پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ناسر ئیسماعیل حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەشوان نایف عەزیز سلێمان
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەواف ئیسماعیل حەسەن سەعید
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هاڤین خێرۆ حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هەزار موراد معکۆ عەنۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هوەیدە ئیلیاس خرمش شێخۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 514,957
وێنە 104,275
پەرتووک PDF 18,883
فایلی پەیوەندیدار 94,729
ڤیدیۆ 1,232
شەهیدان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
ژیاننامە
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
شەهیدان
ژینا ئەمینی
دەقی گوتارەکەی بارزانی لە هەولێر لە 22-09-2017
کوردیپێدیا، دادگا نییە، داتاکان ئامادەدەکات بۆ توێژینەوە و دەرکەوتنی ڕاستییەکان.
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
دەقی گوتارەکەی بارزانی لە هەولێر لە 22-09-2017
بەڵگەنامەکان

دەقی گوتارەکەی بارزانی لە هەولێر لە 22-09-2017
بەڵگەنامەکان

بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
خوشک و برایانی خۆشەویست، سڵاو و ڕێزم بۆ ئێوەی شاری هۆلاکۆبەزێن هەیە. لە پایتەخی هەرێمی کوردستانەوە بە یەک دەنگ دەڵێین بەڵێ بۆ سەربەخۆیی.
رەنگە زۆر کەس بڵێن بۆ گەلی کوردستان بڕیاری ئەنجامدانی گشتپرسی دا؟ ئێمە چەند ساڵێکە گەیشتینە ئەو باوەڕەی کە ئیدی ناتوانین لەگەڵ بەغدا بژین. زۆر هەوڵماندا، بەڵام نە دەستوور ماو نە شەراکەت، لەو دەستوورەشدا هاتووە: ئیلتزامکردن بە دەستوور، عێراق بە ئیتحادی دەهێڵێتەوە، ناڵێ وەعدەتە، دەڵێت ئیتیحادە، واتە بەیەکەوەژیانێکی ئارەزوومەندانە.
وامانزانی دوای 2003 دەرفەتێکی تازەیە بۆ هەموو خەڵکی عێراق و ویستمان دەرفەتێکی تازە دروست بکەین، خەڵکی کوردستان ڕۆڵێکی سەرەکیان بینی، ئێمە وامانزانی وێرانکردنی 4 هەزار و 500 گوند، بزرکردنی 12 هەزار گەنجی فەیلی، 8 هەزار #بارزانی#، #ئەنفال#کردنی 182 هەزار کەس لە ساڵی 1988، کیمیابارانی #هەڵەبجە# و سەرتاسەری کوردستان و ئەو هەموو کارەساتانەی بەسەر کوردستاندا هێندراون، ویژدانی جیهانیان هەژاندووە و بەغدای تازەش ئەم هەموو کارەساتانە قەرەبوودەکاتەوە، بەڵام بەداخەوە هەر پاش ماوەیەکی زۆر کورت بۆمان دەرکەوت زۆرێک لەوانەی ئەمڕۆ لە بەغدا دەسەڵاتدارن نەک هەموویان، زۆریان تەنیا دەموچاویان گۆڕاوە، ئەگینا هەڵگری هەمان عەقڵییەتی ئەنفال و کۆمەڵکوژییەکانن.
لە 2003 تاوەکو 2005 کە دەستوورێک بۆ عێراق نووسرایەوە، بە ڕەغمی هەموو کەموکوڕیەکانییەوە، بەڵام گەلی کوردستان لە دەنگداندا ئەو دەستوورەی ڕزگارکرد، ئێمە پێی ڕازی بووین، بەڵام بەغدا ئیلتزامی پێنەکرد، شەراکەت نەما، دەستوور نەما، ماددەی 140ی دەستوور جێبەجێ نەکرا، بەپێی دەستوور دەبووایە چەک و بودجەی پێشمەرگە بێت، بەڵام یەک فیشەکیان بۆ پێشمەرگە نەنارد، بڕینی بودجە ئەویش ئەنفالێکی دیکە بوو بەرامبەر کورد کرا.
