کتاووخانه کتاووخانه
مِنِی کردن(گێردین)

 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!


Search Options





مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا      تەختە کلید


مِنِی کردن(گێردین)
مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا
کتاووخانه
نامنامەی کردی
کرونولوژیا از وقایع
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
وەرینە(پێشینە)
کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
کارەل(فعالیتەل)
چؤی مِنِی کەم ؟
انتشار(بەشآکرن)
Video
ڕزگ بەنی(دەسە بەنی)
بەخش بەختەکی!
کِل کِردِن
 مەقاڵە کِل کە
عەسگێ کِل کە(ڕئ کە)
Survey
قسەل(گەپەل) هۆمە
تماس
چه نوع اطلاعاتی را که ما نیاز داریم!
إستانداردەل
 إگرەک بینەل استفاده
 کیفیت بەخش
 أبزار
دەربارە
Kurdipedia Archivists
 درەباره ایمە چە مووشن !
اضافه کوردیپیدیا به وب سایت شما
اضافه کردن / حذف ایمیل
آمار مهمان
 آمار بەخش
 فونت چاوواشآکەر(مبدل)
 تەقویم چاوواشآکەر(مبدل)
زبان و گویش از صفحات
تەختە کلید
پیوەندەل خوو(خاس)
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
زبان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
 سامانە مإ
ورود به سیستم
هامیاری أگەرد هۆمە
رمز عبور خود را فراموش کرده اید!
مِنِی کردن(گێردین) کِل کِردِن  أبزار زبان  سامانە مإ
مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا
کتاووخانه
نامنامەی کردی
کرونولوژیا از وقایع
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
وەرینە(پێشینە)
کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
کارەل(فعالیتەل)
چؤی مِنِی کەم ؟
انتشار(بەشآکرن)
Video
ڕزگ بەنی(دەسە بەنی)
بەخش بەختەکی!
 مەقاڵە کِل کە
عەسگێ کِل کە(ڕئ کە)
Survey
قسەل(گەپەل) هۆمە
تماس
چه نوع اطلاعاتی را که ما نیاز داریم!
إستانداردەل
 إگرەک بینەل استفاده
 کیفیت بەخش
دەربارە
Kurdipedia Archivists
 درەباره ایمە چە مووشن !
اضافه کوردیپیدیا به وب سایت شما
اضافه کردن / حذف ایمیل
آمار مهمان
 آمار بەخش
 فونت چاوواشآکەر(مبدل)
 تەقویم چاوواشآکەر(مبدل)
زبان و گویش از صفحات
تەختە کلید
پیوەندەل خوو(خاس)
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ورود به سیستم
هامیاری أگەرد هۆمە
رمز عبور خود را فراموش کرده اید!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بەخش بەختەکی!
  إگرەک بینەل استفاده
 Kurdipedia Archivists
 قسەل(گەپەل) هۆمە
 کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
 کرونولوژیا از وقایع
 کارەل(فعالیتەل) - کؤردی پدیا
 کمک
 بەخش نوو(جەدید)
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
30-09-2023
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
18-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
17-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
هۊرد کەم
20-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مەهوەش سولێمانپوور
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
17-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
12-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
آمار
 شؤمارە مەقاڵەل 517,211
 شؤمارە عەسگەل  105,526
 کتاووەل 19,120
فایل های مرتبط 96,177
Video 1,299
 مەقاڵەل گؤجەر
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لو...
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان ن...
 کتاووخانە
واژا
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن ...
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
ساڵانە 25 ملیار مەتر سێجا ئاو بە هەرێمی کوردستاندا بۆ عێراق دەڕوات
ڕزگ(دەسە):  آمار و گەپ آزمایی | زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ارزیابی مقالە
نایاب
عالی
متوسط
بد نیست
بد
اضاف کردن أ کووکریال
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!
