بووە بەمووی کونە لووت
لووتی هەموان وەکو کونەکانیتری مرۆڤ دەوروبەر و قەراغەکانی پڕییەتی لەموو، ئه و مووانە بە زەل و قامیشی شیوەرۆک و نمرگە ئاوان دەچێت، بوون بە پارێزەر و ڕێکخستنی ڕژێنەکانی، ئه و مووانە زیادبن یان کەم بەکەموکورتی دادەنرێت و کۆسە و پڕموو هەر بەنەنگی هاتۆتە بەردیدە، تا ئێرە قسەکردنە لەسەر موو، ئینجا مووی کونە لووت، هەندێجار وارێک دەکەوێت موویەک لە کونی لوتەوە دێتە دەرەوە و مرۆڤ لەدوورەوە دەیبینێت و واهەست دەکات سەر ڕێگەی لێگرتووە، هەندێکجار کەسێک لە هەموو کات و ساتێک وشوێنێک ئامادەیە، دەچیە بازاڕی لەوێیە، دێیەوە گەڕەکێ هاتۆتەوە، لەزەماوەندێ لە پرسەدا لەکۆڕ و کۆبونەوە لەسەرکانی پیاوان لەڕێی کانی ژنان و بەرمزگەوتێ و سەرقەبران، جگە لەمەش هەندێک جار کەسێک ڕێگری سەرەکییە لە ئەنجامدانی کارێک بەهەموو ئەمانە بە ئیدیۆمەوە دەوترێت فلانە کەس بووە بەموی کونە لووت.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 2,002 جار هاتیە دیتن