🏠 دەستپێک
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Bakûr
English
کرمانجی - کوردیی باکوور
هەورامی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Ελληνική
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📕 خۆیبوون - هیوا - ژ. ک؛ لێکۆڵینەوەیەکی بەراوردکاری
هیوا عەزیز سەعید[1]
2006
📕 خۆیبوون - هیوا - ژ. ک؛ لێکۆڵینەوەیەکی بەراوردکاری
📕 نامەی کچێکی مردوو
ئەحمەد کامەران[1]
2021
📕 نامەی کچێکی مردوو
📕 کورتە و پوختەی ئیحیا عولووموددین
نووسەر: ئیمام موحەممەد غەزالی
وەرگێڕ: سەعید کەڕەمی
کەڕەتی چاپ: یەکەم (1393)
بڵاوکەرەوە: بڵاوکردنەوەی کوردستان (انتشارات کردستان) [1]
📕 کورتە و پوختەی ئیحیا عولووموددین
📕 بۆچی لەناو نوێژدا هۆش و فیکرم دەڕوات؟
نووسینی: ئازاد فائق پێنجوێنی [1]
📕 بۆچی لەناو نوێژدا هۆش و فیکرم دەڕوات؟
💬 بوو بوو، نەبوو کەڕەپوو
بوو بوو، نەبوو کەڕەپوو
هەر لەسەر کەڕەپوو وتراویشە(ئیمانی سوکە هەروەک کەڕەپوو) کەڕەپوو بەفرێکی تەنکە و زوو دەتوێتەوە و زۆر خۆی ناگرێت و نامێنێتەوە، ئەوەش بووە بە ئیدیۆم ئەگەر زۆر بەتەمای کارێک یان ئیش
💬 بوو بوو، نەبوو کەڕەپوو
💬 بەردی بەستێ، چۆلەکەی دەشتێ
بەردی بەستێ، چۆلەکەی دەشتێ
بەست، پانتاییەکی گەورەیە لە بەردۆچکەی ڕاپێچراو و ڕاماڵراوی ڕووباران دروست دەبێت، بەگوێرەی شوێنی پێکهاتنیان شێوەیان جیاوازە لە دامێنی شاخەکان شێوە پانکەییە و لە دەڵتاکان سێگ
💬 بەردی بەستێ، چۆلەکەی دەشتێ
💬 بارگیر هەر تەرسی لەدوای خۆی بەجێ دێڵێ
بارگیر هەر تەرسی لەدوای خۆی بەجێ دێڵێ
ئه و ووڵاغە بەرزەی لە ئەسپ و ماین دەتکێتەوە، ئەگەر بۆ سوارسوارێنێ و غارغارێن دەست نەدات، باری پێ دەگوازرێتەوە، نازناوەکەوی دەبێتە(بار+گیر)، هەموو بارەبەرێک لەبەر
💬 بارگیر هەر تەرسی لەدوای خۆی بەجێ دێڵێ
📕 کتێبی مەستوورەی ئەردەڵان
نووسەر: بوخاری وشیار [1]
📕 کتێبی مەستوورەی ئەردەڵان
📕 بۆچی هاوسەرگیری دەکەیت؟
ناوی کتێب: بۆچی هاوسەرگیری دەکەیت؟
ناوی نوسەر: کۆسار عەرەب هەورامی
بابەت: گەشەپێدانی مرۆیی

بۆچی هاوسەرگیری دەکەیت؟
ئایا هەرگیز ئەم پرسیارەت لەخۆت کردوە؟
ئایا هەر کات بیرۆکەی چونە ناو ژیانی
📕 بۆچی هاوسەرگیری دەکەیت؟
📕 خەونی حوشتر
نووسین: شاخەوان حەمە مامۆکی
بابەت: چیرۆکی مناڵان
📕 خەونی حوشتر
📕 کۆمەڵەی ئیخوان ئەلسەفا؛ فەلسەفە، مێژوو، ئەدەب
ئەبوبەکر شوان[1]
هەولێر - 2010
📕 کۆمەڵەی ئیخوان ئەلسەفا؛ فەلسەفە، مێژوو، ئەدەب
📕 پۆلیسی تەکنیکار
نووسین: د.مارسیل لوکلیر
وەرگێڕانی: غفران سەلیم سام
📕 پۆلیسی تەکنیکار
📕 تەق تەق چیرۆک و سەرهەڵدان
نووسین: مەلا ئەبوبەکر تەقتەقی
پیاچوونەوە: شاخەوان عەلی مامۆکی
📕 تەق تەق چیرۆک و سەرهەڵدان
📕 دەنکی قاوە؛ وانەیەکی سادە بۆ خولقاندنی گۆڕانکارییەکی ئەرێنی
نووسینی: جۆن گۆردن و دامۆن وێست
وەرگێڕانی: ئەبوبەکر شیوەڕەزی [1]
📕 دەنکی قاوە؛ وانەیەکی سادە بۆ خولقاندنی گۆڕانکارییەکی ئەرێنی
👫 عەبدوڵڵا فەلاحی - عەبەی فەلاحی
ساڵی 1953 لە شاری سەقز لەدایکبووە.
