکارییەکان بەردەوامدەبێت، ساڵی ڕابردووش 18 هەزار فڕین و نیشتنەوەی فڕۆکەی سەبازی هەبووە.
[1]
-
شاسوار عەبدولواحیدشاسوار عەبدولواحید، خاوەنی کۆمپانیای نالیا، لیستێکی بەناوی نەوەی نوێ ڕاگەیاند.
[5]
رۆژئاوای کوردستان
- کۆبوونەوەی ڕاوێژی نەتەوەیی، بەدەستپێشخەری
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستانکۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان لە ئاستی ڕۆژئاوای کوردستاندا بە ئامادەبوونی 200 بەشدار لە هەموو حزبە سیاسییەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنیی ڕۆژئاوای کوردستان دەستیپێکرد.
[2]
- لەمیانەی بەردەوامی شەڕ و پێکدادانەکاندا لەگەڕەکی کورد لەناو شاری ڕەقە، هێزەکانی سوریای دیموکرات 20 هاوڵاتیان ڕزگار کرد و 3 چەتەشیان بەدیل گرت.
[2] کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 大事年表