پێشینە(وەرینەل) بەخش
Metadata
RSS
به دنبال تصویر رکورد انتخاب شده در گوگل
به دنبال رکورد انتخاب شده در گوگل
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
ساڵانە 25 ملیار مەتر سێجا ئاو بە هەرێمی کوردستاندا بۆ عێراق دەڕوات
 آمار و گەپ آزمایی

ساڵانە 25 ملیار مەتر سێجا ئاو بە هەرێمی کوردستاندا بۆ عێراق دەڕوات
 آمار و گەپ آزمایی

هەفتەی ڕابردوو چەند وێنەیەکی حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەنێو کۆنە بەلەمێکی بچووکدا لە نێو هۆڕەکانی قەزای جبایش لە پارێزگای زیقار بڵاوبوونەوە. بەشێکی ئاوی ئەو هۆڕە لەو 25 ملیار مەتر سێجا ئاوەوە دابین دەبێت کە ساڵانە لە ڕووبار و زێیەکانی هەرێمی کوردستاندا دەگاتە شارەکانی باشووری عێراق تاوەکو دەڕژێتە کەنداوەوە، بەڵام هەرێمی کوردستان نەیتوانیوە و لەم کاتەشدا ناتوانێ‌ ئەو ئاوە وەکو کارتێکی گوشار بەرامبەر بەغدا بەکاربهێنێ‌. شارەزایەکی سەرچاوە ئاوییەکان دەڵێت دروستکردنی بەنداوی بێخمە لە داهاتوودا دەبێتە کارتی بەهێزی کورد بەرامبەر بەغدا.
بەغدا ڕۆژ بەڕۆژ کارتی تازە لە دژی کوردستان بەکاردێنێ‌، نوێترین کارت کە کۆتایی هەفتەی ڕابردوو بەکاریهێنا، لادانی #نەجمەددین کەریم#، پارێزگاری کەرکووک بوو لە پۆستەکەی بە دەنگی 173 ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق. هەرچەندە هەرێمی کوردستان بەبێ‌ کارت نییە بەرامبەر بەغدا و خاوەنی بەهێزترین کارتە کە ئەویش ئاوە، بەڵام بەکارهێنانی ئەو کارتە لەم کاتەدا لە ڕووی تەکنیکی و سیاسی و مرۆییشەوە ڕێی تێناچێ‌.
بەپێی دوایین توێژینەوەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان 40%ی دانیشتووانی جیهان بەدەست کێشەی کەمئاوییەوە دەناڵێنن. پێشبینی دەکرێت لە 15 ساڵی داهاتوودا، نزیکەی دوو لەسەر سێی دانیشتووانی جیهان بەرەوڕووی کێشەی کەمئاوی یان نەبوونی ئاوی پێویست بۆ کشتوکاڵ و پیشەسازی ببنەوە. زۆربەی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست لەو وڵاتانەن کە قەیرانی ئاویان بۆ دروست دەبێ‌. هەرێمی کوردستان خاوەنی چەندین سەرچاوەی دەوڵەمەندی ئاوە، بەڵام شارەزایان دەڵێن کوردستانیش بەدەر نابێ‌ لەو قەیرانە، چونکە وەکو پێویست کۆنترۆڵی سەرچاوەکانی ئاوی خۆی نەکردووە.
$کوردستان دەبێتە خاوەنی 100 بەنداو$
هەرێمی کوردستان خاوەنی دوو بەنداوی گەورەی ئاوە، یەکەمیان بەنداوی دووکان کە شەش ملیار مەتر سێجا ئاو دەگرێ‌ و لەسەر زێی بچووک دروستکراوە. دووەمیان بەنداوی دەربەندیخانە کە سێ‌ ملیار مەتر سێجا ئاو دەگرێ‌ و لەسەر ڕووباری سیروانە.
ئەکرەم ئەحمەد ڕەسوڵ، بەڕێوەبەری گشتیی بەنداو و کۆگاکانی ئاو لە وەزارەتی کشتوکاڵ بە (رووداو)ی گوت: ئێستا هەرێمی کوردستان خاوەنی 14 بەنداوە کە بە سەرجەمیان توانای لەخۆگرتنی 10 ملیار مەتر سێجا ئاویان هەیە.
بە گوتەی ئەو بەرپرسەی وەزارەتی کشتوکاڵ، زیاتر لە 250 شوێن بۆ دروستکردنی بەنداو دیاریکراون و لە 100 لەو شوێنانە دیراسەی دروستکردنی بەنداو کراوە. لە ماوەی ڕابردوودا کاریان لە 22 بەنداودا کردووە، بەڵام بەهۆی قەیرانی داراییەوە کارکردن لەو بەنداوانە وەستا. ئێستا تەنیا چوار بەنداو کاریان تێدا دەکرێ‌، بەڵام زۆر بە سستی. هەروەها دەڵێت: 57 بەنداو ئامادە دەکرێ‌ بۆ لێکۆڵینەوە و 13 بەنداویش لەژێر لێکۆڵینەوەدان.