لە زانکۆی تاران ئەندازیاریی خوێندووە. زیندانی سیاسی و چالاکێکی سیاسی و رۆشنبیریی دیار بووە لە سەقز و لەناو ریزەکانی کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان. ژمارەیەکی زۆر نووسین
👫 عەبدوڵڵا فەلاحی - عەبەی فەلاحی
📝 هاوڕێی تێکۆشەر کاک عەبەی فەلاحی ماڵئاوایی لە ژیان کرد
کۆمەڵانی خەڵکی تێکۆشەری کوردستان
ئەندامان و لایەنگرانی کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە لە رێکەوتی 16/2/2021ی زایینی هاوڕێ عەبدوڵڵای فەللاحی ناسراو بە کاک عەبە (کاردۆخ)، یەکێک لە
📝 هاوڕێی تێکۆشەر کاک عەبەی فەلاحی ماڵئاوایی لە ژیان کرد
👫 مەلا تەلحەت
ژیاننامەی خوا لێخۆشبوو مامۆستا مەلا تەلحەت، خوا لیخۆشبوو مەلا جبار مەنتک نووسیویەتی لە رۆژنامەی پەیام ژمارە 40 رۆژی یەکشەم ریککەوتی 20-05-2007 بلاو کراوەتەوە.
ئەم زانا بەرزو خەباتگێرِە کە ناوی مەلا ت
👫 مەلا تەلحەت
📕 گەڕان بە دوای باپیرەمدا
نووسینی: ئارتۆ پائاسیلننا
وەرگێڕانی: ئەمیر قازی [1]
📕 گەڕان بە دوای باپیرەمدا
📖 رۆژنامەی رۆژا وڵات
یوسف ئەحمەد مەنتک
2012
📖 رۆژنامەی رۆژا وڵات
📕 گۆڤاری ئەدەبی کرێکاری: بیبلیۆگرافیا و لێکۆڵینەوە - سلێمانی- کوردستان- 1991
یوسف ئەحمەد مەنتک[1]
ئەلمانیا - 2021
📕 گۆڤاری ئەدەبی کرێکاری: بیبلیۆگرافیا و لێکۆڵینەوە - سلێمانی- کوردستان- 1991
📜 بە تەنها جێم مەهێڵن
بە تەنیا جێ مەهێڵن ئەم شەو زریان دەمچێنێ
تەم و مژ دام دەپۆشێ مانگە شەو دەم ڕفێنێ
کێ دەیزانی مەلی نە ئاوا دەتان تارێنن
باڵی هەزارتان دەبرن شارێکتان دەخنکێنن
کێ دەیزانی بەهاریش شەختەو زریان دەهێنێ
📜 بە تەنها جێم مەهێڵن
📕 چرای رێگای خۆت بە
ناوی کتێب :- چرای رێگای خۆتبە
نووسەر :- ئۆشۆ
وەرگێران لە فارسیەوە :- عەدنان موحەممەد سەعید

ناوەرۆک و کورتەی کتێب...
