🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📕 هەوڵێک بۆ دادپەروەری
کاروان حەمەد [1]
📕 هەوڵێک بۆ دادپەروەری
📕 خەونەکانت بەدی بهێنە
نوسينی: لێس براون
وەرگێڕانی لە ئینگلیزیەوە: کەلسوم عومەر عەلی
بەرپرسیارێتیی ژیانت هەڵبگرە.سەرەتا هەوڵی دیاریکردنی ئامانجە بچووکەکانت بدە و بەدییان بهێنە. هیچ کەسێک هێندەی خۆت خەون و ئامانجەکانتی ب
📕 خەونەکانت بەدی بهێنە
📕 ئینسکلۆپیدیای فیزیای کلاسیک و نوێ
نووسینی: د. ولید فادی
وەرگێڕانی: هێمن مەهدی نەقشبەندی
چاپی یەکەم 2014 [1]
📕 ئینسکلۆپیدیای فیزیای کلاسیک و نوێ
📕 چۆن سامان و سەرکەوتن و سەرکردایەتی بەدەست ئەهێنیت؟
دیل کارنگی
ورگێڕانی: دیاری عەلی [1]
📕 چۆن سامان و سەرکەوتن و سەرکردایەتی بەدەست ئەهێنیت؟
📕 نهێنیەکانی پۆلی 12، ژیانی قوتابیەکی پۆلی 12
نووسەر: دانیە عەبدولخالق [1]
📕 نهێنیەکانی پۆلی 12، ژیانی قوتابیەکی پۆلی 12
💬 دەڵێی پەڕەسێڵکەیە
دەڵێی پەڕەسێڵکەیە
باڵندەی پەڕەسێڵکە چەندین ناویتری هەیە وەکو(پلیسرگ، پەڕەسوێڵکە، حاجی ڕەشک، حاجی ڕەش، حاجی ڕەنگ، دوو مقەس) بەکۆمەڵ دەژین و ڕەوی کوێستان و گەرمێنیان هەیە و هەزاران کیلۆمەتر دەبڕن ومێش
💬 دەڵێی پەڕەسێڵکەیە
💬 دەڵێی بزنە بەتەگەیە
دەڵێی بزنە بەتەگەیە
ئاژەڵی بزن ساڵانە یەکجار حەز بەجووتبوون و زگ وزا دەکات، ئەوجارەش بەقاڕەقاڕە دونیا دەهێنتە سەر خۆی کەوا حەزی لە تەگەیە و بەتەگەیە، تەگە واتە نێری و سابڕێن، هەندێک لەبزنەکان دووبارە
💬 دەڵێی بزنە بەتەگەیە
👫 رەعد کوردی - رەعد محەممەد عەبدولڕەحمان ساڵح
رەعد محەمەد عەبدولڕەحمان ساڵح ناسراو بە رەعد کوردی (لەدایکبووی 16-04-1991 سلێمانی) قورئانخوێن و حافزقورئانێکی کوردە. رەعد لە تەمەنی پازدە ساڵیدا بووەتە پێشنوێژی مزگەوتی ئیمامی شافعی لە کەرکوک. ناوبەنا
👫 رەعد کوردی - رەعد محەممەد عەبدولڕەحمان ساڵح
📕 ئەتەکێتی ژیان
هەزار خاڵی سادە و گرنگی ئادابی پێکەوەژیان
نووسەر: خەلیل هەیبەتی [1]
📕 ئەتەکێتی ژیان
📕 یەکێتیی سپارتاکۆس چی دەوێت؟
نووسینی: ڕۆزا لۆکسمبێرگ
وەرگێڕانی : ژیلەمۆ ئامانج [1]
📕 یەکێتیی سپارتاکۆس چی دەوێت؟
📕 وەرگێڕان (Translation)
ئامادەکردنی: دیاکۆ هاشمی
📕 وەرگێڕان (Translation)
📕 هێزی زیرەکیی کۆمەلایەتی
نووسینی: تۆنی بوزان
وەرگیڕانی: ئیکرام حەمە
بابەت:دەرونزانی، بنیادی خود [1]
📕 هێزی زیرەکیی کۆمەلایەتی
👫 لەنیا جەمال
لەنیا جەمال لە ساڵی 1999 دا لە شاری سلێمانی لە گەڕەکی مەڵکەندی لە دایکبووە و لە منداڵیەوە ئارەزوومەندی هونەری نواندن بووە.
دەرچووی پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانییە، بەشی شانۆ.