بڕیاربوو دەوڵەتێکی فیدراڵی و دیموکراتی لە عێراق دروستبکرێت، بەڵام توخوا لە ئێوە دەپرسم دەوڵەتێکی فیدراڵی و دیموکراتی لە عێراق حاکمە یان دەوڵەتێکی مەزهەبی.
تا ئەمڕۆش کە پێشمەرگە لە شەڕێکی سەختی تیرۆریستانی #داعش#دا بوون، ئەگەر بارێکی چەک بۆ پێشمەرگە بهاتبایە دەبوو بچێتە بەغدا و لەوێ بیپشکنن، ئەگەر ئەوان ڕازی نەبووبان فیشەکێکیش بۆ پێشمەرگە نەدەهات، ئەوەبوو حاڵی ئێمە بەدەست بەغداوە.
بڕیاری گشتپرسی کە #07-06-2017# دەرکرا، پێشتر لەگەڵ هەموو لایەکمان باسکردبوو و پێمان گوتبوون بەجددی وەریبگرن، ئێمە بێتاقەت و ماندووبووین، ناتوانین بەمشێوەیە لەگەڵ بەغدا بەردەوامبین، بەڵام بە هێندیان وەرنەگرت، وایاندەزانی ئەمە کارتی فشارە و هەندێکیان وایان دەزانی ئەمە کارتی فشارە و یان هەندێکجار دەیانگوت ئەمە بۆ دەربازبوونە لە قەیرانی ناوخۆ. کاتێک لە 7ی حوزەیران بڕیاری گشتپرسی درا کە بڕیارێکی بووێرانە بوو، من سوپاسی هەموو ئەو حیزب و لایەنانە دەکەم کە ئەو بڕیارەیان دا. ئینجا هەموو لایەنەکانی دەرەوە و لە بەغداش هەندێکیان پێیانوابوو کە لەنێوخۆماندا دووبەرەکی دروستدەبێت و هەر خۆبەخۆ ناهێڵین ئەم پرۆسەیە سەربگرێت، بۆیە دیسان جارێکی دیکەش بە هێندیان وەرنەگرت و گرنگییان پێنەدا.
ئەو ڕۆژی کە بڕیارەکە (بڕیاری ئەنجامدانی گشتپرسی) درا، ئەم لایەنانەی کە تەهدیدمان دەکەن و هەڕەشەمان لێدەکەن، ڕۆژێک نەهاتن بڵێن: بۆ ئەمەتان کرد؟ ئەرێ ڕێگەچارەیەکی دیکە هەیە؟ بەڵام کەوتنە تەهدید بۆ نەهێشتنی گشتپرسی، ئێستاش گشتپرسی لەدەستی من و حیزبەکان و هەمووان دەرچووە و کەوتووەتە دەستی ئێوە (خەڵکی کوردستان).
پێشان هەڵوێستی نێودەوڵەتی زۆر نەرم بوو، زۆر سەیرە لای من تائێستاش کەس ناڵێ ئێمە دژی گشتپرسین و دەڵێن کاتەکەی موناسیب نییە، بەڵام بەڕاستی ئێمە نازانین ئەو ڕۆژەی کە موناسیبە، ڕۆژی بەختی کوردستان کەیە؟ ئەمە 100 ساڵە ئەو ڕۆژە نەهات، بەغداش بەو هەڵوێستەی دەرەوە تەشجیع بوو، ئەگینا پارساڵ وەکو ئەمڕۆژانە ئێمە بە شاندێکی گەورە چووینە بەغدا، هەڵوێستی هەموو لایەنە سیاسییەکان لە بەغدا زۆر نەرم بوو، ئێستاش بووەتە قەزیەی جەماوەر و لەدەست ئەشخاس و ئەحزاب دەرچووە، شەو و ڕۆژ داوای دواخستنی گشتپرسیمان لێدەکەن، فشار بەردەوامە، دەڵێن گشتپرسی دوابخەن، پاشان لەگەڵ بە‌غدا دەست بە گفتوگۆیەکی کراوە بکەن، ئێمە ناگەڕێینەوە بۆ ئەزموونێکی شکستخواردوو، ئێمەش دەڵێین ئامادەین بۆ گفتوگۆیەکی زۆر جددی و بە دڵێکی ساف و بە مێشکێکی کراوە، بەڵام دوای 25ی ئەیلوول.