تەنها شتێک کە پێویست و سەرەکییە بە ئاگا بوونە، بەڵام خەڵکی لەنێو شتە بێ سوودەک
📕 چرای رێگای خۆت بە
📖 کۆمەڵی هونەرو وێژەی کوردی و شانۆگەری کێچ
کارێکی ئاشکرایە، کە کتێبی بیبلۆگرافیای یۆبیلی زێڕینی کۆمەڵەی هونەرە جوانەکانی کورد، 1969 – 2019، کە بۆ شانۆی کوردی ئامادە کراوە، دەبێ بەرلەهەمووشتێک نووسەرەکەی بیر لەوە بکاتەوە، کە ئەم کارەی لە داهاتو
📖 کۆمەڵی هونەرو وێژەی کوردی و شانۆگەری کێچ
✌️ شەهیدان
عوسمان مەحمود محەمەد
✌️ شەهیدان
ئەریوان عومەر دەوڵەت
✌️ شەهیدان
کەمال شا محەمەد ئەمین
✌️ شەهیدان
سەروەر حسەین عومەر
✌️ شەهیدان
جەمال مەحموود سەعید (هێڕش)
📝 بارزانی سەرکەوتنی دەنگی بەڵێ و قۆناخێکی نوێی راگەیاند | پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂
بارزانی سەرکەوتنی دەنگی بەڵێ و قۆناخێکی نوێی راگەیاند
📝 بەڵگەنامەکان

بەناوی خودای گەورە و میهرەبان
جەماوەری خۆشەویستی کوردستان
خوشک و برایانی ئازیزم
سوپاس،.. سوپاس بۆ خوای گەورە، سوپاس بۆ ئێوەی سەربەرز..
لەناخی دڵمەوە پیرۆزبایی گەرم لە هەموو تان دەکەم بە هەموو ڕەنگ و دەنگە جیاوازەکان، هەموو حزبەکان و هەموو پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکان..
خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان، پێشمەرگە قارەمانەکان، ئەو سەرکەوتنەتان لێ پیرۆز بێت. دڵنیام ئێستا ڕۆحی شەهیدان ئاسوودەیە و دەزانن ئەم سەرکەوتنە مەزنە لەسایەی خوێنی ئەوان هاتووەتە کایەوە.
سوپاسی هەمووتان دەکەم کە دەنگدان و چوونە سەر سندووقەکانتان وەک جەژن لێ کرد، ئیرادەی گەلی کوردستانتان پێشانی دونیا دا و بڕیاری خۆتان دا.
سوپاسی بێ پایانم بۆ پێشمەرگە قارەمانەکان و دەزگەکانی ئاساییش و هێزی ناوخۆ کە شەونخونیان کرد بۆ سەرکەوتنی ئەم پڕۆسەیە.
سوپاسی تایبەتیش بۆ دانیشتوانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بۆ بەشداریی گەرموگوڕیان لە ڕیفراندۆم، هەروەها سوپاسی تایبەت بۆ ڕەوەندی کوردستانی لە دەرەوە کە ڕۆڵی کاریگەریان بینی لە پاڵپشتیکردنی پڕۆسەی ڕیفراندۆم. سوپاسی دۆستانمان لە سەرتاسەری جیهان دەکەین کە هاوسۆزی گەلی کوردستان بوون لەو پڕۆسەیەدا. بە پێویستی دەزانم سوپاسی ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم و کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە کوردستان بکەم.
خوشک و برایان
چ ڕۆژێک لەوە خۆشتر و گەورەتر و پیرۆزترە کە مرۆڤ سەرکەوتنی ئیرادەی گەلەکەی بۆ دیاریکردنی مافی چارەنووسی خۆی بە ئازادی، ڕابگەیەنێت.
منەتباری خوای گەورەین کە ئەوەندە دەرفەتی پێداین بە چاوی خۆمان ئەو ڕۆژە پیرۆزە ببینین. سەرکردە مەزنەکانمان، هەزاران ڕۆڵەی قارەمان بە حەسرەتی ئەوە بوون ئەم ڕۆژە ببینن، بەڵام لەپێناویدا شەهید بوون. لێرەدا درود بۆ گیانیان دەنێرین و بەڵێنی وەفادارییان بۆ دووپات دەکەینەوە.
جەماوەری سەربەرزی کوردستان
بە خۆڕاگریی خۆتان نەتانهێشت ئیرادەتان بشکێت و ئێستایش دوای دەنگی بەڵێی ئێوە کە بەڵێ بوو بۆ سەربەخۆیی و نەخێر بوو بۆ ئەنفال و کیمیاباران و کۆمەڵکوژییەکی تر، قۆناغێکی تازە هاتووەتە پێش کە وەرچەرخانێکی گەورەیە بۆ ئێستا و داهاتوومان و ئەوە سەرکەوتنی هەموو گەلی کوردستانە.
ئەوەی گەلی کوردستان لە 25ی 9 بڕیاری لێ دا تاوان نیە و دژی هیچ بەڵگەنامەیەکی نێودەوڵەتی نیە.
دەستووری عێراقیش ڕێگە بە ئێمە دەدات کە بە ڕوونی دەڵێ: ان الالتزام بهذا الدستور يحفظ للعراق اتحاده الحر. زۆر روونیشە کە حکومەتی بەغدا ئیلتیزامی پێ نەکرد
دوای 2003 لەسەر بنەمای یەکگرتنی ئارزوومەندانە و شەراکەت چووینەوە بەغدا و ئەمە لە دەستووری ساڵی 2005 پەسەند کرا. بەڵام بەداخەوە ئیلتزام بە دەستوور نەکرا. کەواتە مادام شەراکەت قبوڵ نەکرێت و دەستوور پێشێل بکرێت، مافی خۆمانە بڕیاری خۆمان بدەین و گەلی کوردستان لە 25ی 9ی 2017 بڕیاری خۆی دا و کوردستان چووە ناو قۆناغێکی نوێی جیاواز لە قۆناغەکانی پێشووتر.
با هیچ کەس گلەیی لە ئێمە نەکات. ئێمە هەموو شتێکمان کرد بۆ پاراستنی پێکەوەژیان و یەکپارچەیی عێراق. بەڵام کە بەغدا پێکەوەژیانی قبوڵ نەکرد و گەلی کوردستانی ناچار کرد بڕیارێک بدات کە پێویست بوو زۆر لەمێژە درابا.
لێرەدا بە دەرفەتی دەزانم پەیامێکی تایبەت ئاراستەی حکوومەتی عێراق و وڵاتانی دراوسێ و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بکەم:
برادەران لە حکوومەتی عێراق
داواتان لێ دەکەم بە جددی و بە هێمنی خوێندنەوەیەک بۆ مێژووی پەیوەندییەکانمان بکەن، کە چی بەسەر ئێمەدا هێنراوە. سەرەڕای ئەوەیش هاتینەوە بەغدا، بەڵام ئایا وەک پێویست مافە بنەڕەتییەکانی گەلی ئێمەتان بە هەند وەرگرت؟ ڕوویەکی خۆش و گەشتان پێشان دا کە دڵمان خۆش بێت و ئومێدمان هەبێت؟ بەڵێ، لە سەرەتا ڕێککەوتین لەسەر دەستوور و شەراکەت. رۆڵی گرینگی کوردستان لە دامەزراندنی عێراقی تازە زۆر ئاشکرایە، بەڵام ئێوە هەموو رێکەوتن و پەیمانێکتان تێکدا.
پێویست بە تووڕەیی و هەڕەشە ناکات و گلەیی لە خۆتان بکەن. ئێوە بوون کە بە کردەوە و سیاسەتی خۆتان بە ئێمەتان گوت، ئێوەمان ناوێت و بە دەنگی بەرز گوتتان هاوپەیمانیی کورد و شیعە نەما.
ڕێز لە ئیرادەی گەلی کوردستان بگرن. ئایا ڕەوایە دەنگی ملیۆنان مرۆڤ بە ناشەرعی بزانرێت؟ ئەم بۆچوونە دوورە لە مەنتق و عەقلانیەت؟ هەر گەلێک خۆی شەرعیەت بە بڕیاری خۆی دەدات نەک خەڵکی تر.
مێژوویەکی درێژمان پێکەوە بووە و هەوراز و نشێوی زۆری بینیوە و کارەساتی گەورەمان بەسەردا هاتووە. بەردەوامبوون لەسەر ئەزموونێکی شکستخواردوو باش نییە و سەرکەوتووش نابێت و نە ئێمە و نە ئێوەش ئاسوودە نابین لەجیاتی هەڕەشە و سزادان، وەرن با دۆستانە بکەوینە گفتوگۆیەکی جددی و کاتی پێویستیش بە دیالۆگ بدەین. بۆ ئەوەی ببینە دوو دراوسێی باشی یەکتری. پێمانوایە کە حیوار لە هەموو حاڵەتێکدا تاکە ڕێگەیە بۆ گەییشتن بە ئاییندەیەکی باشتر بۆ هەردوولامان.
ئەم ڕیفراندۆمەی ئەنجام دراوە نە بۆ فەرزکردنی ئەمری واقعە و نە بۆ دیاریکردنی سنوورە، بەڵکو بۆ ئەوە بوو گەلی کوردستان بە شێوەیەکی دیموکراتی و ئاشتیانە ڕای خۆی لەبارەی چارەنووسی خۆی دەرببڕێت.
جارێکی تر داواتان لێ دەکەم وەرن با بە گفتوگۆ چارەسەری کێشەکان بکەین. داوا لە بەڕێز حەیدەر عەبادی و هەموو هێز و لایەنەکانی عێراقی دەکەم، ئەوانەی بڕوایان بە گفتوگۆ هەیە دەرگەی حیوار دانەخەن چونکە تەنیا حیوار و گفتوگۆ چارەسەرە.
ئەگینا هەر سزایەک لەسەر گەلی کوردستان دابنرێت، خۆ لە ئەنفال و کیمیاباران و کۆمەڵکوژی و نانبڕین کاریگەرتر نابێ. با پەند لە ڕابردوو وەربگرین. ئێمە لە هەموو دۆخێکدا تەئکید لە برایەتی کورد و عەرەب و هەموو پێکهاتەکان دەکەینەوە و ناکۆکیی سیاسی لەگەڵ حکوومەت بە هیچ شێوەیەک نابێ برایەتی گەلان تێکبدات.
لەبارەی وڵاتانی دراوسێش،
ئێمە نامانەوێت بە هیچ شێوەیەک هیچ گرفتێک بێتە پێش. باشترە ئەوان هاوکار بن و ڕۆڵی ئیجابی بۆ چارەسەری گرفتەکان لە نێوان هەولێر و بەغدادا بگێڕن و گوێ لە هەرێم بگرن. ئەمە ڕێگە ڕاستەکەیە نەک هەڕەشە و گەفکردن. ئەوە بیستوپێنجساڵە سەلماندوومانە کە فاکتەری هەڕەشە نین بەڵکو فاکتەری ئاساییش و سەقامگیرین. ئێمە هەمیشە ڕۆڵی ئێران و تورکیا بەرز دەنرخێنین لە کاتی کۆڕەوە مەزنەکەی گەلی کوردستان و هەروەها کیمیاباران و ئەنفالی کوردستان. دووپاتی دەکەمەوە کە تەنیا لێکتێگەییشتن و گفتوگۆ ڕێگەی ڕاستە بۆ چارەسەر کێشەکان نەک هەڕەشەکردن و زمانی زبر. هەروەها جەختیش له بەردەوامی‌ پەیوەندیی دۆستانەی نێوانمان دەکەینەوە.
کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییش دڵنیا دەکەینەوە کە ئێمە لە ئێستاوە ئامادەی گفتوگۆی جددین بۆ چارەسەر کێشەکان لەگەڵ بەغدا و تەئکیدیش دەیکەینەوە کە ئێمە بژاردەی ئاشتیمان لەگەڵ هەموو لایەک هەڵبژاردووە. جەخت لەوە دەکەینەوە کە بەشێکی کاریگەر دەمێنینەوە لەناو هاوپەیمانی نێودەوڵەتی شەڕی دژی تیرۆر و لەبارەی ئاوارەکانیش کە ئێستا لە هەرێمی کوردستانن، ئاوارەکان خوشک و برای ئێمەن و کوردستان ماڵی خۆیانە و لە هەموو کاتێک زیاتر پارێزراو دەبن هەتا ئەو کاتەی دەگەڕێنەوە ناوچەکانیان.
لامان زۆر سەیرە گەلێک بە شێوەیەکی دیموکراتی و ئاشتیانە ڕای خۆی دەرببڕێت و سزا بدرێت. ئایا بە سزادان پاداشی قوربانییەکانی گەلی کوردستان دەدرێتەوە؟ ئایا ئەمە ڕەوایە؟
سەبارەت بە سیماکانی دەوڵەتی کوردستان و سیستەمی سیاسی ئەوە دەمێنێتەوە بۆ بڕیاری گەل، بەڵام ئەوەی ئێمە بە باشی دەزانین بریتیە لە سیستەمێکی پەرلەمانی و فیدڕاڵی و دیموکراتی و مەدەنی. ئەوە دەرفەتێکی بەهادار دەبێت بۆ ئەوەی لەسەر بنەمای متمانە و سوودوەرگرتن لە ئەزموونەکانی ڕابردوو، حوکمڕانییەک دروست بکەین کە نموونە بێت لە دادپەروەری و یەکسانی و شەفافیەت و دیموکراسی و جێگەی متمانە و رەزامەندی گەلەکەمان بێت. مافی پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکان ڕەچاو دەکرێت و دەبێ یەکسانیی سیاسی و مەدەنی لەنێوان هەموو هاووڵاتیاندا بەرقەرار بێت. وەسیقەی سیاسی کە ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم پەسەندی کرد دەبێتە بنەمای دەستوورەکەمان.
جەماوەری خۆڕاگری کوردستان
داواتان لێدەکەم بە هەموو پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکانیشەوە، ئیمڕۆ لە هەموو کات زیاتر یەکگرتوو بن و پێویستە ناکۆکی و ململانێکان بەلاوە بنێن و بە هەموومان لاپەڕەیەکی تازە بکەینەوە.‌ هەرچەندە ڕەنگە هەندێ سەختی بێنە پێش بەڵام دڵنیام ئاسۆیەکی گەشمان لەبەردەمە. لە هەمووی گرینگتریش ئەوه.
26-09-2017
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️26-09-2017
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️حەیدەر عەبادی
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 26-09-2017
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 93% ✔️
93%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
93%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Sep 26 2017 9:41PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Sep 26 2017 11:56PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Sep 26 2017 11:56PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 2,638 جار بینراوە

📚 پەڕتووکخانە
  📖 خۆیبوون - هیوا - ژ. ک؛...
  📖 نامەی کچێکی مردوو
  📖 کورتە و پوختەی ئیحیا ع...
  📖 بۆچی لەناو نوێژدا هۆش ...
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 06-03-2021
  🗓️ 05-03-2021
  🗓️ 04-03-2021
  🗓️ 03-03-2021
  🗓️ 02-03-2021
  🗓️ 01-03-2021
  🗓️ 28-02-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
عوسمان مەحمود محەمەد
لە ساڵی 1968 لە رانیە لەدایک بووەو لەکاتی دەستپێکردنی راپەڕیندا ئەویش قارەمانانە بەشداری کردووە، لە 05-03-1991 لە ئیستخبارات شەهید بووە.
عوسمان مەحمود محەمەد
ئەریوان عومەر دەوڵەت
لە گەڕەکی ئیبراهیم پاشای شاری سلێمانی لە ساڵی 1964 لەدایک بووە، لە 07-03-1991 لە راپەڕینەکەی سلێمانی شەهیدکرا. بۆ چەند رۆژێک تەرمەکەی لە ناو حەوشەی مزگەوتی شێخ فەرید لە سلێمانی نێژرا پاشان برا بۆ گردی سەیوان.
ئەریوان عومەر دەوڵەت
کەمال شا محەمەد ئەمین
لەساڵی 1951 لە گەڕەکی قەزازەکانی شاری سلێمانی لەدایکبووە ساڵی 1982 پەیوەندی بە پێشمەرگە پارتیزانەکانی قەرەداغ بە (شەهید حەمەڕەش) ەوە دەکات لەناو سلێمانی کاروباری شۆڕش جێ بەجێ دەکات، پێش ئەوەی شەهید بێت لە (ئەمنی سلێمانی) سجن بووەو پاش ئەشکەنجەدانێکی زۆرئیعتراف ناکات، پاشان بەهەوڵێکی زۆر شەهید مفوص کەمال لە سجن ڕزگارکراوە، ، پێش ڕاپەڕین پەیوەندی بە شانەچەکدارەکانەوە هەبووەو لەگەڵ (شەهید حەمەڕەش) کاری دەکرد. لەلایەن (کاک نەجمەدین و وەستا مەجید)ەوە داوای ئەوەی لێکرابوو کە ڕۆژی 3/7 لەدەوام ئامادەبێت
کەمال شا محەمەد ئەمین
سەروەر حسەین عومەر
ساڵی 1968 لە شاری سلێمانی لەدایکبووە و لە 07-03-1991 لە ڕاپەرینە مەزنەکەی شاری سلێمانیدا شەهید بووە
سەروەر حسەین عومەر
جەمال مەحموود سەعید (هێڕش)
لە تیبپی 47ی پیرەمەگرون ئامر مەفرەزە بووە.
لە رێکەوەی 07-03-1991 لە ئەمنە سورەکەی شاری سلێمانی شەهیدبووە.
جەمال مەحموود سەعید (هێڕش)

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.03
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,281 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574