چاوی هەموو خەڵکی باکووری کوردستان، بەتایبەتی ئەو بازرگانانەی بازرگانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەکەن لەسەر گشتپرسیی هەرێمی کوردستانە بۆ سەربەخۆیی، چونکە وەکو خۆیان دەڵێن، ژیان و کاریان لەسەر کاردانەوەی تورکیایە بەرامبەر گشتپرسییەکە.
محەممەد کریج، کارسازێکی #ئامەد#ە کە ڕۆژانە ئامێری ئەلیکترۆنی بۆ باشووری کوردستان دەنێرێت و ساڵانە بە بەهای چوار ملیۆن دۆلار کەرەستە دەنێرێتە باشوور، بەڵام بەهۆی ئەگەری داخستنی دەروازەی خابوور، هەموو جموجۆڵەکانی وەستاندووە و، دەڵێ ئەگەر دەروازەکە دابخرێت ساڵانە کارسازانی ئامادە 150 ملیۆن دۆلار زەرەر دەکەن.
ئەو کارسازە جەخت دەکاتەوە لەوەی ئەگەر دەروازەکە دابخرێت، هەموو مەواددەکانمان لەلا دەمێننەوە، ناتوانین لە بازاڕیشدا بیانفرۆشین، ئەوکاتەش بێکار دەمێنینەوە، لەو کارگەیەدا 65 کەس بەیەکەوە کاردەکەین و نان دەخۆین، بەڵام ئەگەر ئێمە بێکاربین، ئەوانیش بێکار دەبن.[1]
24-09-2017
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 3,297 gånger