تازە ڕۆر درەنگە و کات بۆ ئەو جۆرە قسانە نەماوە و سەرەڕای ئەمانەش دەمەوێت یەک شت بە خوای خۆم بە ئێوەش بڵێم، من ئەو کەسە نیم خۆم شەرمەزای میللەتی خۆم بکەم. کە ئێستا حیساب بۆ خواستی گەلەکەمان نەکا، کە زۆر بە ئاشتی و دیموکراتیانە تەنیا داوای ئەوە دەکات: ڕێگەم بدەن دەنگی خۆم بدەم، چم دەوێت؟ هەتا ئەوەشمان پێ ڕەوانابینن، چەند بیری لێدەکەمەوە بۆ قبوڵی ناکەن، وەڵڵاهی بەڕای من هۆکارەکەی تەنیا ئەوەیە کە دەیانەوێت ئیرادە و کەرامەتی ئێمە بشکێنن، ئەگینا هیچ شتێکی دیکە نییە، ئائا چ گوناهی تێدایە میللەتێک بڵێت: ڕێگەم بدەن من دەمەوێت سەربەخۆ بم. نابی ئەمەش بڵێی!
پاشان گشتپرسی بۆ دەستنیشانکردنی سنوور و ئەرزی واقیع نییە، هەنگاوی یەکەمە، گەڵێک دەڵێت: من دەمەوێت سەربەخۆبم. خواست و داواکاری ئێمە لە بەغدا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئەوەیە، لەدوای 25ی ئەیلوول وەرن گفتوگۆیەکی جددی بکەین لەسەر سنوور، لەسەر ناوچەکان، لەسەر نەوت، لەسەر غاز، لەسەر ئاو و لەسەر هەموو شتێک.
سەرەڕای ئەوانەش داوامان لێدەکەن بگەڕێینەوە بۆ خەتی سەوز، بگەڕێینەوە بۆ قوشتەپە و ئەوانە، بۆئەوەی هەرکاتێک ویستیان بە تۆپخانە لە هەولێر بدەن، نە گشتپرسی سنووری کوردستان دەستنیشان دەکات و نە قابیلی قبوڵە ڕۆژێک لە ڕۆژان بۆ یەک دەقیقەش لەبارەی سنووری کوردستان گفتوگۆ لەگەڵ هیچ لایەنێکدا بکەین لەسەر خەتی سەوز کە خۆیان پێیدەڵێن.
ئامادەین و بەجددی بەردەوام دەبین لەگەڵ سوپای عێراق و هاوپەیمانان لە دژی تیرۆریستانی داعش شەڕ بکەین. لێرەدا سوپاسی هاوپەیمانانیش دەکەم لەکاتی شەڕی ئێمە لەگەڵ داعش یارمەتی ئێمەیان دا.
بەڕێزان موعانات و کارەساتی گەلی ئێمە چیرۆکێکی زۆر قووڵە. لەوەتەی دەوڵەتی تازەی عێراق دامەزراوە، ئێمە هەر دەڵێین با برابین، با شەریک بین. لەکوێی دونیا دیوتانە میللەتێک 182 هەزار کەسی بێسەروشوێن کرابێت کە بەشی هەرەزۆریان ژن و منداڵ بوون، گەنجەکانی فەیلی و بارزانییەکان برانە ناوچەکانی عەکاشات و قائیم، تەجروبەی چەکی کیمیاییان لەسەر کراوە. لەکوێی دونیا هەیە دەوڵەتێک میللەتی خۆی بە ژەهری کیمیایی ئیبادە کردبێت، ئینجاش بچینەوە و بڵێین: ئێمە برای یەکین و دەستی برایەتیتان بۆ درێژدەکەین، ئەوانیش پێمان بڵێن: ملتان بشکێ، بڕۆنەوە ئێوە نانی ئێمە دەخۆن.