دوای تەواوبوونی ئەو 100 بەنداوە، وەک ئەکرەم ئەحمەد دەڵێت، توانای گلدانەوەی بەنداوەکانی کوردستان لە 10 ملیار مەتر سێجاوە زیاد دەکات بۆ 15 ملیار مەتر سێجا.
$ساڵانە 25 ملیار مەتر سێجا ئاو بۆ عێراق دەڕوات$
لە هەرێمی کوردستان چوار ڕووباری سەرەکی هەن (زێی گەورە، زێی بچووک، سیروان و ئەڵوەن). کە بەپێی هەندێک سەرچاوە داهاتی ساڵانەیان دەگاتە نزیکەی 45 ملیار مەتر سێجا و هەرێمی کوردستان وەکو پێویست سوودی لێوەرناگرێ‌.
نزیکەی 50%ی ئاوەکانی کوردستان لە ناوخۆی کوردستان هەڵدەقوڵێن، بە پێچەوانەی ئاوی عێراقەوە کە تەنیا 8%ی لە ناوخۆی عێراقەوە سەرچاوە دەگرێ. ئاوی عێراق بەشێکی لە کوردستانەوە دێت، 71%یشی لەڕێی هەردوو ڕووباری دیجلە و فوراتەوە دێت کە بە تورکیادا دێن. بۆیە ئاسایشی ئاوی عێراق لە دەست تورکیا، سووریا و هەرێمی کوردستاندایە.
بەڕێوەبەری گشتیی بەنداو و کۆگاکانی ئاو لەبارەی ئەو ئاوەی کە لە کوردستانەوە دەڕژێتە نێو عێراق، دەڵێت: ساڵانە 25 ملیار مەتر سێجا ئاوی ڕووبارەکانی کوردستان دەڕوات بۆ عێراق، 13 ملیار مەتر سێجا لەو ئاوە، ئاوی زێی گەورەیە کە هیچ بەنداوێکی لەسەر دروستنەکراوە.
$کوردستان دەتوانێ‌ عێراق بخنکێنێ‌؟$
ئاو و هەوای هەرێمی کوردستان بەسەر دوو ناوچەدا دابەشبووە، یەکەم: ئاو و هەوای دەریای ناوەڕاست کە بەشەکانی باکوور و باکووری خۆرهەڵاتی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، تێکڕای بارانی ساڵانەی دەگاتە 600 – 1300 ملم. دووەم: زۆربەی بەشەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و بە هەرێمی ئاو و هەوای نیمچە وشک ناسراوە و تێکڕای بارانی ساڵانەی لە نێوان (200 -500) ملمە، ئەم ناوچەیە دەکەوێتە بەشی باشوور و باشووری خۆرئاوای هەرێمی دەریای ناوەڕاستەوە.
جگە لە چوار ڕووبارە سەرەکییەکەی کوردستان، ساڵانە بڕێکی زۆری بەفر و باران لە کوردستان بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان دەبارێ‌ و لە جۆگەلەی بچووکدا کۆدەبنەوە و دەڕژێنە نێو ڕووبارە سەرەکییەکانەوە.
لە سنووری دیالە لە جەلەولا و خاڵسەوە تاوەکوو حەمرین، لەوێشەوە تا دەگاتەوە بەغدا، هەموو ئەو ناوچانە بۆ ئاوی خواردنەوە و بەراوکردنی کشتوکاڵ، هەروەها لە کەرکووک‌ و حەویجە، خورماتوو سامەڕا و تکریت تا دەچێتەوە بەغدا و خوارووتریش، هەموو ئەو ناوچانە پشت بە ئاوی کوردستان دەبەستن.
ئەکرەم ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی بەنداو و کۆگاکانی ئاو دەڵێت ساڵانە 30%ی ئاوی بەنداوی دووکان و دەربەندیخان بۆ خوارووی عێراق بەردەدەنەوە، بەڵام ئایا هەرێمی کوردستان دەتوانێ‌ لە کاتی قوڵبوونەوەی قەیرانی سیاسیی نێوان بەغدا و هەولێر پەنا بۆ کارتی ئاو ببات؟
ئەکرەم ئەحمەد دەڵێت ئێمە ناتوانین ئاو بگرینەوە، چونکە بە گوێرەی دەستووری عێراق، ئاو بابەتێکی سیادییە، بە تایبەتی ئاوە هاوبەشەکانی نێوان تورکیا و عێراق و ئێران بەشی هەموو عێراقە نەک تەنیا خەڵکی کوردستان.
هۆکارێکی دیکەش بۆ دەستەوەستانیی کورد بەرامبەر بەکارهێنانی کارتی ئاو لە دژی بەغدا ئەوەیە کە هەندێک لەو ناوچانەی دەکەونە سەر ڕێڕەوی ئەو ئاوانەی بۆ عێراق دەچن، خاکی کوردستانن. وەک ئەکرەم ئەحمەد دەڵێت ئاوی خواردنەوەی کەرکووک، خورماتوو، پردێ، دبس لە ڕێگەی بەنداوی دووکانەوە دابین دەکرێ‌، هەروەها ئاوی دەربەندیخان و کەلار و پێباز و جەلەولا لە بەنداوی دەربەندیخانەوە دەڕوات، بۆیە ئەگەر ئاو لەسەر عێراق بگرینەوە، ئەو ناوچانەش بێ‌ ئاو دەبن.
کوردستان نەک تەنیا لە ڕووی سیاسی و مرۆیی، تەنانەت لە ڕووی تەکنیکیش لەو کاتەدا ئامادە نییە بۆ بەکارهێنانی ئەو کارتە. بەڕێوەبەری گشتیی بەنداو و کۆگاکانی ئاو لە وەزارەتی کشتوکاڵ ئاماژە بە هەردوو بەنداوی دووکان و دەربەندیخان دەکات و دەڵێت بۆ بەنداوی دووکان دەتوانین بۆ ماوەی ساڵێکیش ئاو گل بدەینەوە، بەڵام بەنداوی دەربەندیخان بچووکە و زۆر ساڵ ئەگەر باران زۆر ببارێ‌، سەرڕێژ دەکات و ناچارین ئاوەکە بەربدەینەوە.
تەحسین قادر کە لە کابینەی پێنجەمی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا، وەزیری سەرچاوەکانی ئاو بوو، دەڵێت لەڕووی هونەرییەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان پرۆژەی ستراتیژی لەسەر ئاوەکانی دروست نەکردووە بۆ ئەوەی توانای بەسەر ئاوەکانیدا بشکێ.
تەحسین قادر دەڵێت: بەکارهێنانی ئاو، وەکو کارتێکی گوشار لەلایەن وڵاتانەوە لە واقیعدا هەیە، بەڵام ڕاناگەیەنرێ‌، بە پێچەوانەوە ئەوانەی ئاویش وەکو کارتی گوشار بەکاردێنن، لە ڕاگەیاندندا باسی ناکەن. ئێمە وەکو کورد باسی دەکەین، بەڵام بەکاری ناهێنین، چونکە لە ڕووی هونەرییەوە کوردستان ئەوەندە پرۆژەی ستراتیژیی گەورەی نەکردووە لەسەر ئاوە هاوبەشەکان، ئەوەی کە هەیە بەشی ئەوە ناکات کۆنترۆڵی ئاوەکانی خۆمانی پێ‌ بکرێ‌.
هەرێمی کوردستان تەنیا دوو بەنداوی بەدەستەوەیە کە بتوانێ‌ ئاوی پێ گل بداتەوە، ئەویش دووکان و دەربەندیخانن کە لە سەردەمی ڕژێمی پاشایەتی دروستکراون. بەڵام تەحسین قادر دەڵێت: کاریگەرییەکی دیاریکراویان دەبێ‌. چونکە زۆرجار خۆمان پێویستمان بە بەردانەوەی ئاوی ئەو دوو بەنداوە هەیە، بە تایبەتی بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا. بەڵام لەبەر ئەوەی ئێستا سەرچاوەی بەدیلمان هەیە و کارەبا لەلایەن کەرتی تایبەتەوە بەرهەمدێ‌، دەکرێ‌ ئاوەکە گل بدرێتەوە، بەڵام کاریگەرییەکەی دیسان هەر دیاریکراوە لەسەر ناوچەکانی دیکەی عێراق.
