کۆمیسیاری باڵای هەڵبژاردنەکانی باکوری سوریا سەبارەت بە ئەنجامی هەڵبژاردنی هاوسەرۆکانی کۆمۆنەکانی باکوری سوریا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاشکرای کرد کە ڕێژەی بەشداربوون 70٪ بووە.
هەڵبژرادنی هاوسەرۆکانی کۆمۆنەکانی باکوری سوریا ڕۆژی هەینی لە هەرسێ هەرێمی #جزیرە#، #عەفرین# و #فورات# بەڕێوەچوو و ئەمڕۆ ئەنجامەکانی بە ڕاگەیەندراوێک ئاشکرا کران.
لە ڕاگەیەندراوی کۆمیسیاری باڵای هەڵبژاردندا هاتووە:فیدراسیۆنی دیموکراتی باکوری سوریا وەک پرۆژەیەک بۆ سڕینەوەی کلتوری تیرۆر و کوشتن و وێرانکاری پێشکەش کراوە، مافی گەلانی سوریایە کە لە سەر خاکی خۆیان بە ڕێز و حورمەتەوە بژین، بەمەبەستی بەهێزتر کردنی سیستمی فیدرالیی دیموکراتی باکوری سوریا پێویست بوو هەڵبژاردنی ئازاد و شەفاف ئەنجام بدرێت بۆ ئەوەی هەموو پێکهاتەکان تێیدا بەشداربن و نوێنەرەکانیان هەڵبژێرن.
لە بەردەوامی ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماری بەشداربوون لە هەڵبژاردنەکەدا بەم شێووەیە ئاشکرا کراوە:لە هەرێمی جزیرە 437 هەزار و 142 کەس بەشداربوون بۆ هەڵبژاردنی هاوسەرۆکانی دوو هەزار و 551 کۆمۆن لە نێوان حەوت هەزار و 687 کاندید دا نوێنەرەکانیان هەڵبژارد، لە ئەنجامدا پێنج هەزار و 102 کەس وەک هاوسەرۆکی کۆمۆنەکان هەڵبژێردران.
ئەنجامی هەڵبژاردن لە هەرێمەکانی فورات و عەفرینیش بەم شێوەیە ڕاگەیەندراوە:لە هەرێمی فوراتدا 135 هەزار و 611 کەس بەشداربوون لە هەڵبژردنەکەدا و بۆ هەڵبژرادنی هاوسەرۆکانی 849 کۆمۆن لە نێوان سێ هەزار و 192 کاندیددا دەنگیان بە نوێنەرەکانیان دا و لە ئەنجامدا 772 کەسیان هەڵبژارد؛ لە هەرێمی عەفرینیش 155 هەزار و 697 کەس دەنگیان دا و لە ئەنجامدا 830 کاندید لە نێوان هەزار و 440 کاندید دا وەک هاوسەرۆکانی کۆمۆنۆکانی ئەو هەرێمە هەڵبژێردران.
لە کۆتاییدا ڕاگەیەندراوە، کە بە گشتی ڕێژەی بەشداربووان 70٪ە و هەروەها دەستخۆشی هەموو پێکهاتەکانی باکوری سوریا کراوە بۆ بەشدابوون و هاوکارییکردن بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنەکە.[1]
24-09-2017
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 3,300 times
Write your comment about this item!