هەر لە شەڕی داعش تا ئەمڕۆ 1789 قارەمان شەهید بوون و 10 هەزار و 199 قارەمانیش بریندار بوون، کە زۆریان ژیانیان لێ تاڵبووە، وایان لێهاتووە ناتوانن بژین، بە جۆرێک پەکیان کەوتووە وەکو شەهید وان.
زۆر لەوانەی دەرەوە کە دەهاتنە لامان ماوەی نیو کاژێرێک هەر ستایشی قارەمانێتی پێشمەرگەیان دەکرد، بە هەقیقەتیش وایە، ئەوەی پێشمەرگە کردی، من تەعەدا دەکەم سوپایەکی دیکە لە هەموو جیهان هەبێت بتوانێت بەو چەکەی پێشمەرگە ئەو دوژمنە بشکێنێت. کوا دەبابە و مودەرەحە و تۆپی گەورەی بە ئێمەیان داوە؟ ئەوەی هەمانبووە ئەوەبووە کە لە سوپای سەددام دەستمان کەوت، ئەویش هەمووی کۆن و بێکەڵکە، پێشمەرگە بەکاریهێنا و ئەستوورە(ئەفسانە)ی داعشی تێکشکاند.
جارێکی دیکە دەڵێم، سوپاسی هاوپەیمانان دەکەین کە هاوکارییان کردین، بەڵام ئێمە خوێنمان دا. ئێشتاش قبوڵ ناکەن کەسوکاری شەهید و ئەنفالەکان و هەموو خەڵکی کوردستان بێن و تەنیا ئەوە بڵێن، تەنیا دەمانەوێت سەربەخۆبین. لێیان گەڕێن با ڕەئی خۆیان دەرببڕن، پاشان ئەنفالێکی ترمان بکەنەوە.
بەپێویستی دەزانم باسی چاوپێکەوتنێکی خۆمتان لەگەڵ سەرۆک بۆش بۆ بکەم. ساڵی 2006 جۆرج بۆش، سەرۆکی ئەمەریکا هاتە قاعیدەی ئەسەد لەسەر سنووری سووریا و ئوردن لە پارێزگای ڕوماددی، داوایان کرد منیش چوومە ئەوێ، هەموو قیاداتی عێراقی هاتبوون. بۆش زۆر قسەی کرد و پاشان ڕووی لەمن کرد و گوتی: ئێمەی خەڵکی تێکساس و ئێوەی خەڵکی کوردستان زۆر وەکو یەکین، هەردووکمان ئازاین، نەوتمان هەیە، ئاڵای خۆمان هەیە، مەردین، بەڵام هەردووکیشمان عاقڵین. ئێمە بینیمان ئەگەر لەگەڵ واشنتن بین بەهێزتر دەبین، ئێوەش بینیتان ئەگەر لەگەڵ بەغدابن بەهێزتر دەبن، منیش پێمگوت؛ جەنابی سەرۆک وەڵڵا ئەوەی بەغدا بەسەر ئێمەی هێناوە، واشنتن بەسەر ئێوەی تێکساسی هێنابا، بە حەیاتت نەدەچوویتە واشنتن.
بەڵێ ئێمە چووینەوە بەغدا، بە‌ڵام فەرهەنگێکیان دروستکردووە، کە لە هەڵبژاردن نزیک دەبینەوە، کامەیان زیاتر جنێو بە کوردستان بدات، تەهدید بکات، نکۆڵی لە مافی خەڵکی کوردستان بکات، دەنگی زیاتر دێنێت، دەوەرە لەگەڵ کۆمەڵگایەکی وا پێکەوە بژی.
لە 2003 ەوە هەرچیان پێگوتین، گوتمان باشە و هەرچی وەعدێکیان پێداین جێبەجێیان نەکرد و هەمووشی بە زەردی ئێمە تەواو بوو. ئێستاش چەند دوابکەوین ئێمە زەرەرمەندین. بۆیە هەرچی زووترە دەستی ئێوە خۆشبێت، ڕۆژی 25ی مانگ بڕۆنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و چارەنووسی خۆتان دیاری بکەن، ئەوەی لەگەڵ ئەمەبێ ئەوە سندوقەکان، ئەوەی بشترسێت با نەچێت یان با بڵێ نەخێر.
لە ڕاگەیێندراوی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیدا هاتووە کە نیگەرانن لەوەی تەرکیز لەسەر شەڕی داعش نەمێنێت، هەروەها ئاوارەکان ناتوانن بگەڕێنەوە. من لێرە بە ناوی پێشمەرگە قارەمانەکان و بە ناوی گەلی کوردستانەوە بە مەجلیسی ئەمن دەڵێم: ئێمە تائکید دەکەینەوە لە شەڕی دژی داعش سوورتر دەبین، زیاتریش لە جاران شەڕی داعش دەکەین.
بەنیسبەت ئاوارەکانیش، ئەو ئاوارانەی لە کوردستانن، میوان و برای ئێمەن، تەوسیەی من بۆ هەر هەمووتان ئەوەیە وەکو چاوی خۆتان بیانپارێزن، ئیحترامیان بگرن، موشکیلەی ئاوارەکان لە کوردستان نییە، لە فەللوجەیە، لە تکریتە، لە بەغدایە، با لەوێ بگەڕێنەوە، ئەگینا ئێمە چ موشکیلەمان نییە.
دراوسێکانمان، برادەرینە ئەوە 25 ساڵە، ئایا ئەم ماوەیە بەس نییە بۆئەوەی بۆتان دەرکەوێت کە ئێمە عاملی تەهیدید نین بۆ ئێوە. بۆ پێکەوە دانەنیشین و هەرچی گرفت و مەترسی هەیە بەلاوەی بنێین؟ بۆ بە زمانی تەهدید قسەمان لەگەڵ دەکەن، چ سوودێکی هەیە؟
زۆرێک دەپرسن... بەڵێ وەڵڵاهی تۆ داوای سەربەخۆیی بکەیت موجازەفەی تێدایە. بەڵام دانیشی و چاوەڕوانبی چ دەبی؟ یان خەڵکی تر بڕیار لە چارەنووسی تۆ بدات، ئەو مەجازەفەیە مردنە، مەرگە، سەت جار لەوە خەتەرترە تۆ موجازەفە بکەیت و بڕیاری خۆت بدەی.
سیستەمی ئایندەمان بەشێوەیەک دەبێت فەرهەنگی دەوڵەمەندی خەڵکی کوردستان دەوڵەمەندتر بکرێت. دەوڵەتێکی دیموکراتی، فیدراڵی، پەرلەمانی دەبێت، بەجۆرێک مافی هەموو لایەک زامن بێت.
دەمەوێت ئاماژە بە ڕۆڵی پێشمەرگە قارەمانەکان بکەم، پێشمەرگە قارەمانەکانی ئەوانەی شەهید و بریندار بوون، یان ئەوانەی ئەمڕۆ لە سەنگەرەکانن بۆ ئەوەی هەموومان پێکەوە بە ئازادی کۆببینەوە، من دڵنیام هەروەک چۆن لە 1961 ەوە نەیانهێشت کوردستان بکەوێتە دەستی دوژمن، ئەگەر بۆ ماوەیەکشی کەوتبێتە دەست دوژمن، قەت نەیانهێشتووە دوژمن لە کوردستان ئیستراحەت بکات. دڵنیام ئەمڕۆ و لە ئایندەش پێشمەرگە قارەمانەکان ناهێڵن کوردستان بکەوێتە دەستی دوژمنان.
قارەمانێتی و خۆڕاگری پێشمەرگەکان و ئێوەی جەماوەری خۆڕاگری کوردستان لە هەموو هێزێک بەهێزترە. دەبێت بۆ سەربەخۆیی کوردستان بۆ هەموو باجێک ئامادەبین، چونکە ئێمە لە دوڕیانێکداین، یان ژیانی بندەستی هەڵدەبژێرین یان ژیانی سەربەستی و سەربەخۆیی. باجی ژیانی بندەستی لەدەستدانی ئیرادە و کەرامەتە، بەڵام دەژی. باجی سەربەخۆیی و سەربەستی، سەرفرازی و شەرەفە، بەڵام مومکینە بمرین.
لەم ڕۆژانەی کۆتایی حەتمەن ئێوەش گوێتان لە تەهیدادتی جۆراوجۆر بووە. تەهدید دەکرێ بەوەی سزامان دەدەن. وەڵامی منیش ئەوەیە؛ ئەوە سەت ساڵە سزامان دەدەن، ئەرێ تێر نەبوون؟ تێرنەبوون لە سزادانی خەڵکی کوردستان؟ ئەگەر پێتانخۆشە دیسان بگەڕێنەوە بۆ سزادان، واز لە خەڵکی کوردستان بێنن وەرن من سزابدەن.
من سوپاسی هەموو حیزب و لایەن و پێکهاتەکان دەکەم، بۆ ئەو هەڵوێستە نیشتمانپەروەرانەی کە دەیبینم. بەڕاستی ئێوە #ڕیفراندۆم#تان کرد، ئەمە ڕیفراندۆمە.
لە کۆتاییدا سڵاو بۆ گیانی پاکی شەهیدان، بۆ پێشمەرگە قارەمانەکان، بۆ ئێوەی خۆشەویست و هەموو جەماوەی کوردستان دەنێرین. هەربژین و هەر ساخبن. جارێکی دیکەش دەڵێم شەرەفمەندین هەولێر هەر هەولێرە...[1]
22-09-2017
ئەم بابەتە 9,403 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] بەیان و ڕاگەیاندننامە | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی رووداو - 22-09-2017
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
شوێنەکان
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 22-09-2017 (7 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئەڤین ئیبراهیم فەتاح )ەوە لە: 22-09-2017 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 22-09-2017 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕێکخراوی کوردیپێدیا )ەوە لە: 23-09-2017 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 9,403 جار بینراوە
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کورد...
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێ...
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
ژیان عەلادین
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
ژیاننامە
مەیان خاتوون
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆ...
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی
پەرتووکخانە
فلاشباک؛ لە دەفتەری بیرەوەر...

ڕۆژەڤ
شەهیدان
موسا عەنتەر
10-11-2008
هاوڕێ باخەوان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
08-03-2015
هاوڕێ باخەوان
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
17-11-2012
هاوڕێ باخەوان
سمکۆ عەزیز
ژیاننامە
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
29-05-2022
شەنە ئەحمەد
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە ئەحمەد
ژینا ئەمینی
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ناسر ئیسماعیل حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەشوان نایف عەزیز سلێمان
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەواف ئیسماعیل حەسەن سەعید
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هاڤین خێرۆ حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هەزار موراد معکۆ عەنۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هوەیدە ئیلیاس خرمش شێخۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 514,957
وێنە 104,275
پەرتووک PDF 18,883
فایلی پەیوەندیدار 94,729
ڤیدیۆ 1,232
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کورد...
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێ...
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
ژیان عەلادین
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
ژیاننامە
مەیان خاتوون
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆ...
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی
پەرتووکخانە
فلاشباک؛ لە دەفتەری بیرەوەر...

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.578 چرکە!