تەحسین قادر کارتی ئاو بە کارتێکی لاوازی هەرێمی کوردستان دەبینێ‌ بەرامبەر بەغدا، چونکە وەک ئەو دەڵێ‌، جگە لەوەی لە ڕووی هونەرییەوە ئامادەکاری بۆ ئەو کارتە نەکراوە، لە ڕووی مرۆییش بە گران لەسەر هەرێمی کوردستان دەکەوێ‌. ئەو دەڵێت: ئەگەر بەکاری بهێنین ڕەنگە لە ڕووی مرۆییەوە هەڵمەتێکی گەورەمان لە دژ بکرێ‌ و بڵێن ئەوە کوردستان تەنیا دوو بەنداوی بچووکی هەیە، ئاو لە ناوچەکانی دیکەی عێراق دەگرێتەوە.
$بەنداوی بێخمە... کارتە بەهێزەکە$
لە سییەکانی سەدەی ڕابردوودا ڕژێمی پاشایەتیی عێراق بڕیاری دروستکردنی بەنداوی بێخمەی دا لەسەر زێی گەورە کە دەکەوێتە سنووری ناحیەی خەلیفانی سەر بە قەزای سۆران. لێکۆڵینەوە و توێژینەوەکان لەلایەن پسپۆڕانی نێوخۆیی و بیانی لەبارەی دروستکردنی ئەو بەنداوە تاوەکو ساڵی 1979 بەردەوام بوون و بڕیاری دانانی بەردی بناغەی بەنداوەکە درا. بەڵام بەهۆی شەڕی ئێران و عێراقەوە کار لە پرۆژەکەدا ڕاگیرا. کارکردن لە پرۆژەکە لە ساڵی 1987 لەلایەن دوو کۆمپانیای تورکی و یوگۆسلاڤی (ئینکا و ئینێرجی پڕۆجێکت) دەستی پێکردەوە، بەڵام لە ساڵی 1990 بەهۆی سزا ئابوورییەکانی ئەنجوومەنی ئاسایش بۆ سەر عێراق، پرۆژەکە وەستێندرا.
بەپێی ئەو دیزاینەی بۆ بەنداوەکە کراوە، بەرزییەکەی 230 مەترە و ڕووبەرەکەی 100 کیلۆمەتر چوارگۆشەیە، توانای گلدانەوەی 18 ملیار مەتر سێجا و بەرهەمهێنانی 1500 مێگاوات کارەبای هەیە، هەروەها دەبووە گەورەترین بەنداو لەسەر ئاستی عێراق.
تەحسین قادر یەکێک بووە لەو کەسانەی ئەوکاتەی وەزیری سەرچاوەکانی ئاو بووە، هەوڵیداوە مەسەلەی بەنداوی بێخمە بورووژێنێ‌.
تەحسین قادر دەڵێت: ئەو کاتەی من لە وەزارەت بووم، وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو لە عێراق هەر بەدەست کوردەوە بوو، بەڕێز مام جەلال سەرۆک کۆمار بوو، کورد لەوێ‌ پێگەیەکی زۆر بەهێزتری هەبوو لەوەی ئێستا، پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ عێراق زۆر باشتر بوو، ئەوکات عێراق ئامادەیی خۆی نیشاندا 5- 7 ملیار دۆلار بهێنێ‌ بۆ تەواوکردنی ئەو بەنداوە، بەڵام بەداخەوە لەبەر هەندێک بیانووی بچووک لەلایەن سەرکردایەتی سیاسی کوردستان، بە دیاریکراوی لەلایەن سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانەوە، ئەو پرۆژەیە ڕەزامەندی لەسەر نەدرا.
بە گوتەی تەحسین قادر، ئەگەر لەو کاتەوە کار لە پرۆژەکە کرابا، ئێستا تەواو دەبوو، ئەوکات هەرێمی کوردستان ئاسایشی ئاوی خۆی مسۆگەر دەکرد، هەروەها دەبووە کارتێکی بەهێزیش بۆ دانوستاندن لەگەڵ بەغدا.
تەحسین قادر دەڵێت: ئەو پرۆژەیە زۆر گرنگ بوو بۆ ئاسایشی ئاوی کوردستان، هەروەها ئاسایشی خۆراک، دەشمانتوانی زۆر سوودی لێوەربگرین لە دانوستاندنەکانمان لەگەڵ بەغدا، بەڵام بەداخەوە بەهۆی کورتبینی سەرکردایەتیی ئێمە لەبەرئەوەی ناوچەیەک دادەپۆشێ‌ و خەڵکی ناوچەکە ڕازی نین، ئەو پرۆژەیە تەواو نەکرا.
هەرچەندە بەرپرسانی وەزارەتی کشتوکاڵ بەردەوام باسی دروستکردنی ژمارەیەک بەنداو دەکەن، بەڵام تەحسین قادر دەڵێت ئەو بەنداوانەی دروستکراون، ستراتیژی نین و بەنداوی بچووکن و نابنە کارتی گوشار بە دەست کوردەوە.
تەحسین قادر دەڵێت ئەو بەنداوانە کاریگەرییەکەیان زۆر زۆر کەمە، چونکە هەموویان بەنداوی بچووکن. کاریگەریان بۆ ئەو ناوچانە هەیە کە تێیدا دروست کراون. بۆ نموونە بەنداوی دووکان شەش ملیار مەتر سێجا ئاو گل دەداتەوە. دەربەندیخان سێ‌ ملیار مەتر سێجا، بەڵام هەموو بەنداوەکانی دیکە ملیارێک مەتر سێجا ئاو گل نادەنەوە.
ئاوی کوردستان مەترسی لەسەرە؟
شارەزایان دەمێکە هاوار دەکەن دەست بە ئاوەوە بگرن، چونکە شەڕی داهاتوو لە زێڕی ڕەشەوە دەگوازرێتەوە بۆ زێڕی سپی، هەرچەندە زێڕی ڕەش بەدیلی هەیە، بەڵام بەدیلی زێڕی سپی تەنیا ئاوە.
بەپێی داتاکان، تەنیا 3%ی ئەو ئاوەی لە جیهاندا هەیە، ئاوی شیرینە، هەرچەندە کوردستان لەو ڕووەوە گرفتی نییە و ئەو ئاوەی هەیەتی شیرینە، بەڵام شارەزایان هۆشداری دەدەن لەوەی کوردستانیش بەدەر نابێ‌ لە قەیرانی ئاو کە لە داهاتوودا بەرەوڕووی جیهان دەبێتەوە، ئەگەر نەتوانێ‌ پرۆژەی ستراتیژی لەسەر ئاوەکانی دروست بکات.
بەپێی داتاکان هەر تاکێکی کوردستان ئێستا ساڵانە 2000 مەتر سێجا ئاوی بەردەکەوێ‌، بەڵام دەکرێ‌ ئەو ژمارەیە بۆ 4000 مەتر سێجا لە ساڵێکدا بەرز بکرێتەوە.
تەحسین قادر، وەزیری پێشووی سەرچاوەکانی ئاو لە هەرێمی کوردستان لەبارەی مەترسی لەسەر ئاوی کوردستان دەڵێت: ئێمە هەرێمێکی دەوڵەمەندین لەڕووی ئاو، بەڵام چەند فاکتەرێک هەیە کە ئەو دەوڵەمەندییە دەگۆڕێ‌. یەکەمیان کەشوهەوا کە بە گشتی جیهان ڕووبەڕووی بووەتەوە بە تایبەتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. هەموو ئاوەکان بەرەو کەمی دەچن.
تەحسین قادر ئاماژە بە فاکتەری دووەم دەدات و دەڵێت لەبەر ئەوەی بەشێک لە ئاوەکانی ئێمە لە وڵاتانی دراوسێوە دێن، دەتوانم بڵێم 60%ی ئەو ئاوانەی لە کوردستان هەن لە وڵاتانی تورکیا و ئێرانەوە دێن. ئەو وڵاتانە خۆشیان بەرەوڕووی کێشەی کەمئاوی بوونەتەوە. بۆ چارەسەری کێشەی خۆیان، بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاوەکانیان بەنداوی زۆر گەورەیان دروستکردووە. ئەوەش وا دەکات کە ئاوەکانی کوردستان کەم بکەن.
ئەو دروستکردنی بەنداوی ئەلیسۆ لەلایەن تورکیاوە لەسەر ڕووباری دیجلە بە نموونە دێنێتەوە و دەڵێت: ساڵانە 20 ملیار مەتر سێجا ئاوی ڕووباری دیجلە دەڕژێتە هەرێمی کوردستانەوە، ئەگەر بەنداوی ئەلیسۆ بکەوێتە کار، تورکیا 11 ملیار مەتر سێجا ئاوی ڕووباری دیجلە دەگرێتەوە.