دەستپێکی کارە هون
👫 لەنیا جەمال
👫 شەماڵ مستەفا دەروێش
یەکێک بووە لە رێکخستنەکانی پاسۆک، رۆژ 25-07-1986 کاتژمێر 4ی بەیانی دەستگیر دەکرێت و دەنێردرێت بۆ فیرقەی خەبات و ئنجا بۆ دادگای شۆڕش. پاشان دادگاییەکە دوادەخرێت و دەبرێتە زیندانی فزەیلییە و لەوێشەوە دی
👫 شەماڵ مستەفا دەروێش
👫 شیروان مستەفا دەروێش
یەکێک بووە لە رێکخستنەکانی پاسۆک، رۆژ 25-07-1986 کاتژمێر 4ی بەیانی دەستگیر دەکرێت و دەنێردرێت بۆ فیرقەی خەبات و ئنجا بۆ دادگای شۆڕش. پاشان دادگاییەکە دوادەخرێت و دەبرێتە زیندانی فزەیلییە و لەوێشەوە دی
👫 شیروان مستەفا دەروێش
👫 ستەم کامیل
ستەم کامیل ساڵی 1988 لە دایکبووە و ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕانە و ڕێکخەری ژووری توێژینەوەی ڕامیاری بزوتنەوەی گۆڕانە.
لە زانکۆی شاری سلێمانی بەکالۆریۆسی لە زانستی ڕامیاری دا بە دەستهێناوە.
👫 ستەم کامیل
📖 سێ پەیکەر ڕەهەندەکان دەگێڕنەوە
نووسینی: ستران عەبدوڵڵا
(بنوو لەقەبرەکەتا موستەریح بە ئەی سالم
لە تۆ کوردترە ئێستاکە نەزان هەتاکو عالم)
گۆران
1- بە پێچەوانەی بیری تەسکی هەندێک ئاراستە، بزووتنەوەی سیاسیی لە کوردستان، وەک هەر بزو
📖 سێ پەیکەر ڕەهەندەکان دەگێڕنەوە
👫 پەرەستوو عەلی
ڕۆژنامەنووس و میدیاکار لەساڵی 1990 لەدایکبووە.
خوێندکاری پۆلی دوازدەیەمی ئامادەیییە.
چالاکوانی ڕێکخراوەیی و ئەندامە ڕێکخراوی پەنای کار
خاوەنی پێشکەشکردنی سیمینارێکی فکرییە بە ناونیشانی(حزبی سیاسی
👫 پەرەستوو عەلی
👫 هۆشیار عومەر عەلی
هۆشیار عومەر عەلی لە ساڵی 1984 دا لە دایکبووە.
ساڵی 2007 بەکالۆریۆسی لە زمان و ئەدەبی ئینگلیزی دا بە پلەی یەکەم بە دەستهێناوە.
ساڵی 2009 ماستەری لە پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان لە بەریتانیا بە دەستهێن
👫 هۆشیار عومەر عەلی
📕 میژووی میافارقین و ئامەد
نووسينی: ئيبنو ئەزرةقی فارقی
ساغکردنەوە: د. بدوی عبداللطیف عوض
وەرگێڕانی: د. قادر محەمەد پشدەری و ئاکۆ بورهان محەمەد
بڵاوکار: دەزگای وەرگێڕان
چاپی یەکەم 2007 [1]
📕 میژووی میافارقین و ئامەد
💬 ژیان بەردی دەستاڕێیە
ژیان بەردی دەستاڕێیە
ژیان، زۆر پێناسەی جۆراوجۆری بۆ کراوە یەکێک له و پێناسانە بەردی دەستاڕی بۆ بەکارهاتووە لە ئیدیۆمی کوردیدا، بەردی دەستاڕ کە سەر بەرد و ژێر بەردی هەیە، لەبەردی سەرەوە کونێکی هەیە لە
💬 ژیان بەردی دەستاڕێیە
💬 چاوی بویتەوە
چاوی بویتەوە
چاو زۆرترین ڕاز و نهێنی ناخی مرۆڤی هەڵگرتووە هەر بۆیە زۆرترین ئیدیۆمی لەسەر دروستکراوە وەکو(چاو لەدەر، چاوحیز، چاو مۆن، چاوبرسی، چاوتێر، چاو لەدەست، چاوچنۆک، چاوپان، چاوساغ، چاوپیس، چاوچ
💬 چاوی بویتەوە
💬 پیسکەی تەڕپیر
پیسکەی تەڕپیر
مرۆڤ تا بە تەمەن بڕوات ئارەزووەکانی بۆ ژیان و موڵکایەتی زۆرتر دەبێت بەتایبەتی ژن و مێینەی لاجوانتر و شیرینتر دەبێت، ئینجا ئەگەر پێوەرێک و قالبێک بۆخۆی دانەنێت و بکەوێتە دوای ئارەزووەکان
💬 پیسکەی تەڕپیر
☂️ بزووتنەوەی نوێبوونی کوردستان
بەرنامەو پەیڕەوی ناوخۆی بزوتنەوەی نوێبوونی کوردستان
بەشی یەکەم : پەیڕەوی ناوخۆی بزوتنەوەی نوێبوونی کوردستان
ماددەی یەکەم : ناو

بزوتنەوەی نوێبو
☂️ بزووتنەوەی نوێبوونی کوردستان
👫 توانا باڵەک
توانا باڵەک لە ساڵی 1991 دا لە شارۆچکەی سۆران لە دایکبووە و خەڵکی دەڤەری باڵەکایەتی ە و چالاکوانێکی کلتووری و ڕۆشنبیرییە.
