بافڵ جەلال حیسامەدین تاڵەبانی. ساڵی 1973 لە بەغدا لەدایکبووە. بافڵ کوڕە گەورەی #جەلال تاڵەبانی# و #هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد#ە و برای #قوباد تاڵەبانی#یە.بەناوی بافڵەکەی چەمی ڕێزانەوە ناونراوە. ژیانی منداڵی و گەنجێتی لە ماڵی برایم ئەحمەدی باپیری لە بریتانیا بەسەر بردووە.
تەمەنی گەنجێتی زیاتر بە خوێندنەوە و وەرزشەوە بەسەر بردووە. هاوسەرەکەی ناوی لاڤەیە و کچی #مەلا بەختیار#ی ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی یەکێتییە. کوڕ و کچێکی هەیە بەناوەکانی کۆبان و لەیلا. زۆر کەم لە تەلەفزیۆنەکانەوە دەردەکەوێت و لەبارەی وردەکاری ژیانیەوە کەمدەزانرێت.
بەرپرسی نووسینگەی سکرتاریەتی تاڵەبانی بووە.
ساڵی 1996 بەشداری لە ڕاهێنانەکانی فەیلەقی بیانی فڕەنسادا کردووە.
ساڵی 1998 یەکێک بووە لە بەشداربووانی ڕاهێنانە سەربازییەکانی بریتانیا 13 و ساڵی 2000 باری لە ڕاهێنانی هێزە تایبەتییەکانی ئەمریکادا کردووە.
لە ئەمریکا و بریتانیا ستراتیژی سیاسی خوێندووە.
یەکەمجار وەک وەرگێڕ لەگەڵ هێزەکانی ئەمریکا گەڕاوەتەوە بۆ کوردستان.
لەگەڵ لاهور شێخ جەنگی ئامۆزای دەزگای دژەتیرۆری دامەزراندووە.
بەرپرسی کاروباری دژەتیرۆری کوردستان بووە.
لە دوای کۆچی دوایی #مام جەلال# گەڕانەوەی تەرمەکەی بۆ شاری #سلێمانی# #بافڵ تاڵەبانی# زیاتر لە ن دەرکەوتەوە بە ئاڕاستەی یەکخستنەوەی ناوماڵی یەکێتی کاری دەکرد.
دەنگە ناڕازییەکانی ناو یەکێتی و دەرەوەی یەکێتی ئاشتکردەوە.
ڕۆڵی لە دانانی سەرۆککۆماری عێراقدا هەبووە.
تا کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی هیچ پۆستێکی لەناو یەکێتیدا نەبووە.
هەر لەو کۆنگرەیەدا بە 791 دەنگ بە ئەندامی سەرکردایەتی هەڵبژێردرا.
لە 18-02-2020 بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی لەگەڵ لاهور شێخ جەنگی بە هاوسەرۆکی یەکێتی هەڵبژێردران.[1]