تەحسین قادر پێیوایە وەکو پێویست کار نەکراوە بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەو ئاوەی لە کوردستان هەیە: ئەوەندەی بایەخمان داوە بە نەوت و گاز و وەبەرهێنان لەبەرئەوەی قازانجی خێرایان تێدابوو، نەهاتین بناغەی دەوڵەت دروست بکەین کە ئاسایشی خۆراک سەرەکیترینیانە و لەڕێی دروستکردنی بەنداو و گلدانەوەی ئاو مسۆگەر دەبێ‌.
تەحسین قادر بە ژمارە بەفیڕۆچوونی ئاو لە کوردستان بەنموونە دێنێتەوە و دەڵێت: زێی گەورە داهاتی ساڵانەی 13-15 ملیار مەتر سێجایە، یەک بەنداوی لەسەر دروست نەکراوە. زێی بچووک 7-6 ملیار مەتر سێجا ئاوی هەیە، تەنیا بەنداوی دووکانی لەسەرە، ڕووباری سیروان خاوەنی پێنج ملیار مەتر سێجا ئاوە و تەنیا بەنداوی دەربەندیخانی لەسەرە.[1]
24-09-2017
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 5,431 گل سئرکریائە(دێینە)
HashTag
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی رووداو - 24-09-2017
آیتم های مرتبط: 4
 تاریخ ؤ پێش هەتێەل
 جاگەل
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Publication date: 24-09-2017 (7 سال)
اقلیم: عراق
نوع آمار: No specified T4 472
Technical Metadata
 کیفیت بەخش : 88%
88%
اێ ڕکؤردە إژ لآ 24-09-2017 أڕا( هاوڕێ باخەوان )
اێ بەخشە گل دؤمائن(آخرین گل) إژ لآ( سەریاس ئەحمەد ): أڕا26-09-2017 نووآ بی(بروز بی)
نیشانی مەقاڵە
اێ بەخشە 5,431 گل سئرکریائە(دێینە)
 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
 کتاووخانە
سەرەوژێری
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
 مەقاڵەل گؤجەر
یانزە مەلۊچگ مازیار حەیدەری
 مەقاڵەل گؤجەر
داستانێگ لە مامووستا مەنووچێر کەێخسرەوپووڕ
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
 کتاووخانە
واژا
 کتاووخانە
هۊرد کەم
 مەقاڵەل گؤجەر
چرچ بوودە پاساکەر ڕەخنەگری! ئایا ڕەخنەێ هەشار یا لە پشت کەل و کورچ، تۊەنێد یارمیەتی کوومەڵگای ئیمە بەێدن؟ /مازیار نەزەربەیگی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور

Actual
 مەقاڵەل گؤجەر
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لوڕنژاد گوورانی چڕ کرماشانی
13-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لوڕنژاد گوورانی چڕ کرماشانی
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
15-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
واژا
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
موحسن قەیسەری
 بەخش نوو(جەدید)
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
30-09-2023
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
18-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
17-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
هۊرد کەم
20-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مەهوەش سولێمانپوور
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
17-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
12-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
آمار
 شؤمارە مەقاڵەل 517,211
 شؤمارە عەسگەل  105,526
 کتاووەل 19,120
فایل های مرتبط 96,177
Video 1,299
 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
 کتاووخانە
سەرەوژێری
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
 مەقاڵەل گؤجەر
یانزە مەلۊچگ مازیار حەیدەری
 مەقاڵەل گؤجەر
داستانێگ لە مامووستا مەنووچێر کەێخسرەوپووڕ
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
 کتاووخانە
واژا
 کتاووخانە
هۊرد کەم
 مەقاڵەل گؤجەر
چرچ بوودە پاساکەر ڕەخنەگری! ئایا ڕەخنەێ هەشار یا لە پشت کەل و کورچ، تۊەنێد یارمیەتی کوومەڵگای ئیمە بەێدن؟ /مازیار نەزەربەیگی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| تماس | CSS3 | HTML5

| زمان دؤرسکردن وەڵگە(پەڕە): 1.235 ثانیه(اێس)