حاجی محەمەد یەکێکە لە دانیشتوانی گوندێکی #قەندیل# دەڵێت: ڕەزێکی ترێم هەبوو لەبەر بێ تاقەتی و نەخۆشی نەم دەتوانی خزمەتی بکەم کچ و کوڕەکانم هەموویان لەشاربوون هەرکەسە و لەماڵی خۆی بوو من و خێزانم لە لادێ بوین و خزمەتی ڕەزەکەم بکەم و بەرەو ووشک بوون دەچوو..
ڕۆژێک چەند #گەریلا#یەک هاتن کە چاویان بە ڕەزەکە کەوت نزیکم بوونەوە و وتیان مام حاجی ئەم ڕەزە بۆ ئاوابێ خزمەتە ؟!!!
منیش وتم خۆتان ئاگات لە حاڵی منە، من و خێزانم ناتوانن خزمەتی ڕەزەکە بکەین و نەخۆشین.
ئیدی هەڤاڵان وتیان خەباتی ئێمە بۆ خزمەتکردنی وڵاتە، بەهەرجۆرێک بێ ئێمە بۆت خزمەت دەکەین، بەڵام حەزناکەین لەوڵاتی ئێمە باخێک لەبەربێ خزمەتی وشێک بێ.
حاجی محەمەد بە هەڤاڵان دەڵێت : ئێوە چیم بۆدەکەن ؟! ئەگەر ئێوەش خزمەتی بکەن لەبازاڕ هێچ ناکا !! دیتم هەڤاڵێک بە پێکەنینەوە وتی: مام حاجی ئێمە بۆشت بەخێودەکەین و خزمەتی دەکەین لێشت دەکڕین.
حاجی محەمەد زۆر پێم سەیر بوو بە هەڤاڵان دەڵێت: جا هەڤاڵ چۆن شتی وادەبێ؟!!
هەڤاڵانیش وتیان: تۆ حەقەت نەبێ!!
حاجی محەمەد ئەڵێت : دیتم هەڤاڵان هاتن دەستیان بەخزمەتی ڕەزەکە کرد، دوای پێگەیشتنی باخەکەم هەموویان لێ کڕیم پارەکەیان دامێ.
حاجی محەمەد وتی:ٓوام زانی پارەی خزمەتکردنی باخەکەم لێ دەگڕێنەوە، بەڵام چیم بینی کاتێ وتیان ئێمە بۆپارە خزمەتمان نەکردووە، مام حاجی ئەرکی ئێمە خزمەتکردنە بەم وڵاتە، دەمانەوێ بەروبوومی کوردستان زیاد بکا.
حاجی لە کوتایی ئەڵێت :بەدەست خۆم نەبوو گریانم هات کە گەریلام وا بەگەورەیی بینی لەو ڕۆژە وە وادەزانم کوڕان و کچانی گەریلا ڕۆڵەی خۆمان ئەوەندەم خۆشدەوێن دووساڵە باخەکەم بۆ بەخێو دەکەن لەخۆم زیتر و باشتر خزمەتی دەکەن، بێ ئەوەی دنیارێکم لێ وەرگرن.[1]