ساڵی 2009 دەبێتە هەڵسوڕاوی بزوتنەوەی گۆڕان و پاشتریش دەبێتە بەرپرسی میدیای بز
👫 توانا باڵەک
👫 کەسایەتییەکان
شەریف پاشای خەندان
👫 کەسایەتییەکان
سەعید ناکام
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
22-01-1946
📄 بڵاوکراوەکان (گۆڤار، رۆژنامە و ...)
ئاوارە
👫 کەسایەتییەکان
محێدین چنارەیی
📝 دەقی گوتارەکەی بارزانی لە هەولێر لە 22-09-2017 | پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
👁️‍🗨️
دەقی گوتارەکەی بارزانی لە هەولێر لە 22-09-2017
📝 بەڵگەنامەکان

بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
خوشک و برایانی خۆشەویست، سڵاو و رێزم بۆ ئێوەی شاری هۆلاکۆبەزێن هەیە. لە پایتەخی هەرێمی کوردستانەوە بە یەک دەنگ دەڵێین بەڵێ بۆ سەربەخۆیی.
رەنگە زۆر کەس بڵێن بۆ گەلی کوردستان بڕیاری ئەنجامدانی گشتپرسی دا؟ ئێمە چەند ساڵێکە گەیشتینە ئەو باوەڕەی کە ئیدی ناتوانین لەگەڵ بەغدا بژین. زۆر هەوڵماندا، بەڵام نە دەستوور ماو نە شەراکەت، لەو دەستوورەشدا هاتووە: ئیلتزامکردن بە دەستوور، عێراق بە ئیتحادی دەهێڵێتەوە، ناڵێ وەعدەتە، دەڵێت ئیتیحادە، واتە بەیەکەوەژیانێکی ئارەزوومەندانە.
وامانزانی دوای 2003 دەرفەتێکی تازەیە بۆ هەموو خەڵکی عێراق و ویستمان دەرفەتێکی تازە دروست بکەین، خەڵکی کوردستان رۆڵێکی سەرەکیان بینی، ئێمە وامانزانی وێرانکردنی 4 هەزار و 500 گوند، بزرکردنی 12 هەزار گەنجی فەیلی، 8 هەزار بارزانیبارزانی، ئەنفالئەنفالکردنی 182 هەزار کەس لە ساڵی 1988، کیمیابارانی هەڵەبجەهەڵەبجە و سەرتاسەری کوردستان و ئەو هەموو کارەساتانەی بەسەر کوردستاندا هێندراون، ویژدانی جیهانیان هەژاندووە و بەغدای تازەش ئەم هەموو کارەساتانە قەرەبوودەکاتەوە، بەڵام بەداخەوە هەر پاش ماوەیەکی زۆر کورت بۆمان دەرکەوت زۆرێک لەوانەی ئەمڕۆ لە بەغدا دەسەڵاتدارن نەک هەموویان، زۆریان تەنیا دەموچاویان گۆڕاوە، ئەگینا هەڵگری هەمان عەقڵییەتی ئەنفال و کۆمەڵکوژییەکانن.
لە 2003 تاوەکو 2005 کە دەستوورێک بۆ عێراق نووسرایەوە، بە رەغمی هەموو کەموکوڕیەکانییەوە، بەڵام گەلی کوردستان لە دەنگداندا ئەو دەستوورەی رزگارکرد، ئێمە پێی رازی بووین، بەڵام بەغدا ئیلتزامی پێنەکرد، شەراکەت نەما، دەستوور نەما، ماددەی 140ی دەستوور جێبەجێ نەکرا، بەپێی دەستوور دەبووایە چەک و بودجەی پێشمەرگە بێت، بەڵام یەک فیشەکیان بۆ پێشمەرگە نەنارد، بڕینی بودجە ئەویش ئەنفالێکی دیکە بوو بەرامبەر کورد کرا.
بڕیاربوو دەوڵەتێکی فیدراڵی و دیموکراتی لە عێراق دروستبکرێت، بەڵام توخوا لە ئێوە دەپرسم دەوڵەتێکی فیدراڵی و دیموکراتی لە عێراق حاکمە یان دەوڵەتێکی مەزهەبی.
تا ئەمڕۆش کە پێشمەرگە لە شەڕێکی سەختی تیرۆریستانی داعشداعشدا بوون، ئەگەر بارێکی چەک بۆ پێشمەرگە بهاتبایە دەبوو بچێتە بەغدا و لەوێ بیپشکنن، ئەگەر ئەوان رازی نەبووبان فیشەکێکیش بۆ پێشمەرگە نەدەهات، ئەوەبوو حاڵی ئێمە بەدەست بەغداوە.
بڕیاری گشتپرسی کە 07-06-201707-06-2017 دەرکرا، پێشتر لەگەڵ هەموو لایەکمان باسکردبوو و پێمان گوتبوون بەجددی وەریبگرن، ئێمە بێتاقەت و ماندووبووین، ناتوانین بەمشێوەیە لەگەڵ بەغدا بەردەوامبین، بەڵام بە هێندیان وەرنەگرت، وایاندەزانی ئەمە کارتی فشارە و هەندێکیان وایان دەزانی ئەمە کارتی فشارە و یان هەندێکجار دەیانگوت ئەمە بۆ دەربازبوونە لە قەیرانی ناوخۆ. کاتێک لە 7ی حوزەیران بڕیاری گشتپرسی درا کە بڕیارێکی بووێرانە بوو، من سوپاسی هەموو ئەو حیزب و لایەنانە دەکەم کە ئەو بڕیارەیان دا. ئینجا هەموو لایەنەکانی دەرەوە و لە بەغداش هەندێکیان پێیانوابوو کە لەنێوخۆماندا دووبەرەکی دروستدەبێت و هەر خۆبەخۆ ناهێڵین ئەم پرۆسەیە سەربگرێت، بۆیە دیسان جارێکی دیکەش بە هێندیان وەرنەگرت و گرنگییان پێنەدا.
ئەو رۆژی کە بڕیارەکە (بڕیاری ئەنجامدانی گشتپرسی) درا، ئەم لایەنانەی کە تەهدیدمان دەکەن و هەڕەشەمان لێدەکەن، رۆژێک نەهاتن بڵێن: بۆ ئەمەتان کرد؟ ئەرێ رێگەچارەیەکی دیکە هەیە؟ بەڵام کەوتنە تەهدید بۆ نەهێشتنی گشتپرسی، ئێستاش گشتپرسی لەدەستی من و حیزبەکان و هەمووان دەرچووە و کەوتووەتە دەستی ئێوە (خەڵکی کوردستان).
پێشان هەڵوێستی نێودەوڵەتی زۆر نەرم بوو، زۆر سەیرە لای من تائێستاش کەس ناڵێ ئێمە دژی گشتپرسین و دەڵێن کاتەکەی موناسیب نییە، بەڵام بەڕاستی ئێمە نازانین ئەو رۆژەی کە موناسیبە، رۆژی بەختی کوردستان کەیە؟ ئەمە 100 ساڵە ئەو رۆژە نەهات، بەغداش بەو هەڵوێستەی دەرەوە تەشجیع بوو، ئەگینا پارساڵ وەکو ئەمڕۆژانە ئێمە بە شاندێکی گەورە چووینە بەغدا، هەڵوێستی هەموو لایەنە سیاسییەکان لە بەغدا زۆر نەرم بوو، ئێستاش بووەتە قەزیەی جەماوەر و لەدەست ئەشخاس و ئەحزاب دەرچووە، شەو و رۆژ داوای دواخستنی گشتپرسیمان لێدەکەن، فشار بەردەوامە، دەڵێن گشتپرسی دوابخەن، پاشان لەگەڵ بە‌غدا دەست بە گفتوگۆیەکی کراوە بکەن، ئێمە ناگەڕێینەوە بۆ ئەزموونێکی شکستخواردوو، ئێمەش دەڵێین ئامادەین بۆ گفتوگۆیەکی زۆر جددی و بە دڵێکی ساف و بە مێشکێکی کراوە، بەڵام دوای 25ی ئەیلوول.
