بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای #گاز پرۆم# نەفت ئاشکرایدەکات بەپێی ڕووپێوەکان، یەدەگی نەوتی بلۆکی #گەرمیان# کە دەتوانرێت دەربهێنرێت، بە هەشت ملیۆن تۆن مەزەندە دەکرێت.
سیرگی بیتروڤ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای گازپرۆم نەفت لەدیدارێکدا لەگەڵ گۆڤاری نەفت ئیکۆمباس کە ئەمڕۆ 28ی ئەیلول بڵاوکراوەتەوە، ڕایگەیاندوە لە بلۆکی نەوتی گەرمیان 8 ملیۆن تۆن نەوتی یەدەگ هەیە، کە دەتوانرێت دەربهێنرێت.
راشیگەیاندووە، سەرقاڵی لێدانی دووەم بیری نەوتن، دوای ئەوەش زانیاری جیۆلۆجی ورد و ژمارەی نوێیان دەستدەکەوێت.
رونیشیکردۆتەوە بەلێدان و هەڵکەندنی یەک بیری نەوت زانیار و داتای جیۆلۆجی وردمان دەست ناکەوێت ئاشکراشیکردووە بەرهەمی نەوتی ڕۆژانەی کێڵگەی #سەرقەڵا# 7631 بەرمیلە.
پێشبینیشیکردوە لە کۆمەڵگەی نەوتی گەرمیان لە ساڵی 2019 تا 2022 بەرهەمی نەوت بگاتە یەک ملیۆن تۆن لە ساڵێکدا.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە گازپرۆم سەرقاڵی کۆکردنەوەی داتا و زانیارییە سەبارەت یەدەگی غاز لە کۆمەڵگەی گەرمیان، ئەوەش بۆ ئەوەی دەست بکەن بە دامەزراندنی ژێرخانی غاز لە ناوچەکە.[1]
28-09-2017
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 4,340 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !