دواڕۆژ، ئاکۆ حەمەد ڕابی
لە سنوری شارۆچکەی #مێرگەسۆر# 35هەزار کەس مافی دەنگدانیان هەبووەو هەر هەموویان بەشداری پرۆسەکەیان کردووەو ڕێژەی دەنگی بەڵی 100%بووە.
غەفور ئەحمەد ماڵەسواری قایمقامی شارۆچکەی مێرگەسۆر لە لێدوانێکدا بە دواڕۆژی ڕاگەیاند لە شارۆچکەی مێرگەسۆر بە کۆی گوندو شارەدێکانیەوە 35هەزار کەس مافی دەنگدانی هەبووەو هەر هەموویان بەشداری دەنگدانی پرۆسەی ڕیفراندۆمیان کردووە.
وتیشی لەو ڕێژەیەدا هەموو خەڵک بە بەڵێ دەنگی داوە بۆ سەربەخۆیی و هیچ دەنگێکی نەخێر نەبووە.[1]
25-09-2017
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 5,085
Donnez votre avis sur ce produit!