تازە رۆر درەنگە و کات بۆ ئەو جۆرە قسانە نەماوە و سەرەڕای ئەمانەش دەمەوێت یەک شت بە خوای خۆم بە ئێوەش بڵێم، من ئەو کەسە نیم خۆم شەرمەزای میللەتی خۆم بکەم. کە ئێستا حیساب بۆ خواستی گەلەکەمان نەکا، کە زۆر بە ئاشتی و دیموکراتیانە تەنیا داوای ئەوە دەکات: رێگەم بدەن دەنگی خۆم بدەم، چم دەوێت؟ هەتا ئەوەشمان پێ رەوانابینن، چەند بیری لێدەکەمەوە بۆ قبوڵی ناکەن، وەڵڵاهی بەڕای من هۆکارەکەی تەنیا ئەوەیە کە دەیانەوێت ئیرادە و کەرامەتی ئێمە بشکێنن، ئەگینا هیچ شتێکی دیکە نییە، ئائا چ گوناهی تێدایە میللەتێک بڵێت: رێگەم بدەن من دەمەوێت سەربەخۆ بم. نابی ئەمەش بڵێی!
پاشان گشتپرسی بۆ دەستنیشانکردنی سنوور و ئەرزی واقیع نییە، هەنگاوی یەکەمە، گەڵێک دەڵێت: من دەمەوێت سەربەخۆبم. خواست و داواکاری ئێمە لە بەغدا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئەوەیە، لەدوای 25ی ئەیلوول وەرن گفتوگۆیەکی جددی بکەین لەسەر سنوور، لەسەر ناوچەکان، لەسەر نەوت، لەسەر غاز، لەسەر ئاو و لەسەر هەموو شتێک.
سەرەڕای ئەوانەش داوامان لێدەکەن بگەڕێینەوە بۆ خەتی سەوز، بگەڕێینەوە بۆ قوشتەپە و ئەوانە، بۆئەوەی هەرکاتێک ویستیان بە تۆپخانە لە هەولێر بدەن، نە گشتپرسی سنووری کوردستان دەستنیشان دەکات و نە قابیلی قبوڵە رۆژێک لە رۆژان بۆ یەک دەقیقەش لەبارەی سنووری کوردستان گفتوگۆ لەگەڵ هیچ لایەنێکدا بکەین لەسەر خەتی سەوز کە خۆیان پێیدەڵێن.
ئامادەین و بەجددی بەردەوام دەبین لەگەڵ سوپای عێراق و هاوپەیمانان لە دژی تیرۆریستانی داعش شەڕ بکەین. لێرەدا سوپاسی هاوپەیمانانیش دەکەم لەکاتی شەڕی ئێمە لەگەڵ داعش یارمەتی ئێمەیان دا.
بەڕێزان موعانات و کارەساتی گەلی ئێمە چیرۆکێکی زۆر قووڵە. لەوەتەی دەوڵەتی تازەی عێراق دامەزراوە، ئێمە هەر دەڵێین با برابین، با شەریک بین. لەکوێی دونیا دیوتانە میللەتێک 182 هەزار کەسی بێسەروشوێن کرابێت کە بەشی هەرەزۆریان ژن و منداڵ بوون، گەنجەکانی فەیلی و بارزانییەکان برانە ناوچەکانی عەکاشات و قائیم، تەجروبەی چەکی کیمیاییان لەسەر کراوە. لەکوێی دونیا هەیە دەوڵەتێک میللەتی خۆی بە ژەهری کیمیایی ئیبادە کردبێت، ئینجاش بچینەوە و بڵێین: ئێمە برای یەکین و دەستی برایەتیتان بۆ درێژدەکەین، ئەوانیش پێمان بڵێن: ملتان بشکێ، بڕۆنەوە ئێوە نانی ئێمە دەخۆن.
هەر لە شەڕی داعش تا ئەمڕۆ 1789 قارەمان شەهید بوون و 10 هەزار و 199 قارەمانیش بریندار بوون، کە زۆریان ژیانیان لێ تاڵبووە، وایان لێهاتووە ناتوانن بژین، بە جۆرێک پەکیان کەوتووە وەکو شەهید وان.
زۆر لەوانەی دەرەوە کە دەهاتنە لامان ماوەی نیو کاژێرێک هەر ستایشی قارەمانێتی پێشمەرگەیان دەکرد، بە هەقیقەتیش وایە، ئەوەی پێشمەرگە کردی، من تەعەدا دەکەم سوپایەکی دیکە لە هەموو جیهان هەبێت بتوانێت بەو چەکەی پێشمەرگە ئەو دوژمنە بشکێنێت. کوا دەبابە و مودەرەحە و تۆپی گەورەی بە ئێمەیان داوە؟ ئەوەی هەمانبووە ئەوەبووە کە لە سوپای سەددام دەستمان کەوت، ئەویش هەمووی کۆن و بێکەڵکە، پێشمەرگە بەکاریهێنا و ئەستوورە(ئەفسانە)ی داعشی تێکشکاند.
جارێکی دیکە دەڵێم، سوپاسی هاوپەیمانان دەکەین کە هاوکارییان کردین، بەڵام ئێمە خوێنمان دا. ئێشتاش قبوڵ ناکەن کەسوکاری شەهید و ئەنفالەکان و هەموو خەڵکی کوردستان بێن و تەنیا ئەوە بڵێن، تەنیا دەمانەوێت سەربەخۆبین. لێیان گەڕێن با رەئی خۆیان دەرببڕن، پاشان ئەنفالێکی ترمان بکەنەوە.
بەپێویستی دەزانم باسی چاوپێکەوتنێکی خۆمتان لەگەڵ سەرۆک بۆش بۆ بکەم. ساڵی 2006 جۆرج بۆش، سەرۆکی ئەمەریکا هاتە قاعیدەی ئەسەد لەسەر سنووری سووریا و ئوردن لە پارێزگای روماددی، داوایان کرد منیش چوومە ئەوێ، هەموو قیاداتی عێراقی هاتبوون. بۆش زۆر قسەی کرد و پاشان رووی لەمن کرد و گوتی: ئێمەی خەڵکی تێکساس و ئێوەی خەڵکی کوردستان زۆر وەکو یەکین، هەردووکمان ئازاین، نەوتمان هەیە، ئاڵای خۆمان هەیە، مەردین، بەڵام هەردووکیشمان عاقڵین. ئێمە بینیمان ئەگەر لەگەڵ واشنتن بین بەهێزتر دەبین، ئێوەش بینیتان ئەگەر لەگەڵ بەغدابن بەهێزتر دەبن، منیش پێمگوت؛ جەنابی سەرۆک وەڵڵا ئەوەی بەغدا بەسەر ئێمەی هێناوە، واشنتن بەسەر ئێوەی تێکساسی هێنابا، بە حەیاتت نەدەچوویتە واشنتن.
بەڵێ ئێمە چووینەوە بەغدا، بە‌ڵام فەرهەنگێکیان دروستکردووە، کە لە هەڵبژاردن نزیک دەبینەوە، کامەیان زیاتر جنێو بە کوردستان بدات، تەهدید بکات، نکۆڵی لە مافی خەڵکی کوردستان بکات، دەنگی زیاتر دێنێت، دەوەرە لەگەڵ کۆمەڵگایەکی وا پێکەوە بژی.
لە 2003 ەوە هەرچیان پێگوتین، گوتمان باشە و هەرچی وەعدێکیان پێداین جێبەجێیان نەکرد و هەمووشی بە زەردی ئێمە تەواو بوو. ئێستاش چەند دوابکەوین ئێمە زەرەرمەندین. بۆیە هەرچی زووترە دەستی ئێوە خۆشبێت، رۆژی 25ی مانگ بڕۆنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و چارەنووسی خۆتان دیاری بکەن، ئەوەی لەگەڵ ئەمەبێ ئەوە سندوقەکان، ئەوەی بشترسێت با نەچێت یان با بڵێ نەخێر.
لە راگەیێندراوی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیدا هاتووە کە نیگەرانن لەوەی تەرکیز لەسەر شەڕی داعش نەمێنێت، هەروەها ئاوارەکان ناتوانن بگەڕێنەوە. من لێرە بە ناوی پێشمەرگە قارەمانەکان و بە ناوی گەلی کوردستانەوە بە مەجلیسی ئەمن دەڵێم: ئێمە تائکید دەکەینەوە لە شەڕی دژی داعش سوورتر دەبین، زیاتریش لە جاران شەڕی داعش دەکەین.
بەنیسبەت ئاوارەکانیش، ئەو ئاوارانەی لە کوردستانن، میوان و برای ئێمەن، تەوسیەی من بۆ هەر هەمووتان ئەوەیە وەکو چاوی خۆتان بیانپارێزن، ئیحترامیان بگرن، موشکیلەی ئاوارەکان لە کوردستان نییە، لە فەللوجەیە، لە تکریتە، لە بەغدایە، با لەوێ بگەڕێنەوە، ئەگینا ئێمە چ موشکیلەمان نییە.
دراوسێکانمان، برادەرینە ئەوە 25 ساڵە، ئایا ئەم ماوەیە بەس نییە بۆئەوەی بۆتان دەرکەوێت کە ئێمە عاملی تەهیدید نین بۆ ئێوە. بۆ پێکەوە دانەنیشین و هەرچی گرفت و مەترسی هەیە بەلاوەی بنێین؟ بۆ بە زمانی تەهدید قسەمان لەگەڵ دەکەن، چ سوودێکی هەیە؟
زۆرێک دەپرسن... بەڵێ وەڵڵاهی تۆ داوای سەربەخۆیی بکەیت موجازەفەی تێدایە. بەڵام دانیشی و چاوەڕوانبی چ دەبی؟ یان خەڵکی تر بڕیار لە چارەنووسی تۆ بدات، ئەو مەجازەفەیە مردنە، مەرگە، سەت جار لەوە خەتەرترە تۆ موجازەفە بکەیت و بڕیاری خۆت بدەی.
سیستەمی ئایندەمان بەشێوەیەک دەبێت فەرهەنگی دەوڵەمەندی خەڵکی کوردستان دەوڵەمەندتر بکرێت. دەوڵەتێکی دیموکراتی، فیدراڵی، پەرلەمانی دەبێت، بەجۆرێک مافی هەموو لایەک زامن بێت.
دەمەوێت ئاماژە بە رۆڵی پێشمەرگە قارەمانەکان بکەم، پێشمەرگە قارەمانەکانی ئەوانەی شەهید و بریندار بوون، یان ئەوانەی ئەمڕۆ لە سەنگەرەکانن بۆ ئەوەی هەموومان پێکەوە بە ئازادی کۆببینەوە، من دڵنیام هەروەک چۆن لە 1961 ەوە نەیانهێشت کوردستان بکەوێتە دەستی دوژمن، ئەگەر بۆ ماوەیەکشی کەوتبێتە دەست دوژمن، قەت نەیانهێشتووە دوژمن لە کوردستان ئیستراحەت بکات. دڵنیام ئەمڕۆ و لە ئایندەش پێشمەرگە قارەمانەکان ناهێڵن کوردستان بکەوێتە دەستی دوژمنان.
قارەمانێتی و خۆڕاگری پێشمەرگەکان و ئێوەی جەماوەری خۆڕاگری کوردستان لە هەموو هێزێک بەهێزترە. دەبێت بۆ سەربەخۆیی کوردستان بۆ هەموو باجێک ئامادەبین، چونکە ئێمە لە دوڕیانێکداین، یان ژیانی بندەستی هەڵدەبژێرین یان ژیانی سەربەستی و سەربەخۆیی. باجی ژیانی بندەستی لەدەستدانی ئیرادە و کەرامەتە، بەڵام دەژی. باجی سەربەخۆیی و سەربەستی، سەرفرازی و شەرەفە، بەڵام مومکینە بمرین.
لەم رۆژانەی کۆتایی حەتمەن ئێوەش گوێتان لە تەهیدادتی جۆراوجۆر بووە. تەهدید دەکرێ بەوەی سزامان دەدەن. وەڵامی منیش ئەوەیە؛ ئەوە سەت ساڵە سزامان دەدەن، ئەرێ تێر نەبوون؟ تێرنەبوون لە سزادانی خەڵکی کوردستان؟ ئەگەر پێتانخۆشە دیسان بگەڕێنەوە بۆ سزادان، واز لە خەڵکی کوردستان بێنن وەرن من سزابدەن.
من سوپاسی هەموو حیزب و لایەن و پێکهاتەکان دەکەم، بۆ ئەو هەڵوێستە نیشتمانپەروەرانەی کە دەیبینم. بەڕاستی ئێوە ریفراندۆمریفراندۆمتان کرد، ئەمە ریفراندۆمە.
لە کۆتاییدا سڵاو بۆ گیانی پاکی شەهیدان، بۆ پێشمەرگە قارەمانەکان، بۆ ئێوەی خۆشەویست و هەموو جەماوەی کوردستان دەنێرین. هەربژین و هەر ساخبن. جارێکی دیکەش دەڵێم شەرەفمەندین هەولێر هەر هەولێرە...[1]
22-09-2017


🗄 سەرچاوەکان
[1] 📃 بەیان و راگەیاندننامە | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی رووداو - 22-09-2017
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️07-06-2017
2.👁️22-09-2017
🏰 شوێنەکان
1.👁️هەڵەبجە
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 22-09-2017
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ♖ هەولێر
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (ئەڤین ئیبراهیم فەتاح)ەوە لە: Sep 22 2017 8:42PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Sep 22 2017 10:20PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (بەڕێوەبەری سیستم)ەوە لە: Sep 23 2017 9:58PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 7,107 جار بینراوە

📚 پەڕتووکخانە
  📖 دوو سکۆری موزیک لەگەڵ ...
  📖 پیری دێموکرات
  📖 ئینسکلۆپیدیای فیزیای ک...
  📖 چۆن سامان و سەرکەوتن و...
