ئەنجومەنی پیران (سینات)ی ئەمریکا بەزۆرینەی دەنگ بودجەی بەرگری وڵاتەکەی بۆ ساڵی 2018 پەسەندکرد کە بەشێک لەو بودجەیە بۆ هێزی #پێشمەرگەی کوردستان# و پڕچەککردنی هێزەکانی سوریای دیموکرات تەرخانکراوە.
دووشەمەی ڕابردوو ئەنجومەنەکە بە کۆی 89 دەنگ بەرامبەر 8 دەنگی ناڕازی بودجەی وەزارەتی بەرگری بۆ ساڵی 2018 پەسەندکرد.
بودجەکە کە لە 700 ملیار دۆلار پێکهاتووە نزیکەی 60 ملیار دۆلاری کە دەکاتە نزیکەی 10%ی تێکڕای بودجەکە بۆ کردەوە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان و عێراق و سوریا تەرخانکراوە.
لەو بڕە پارەیەی لە بودجەکەدا بۆ کردەوە سەربازیەکانی دەرەوەی وڵات و بەتایبەتی بۆ شەڕی دژی داعش تەرخانکراوە بڕی 365 ملیۆن دۆلاری لێ دیاریکراوە بۆ پێدانی موچەی 36 هەزار پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
هەروەک بڕێکی زۆر پارە کە بە سەدان ملیۆن دۆلار دەخەمڵێنرێت تەرخانکراوە بۆ پڕچەککردنی هێزەکانی سوریای دیموکرات و چاوەڕێ دەکرێت لە ساڵی داهاتوشدا ناردنی چەک و تەقەمەنی بۆ باکوری سوریا درێژەی هەبێت. [1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 4,146
Scrivi il tuo commento su questo articolo!