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 23-01-2021
  🗓️ 22-01-2021
  🗓️ 21-01-2021
  🗓️ 20-01-2021
  🗓️ 19-01-2021
  🗓️ 18-01-2021
  🗓️ 17-01-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
شەریف پاشای خەندان
شەریف پاشای خەندان، یەکەم سەرکردە و سیاسەتکاری کوردە کە بانگەشەی درووستکردنی دەوڵەتی کوردستانی کردووە و لەو پێناوەدا ساڵانێکی زۆر لە ئەوروپا تێیکۆشاوە.
سەرەتا وەک چاکسازیخوازێک لە ناو دەوڵەتی عوسمانیدا کاری کردووە و پشتیوانی رژێمی ئیتیحاد و تەرەقی کردووە.
کاتێک رووی راستەقینەی ئەوانی بۆ دەرکەوتووه بەرامبەر کورد وازی لە بیری چاکاسازی لە نێو دەوڵەتی عوسمانی هێناوە و راستەوخۆ بۆ دروستکردنی دەوڵەتێکی کوردی خەباتی کردووە و تێیکۆشاوە.
ئەم نووسینەی بەردەستتان، سەرەتایەکە لە ژیان و خەباتی یەکەم دیپل
شەریف پاشای خەندان
سەعید ناکام
ساڵی 1917 لەگوندی دەوەشاری سەر بە شاری مەهاباد رۆژهەڵاتی کوردستان لەدایک بووە.. چالاکی سیاسی و زیندانی سیاسی، بەڕێوەبەری چاپخانەی کوردستان لە کۆماری کوردستان، کەسێکی نزیکی رابەرانی کۆمار بووە.
سەعید ناکام، لە ناوەڕاستی سییەکانی سەدەی بیست لە رێی حوسێن حوزنی موکریانییەوە لە موکریانەوە بۆ یەکەمجار دێتە باشوور. پاشان لە سێمانی نیشتەجێ دەبێت و لەگەڵ خاتوو مەلیح رەشید ئەمینی جۆڵا هاوسەرگیریی دەکات. لە خاتوو مەلیح 5 منداڵی دەبێت بەناوەکانی شێرکۆ، نەرمین، شەرمین، سمکۆ و پشکۆ.[1]
لە کاتی دامەزراندنی
سەعید ناکام
22-01-1946
رۆژهەڵاتی کوردستان
- دامەزراندنی کۆماری دیموکراتیکی کوردستان، لە خۆرهەڵاتی کوردستان کە پێتەختەکەی مەهاباد بوو و رێبەرەکەشی پێشەوا قازی محەمەدی شەهید بوو، کۆمارەکە لە مەیدانی چوارچرادا راگەیەندرا و ئاڵای کوردستانی تێدا هەڵکرا. پێشەوا و چەند کەسێکی ناسراوی تر وتار و هۆنراوەیان خوێندەوە، لەوانە مەلا حوسەینی مەجدی، حاجی بابە شێخ، محەمەد حوسەین خانی سەیفی قازی، مامۆستا هەژار، مامۆستا هێمن، سەید محەمەد تەها زادە، شێخ حەسەن شەمسەدینی، عومەر خان، زیڕۆ بەگ، محەمەد ئەمین موعینی، سەعید عەبدولعەزیز، ئیبراه
22-01-1946
ئاوارە
گۆڤاری ئاوارە، گۆڤارێکی فەرهەنگیی کۆمەڵایەتییە. لە نەوەدەکانی سەدەی بیست لەلایەن ئەنجوومەنی فەرهەنگیی کورد - مستەفا شڵماشی لە شاری ئاڵمیرەی هۆڵندا دەرچووە.










ئاوارە
محێدین چنارەیی
محی الدین خدر حاجی محەمەد، ناسراو بە محێدین چنارێی لە گوندی چنارەی چوارتا لە ساڵی 1907 هاتوەتە ژیانەوە
لە رووی خوێندەواریشەوە تاکو پۆلی شەشەمی سەرەتایی لە قوتابخانەی فەیسەڵیەی شاری سلێمانی خوێندوە
له و دەمەشدا و لەگەڵ هاوەڵەکانی قوتابخانە، ی هەمیشە کۆڕوباسی سیاسی و کوردایەتییان گەرم کردوە
سەرەنجامیش لە ساڵی 1937 کۆمەڵەیەکی نەتەوەیی یان بەناوی (کۆمەڵەی برایەتی) دروست کردوە.
محێدین چنارەیش کەسێکی دیارو هەڵسوڕاوێکی بەرزو چالاکی ئه و کۆمەڵەیە بووە، کەلە چەندین شارو شارۆچکەی کوردستان لقی کۆمەڵ
محێدین چنارەیی

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.01
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,297 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574