زانیارییەکان لە هەردوو باری بابەتی و زمانەوانیدا پوخت و پۆلێن دەکەین و بەشێوازێکی سەردەمییانە دەیانخەینە بەردەست!
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 09-04 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆09-04-2020
📆08-04-2020
📆07-04-2020
📆06-04-2020
📆05-04-2020
📆04-04-2020
📆03-04-2020
📂 زۆرتر ...
📅09 April
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,790) پەڕتووک||
📅 08-04-2020
باکووری کوردستان
- لە ناوچەی پاسووری ئامەد لەکاتی تێپەڕبوونی ئۆتۆمبێڵێدا تەقینەوەیەک روویدا و بە پێی زانیاریەکان 5 کەس گیانیان لەدەستداوە.[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا، 19 زیندانی لە زیندانی ناوەندیی ورمێ، بۆ ئەنجامی تاقیکاریی کۆرۆنا ڕەوانەی نەخۆشخانەی دەرەوەی زیندان کراون.[7]
- تەرمی کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی عەسکەر محەممەدی خەڵکی گوندی نەبی کەندیی بەخشی ناوەندیی چاڵدێران لە بەرزاییەکانی ئەو شارەدا دۆزرایەوە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو کۆڵبەرە کوردە چوار ڕۆژ لە بەر
📅 08-04-2020
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
شێوازی نوێی دابەشکردنی مووچە لە هەڵەبجە
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 سەلام مەنمی
ساڵی 1937 لەشاری سلێمانی لەدایکبووە
لەساڵی 1960 کۆلیژی شەریعەی لەبەغداد تەواو کردوە
زیاتر لە 22 ساڵ مامۆستا بووە دواتر بووە بە سەرپەرشتیاری پەروەردەی سلێمانی.
لە هەفتاکانی سەدەی بیستەوە دەستی بە کاری نووسین کردووە.
لە 09-04-2015 کۆچی دوایی کردووە.
👫 سەلام مەنمی
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
سەلام مەنمی
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 پیت مویلەر - Piet Muller
ساڵی 1973 بۆ یەکەمجار پیت مویلەر و هاوڕێکەی لیا فیسەر ئەو کاتەی کە خوێندکار بوون، بە بەرگی دیدەوانیەوە لە رێگەی کوردستانی باکوورەوە گەشتی کوردستانی باشوریان کرد و لە نزیکەوە توانیان کورد بناسن و تێکەڵاوی شۆڕشی کورد بوون، چونە حاجی هۆمەران، ئەم گەشتەیان وای لێکردن و کوردیان خۆشبوێت، لە پاش رێکەوتننامەی جەزائیر لە نێوان (شای ئێران و سەدام حوسەین)دا لە ئازاری 1975دا کە شکست بە شۆڕشی کورد هێنرا، پیت مویلەر و هاوڕێکانی یارمەتیەکی زۆری ئەو کوردانەیان دا، کە وەک دەستەی یەکەمی پەنابەرانی کورد روویان لە
👫 پیت مویلەر - Piet Muller
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
پیت مویلەر - Piet Muller
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 سولەیمان چیرە - س. چ. هێرش
ساڵی 1951 لەشاری مەهاباد لەدایکبووە. ساڵی 1968 دیپلۆمی ئەدەبی وەرگرتووە. پاشان لەڕِشتەی جوگرافیای ئابووری لەزانکۆی تەورێز درێژەی بەخوێندن داوە و لەساڵی 1974 پلەی لینسانسی لەو رشتەیەشدا وەرگرتووە. مامۆستایەتی کردووە و چەندین جار بەتاوانی چالاکیی سیاسی دەستگیر و ئەشکەنجە کراوە و دراوە. ساڵی 1987 بەناچار رووی کردۆتە هەندەران و دوای دوو ساڵ مانەوە لە ئازەربایجانی سەروو، باکۆ، لەساڵی 1989وە لەوڵاتی سوێدە. ماوەی دەساڵ بەڕێکوپێکی گۆڤاری گزینگی دەرکردووە و چەندین بەرهەمی چاپکراوی ئەدەبی هەن.
👫 سولەیمان چیرە - س. چ. هێرش
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
سولەیمان چیرە - س. چ. هێرش
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
بەردەوام دەستەکانم دەشۆم؛ تا بتوانم تێکەڵی کەس نابم و لە ماڵەوە دەمێنمەوە؛ دەمامک و دەستەوانە بەکاردێنم.. ئەمە بۆ خۆم و بۆ پارێزگاریی خۆشەویستانم دەکەم..
📊 بابەت 372,245 | وێنە 58,230 | پەڕتووک PDF 10,790 | فایلی پەیوەندیدار 40,345 | 📼 ڤیدیۆ 165 | 🗄 سەرچاوەکان 14,082 |
📝 شاخەوان عەبدوڵڵا: تاوەکو دوای گشتپرسی ناچینەوە پەرلەمان | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️
شاخەوان عەبدوڵڵا: تاوەکو دوای گشتپرسی ناچینەوە پەرلەمان
📝 بەڵگەنامەکان

ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراقپەرلەمانی عێراق دەڵێت، ئامادەبوونمان لە بەغدا تەنها شەرعیەتدانە بە حکومەتی عێراق و ناتوانین هیچ سوودێک بە خەڵکی خۆمان بگەیێنین، دەشڵێت وەکو سەرجەم فراکسیۆنە کوردستانییەکان بڕیارماندا بەغدا بەجێبهێڵین و ناچینە دانیشتنەکانی پەرلەمانی عێراق تاوەکو دوای ئەنجامدانی گشتپرسی.
شاخەوان عەبدوڵڵاشاخەوان عەبدوڵڵا، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستانفراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، لەمیانی ئامادەبوونی لە کەرنەڤاڵی پشتیوانی گشتپرسی بۆ سەربەخۆبوونی باشووری کوردستانباشووری کوردستان لە کەرکووککەرکووک، لە لێدوانێکدا بە رووداوی راگەیاند ئەو کەرناڤەڵەی ئەمڕۆ بە تەواوی پێکهاتەکانی کەرکووک نامەیەکی کراوەبوو بۆ بەپرسانی عێراق کە ئیرادەی خەڵک بەهێزترە لە بڕیارە ناشەرعی و نادەستوورییەکانی ئێوە، هاوکات باشترین بەڵگە بوو بۆ ئەوەی خەڵکی کەرکووک ئیرادەی لە باقی پارێزگاکانی دیکەی هەرێم بەهێزترە بۆ ئەوەی چارەنووسی خۆی یەکلایی بکاتەوە.
لە ماوەی هەفتەی رابردوو بەغدا دوو بڕیاری دژی خواستەکانی خەڵکی کوردستان دا، بڕیارێکیان بۆ دژایەتیکردنی گشتپرسی و ئەنجامنەدانی بوو، بڕیارێکی دیکەیان تایبەتبوو بە دوورخستنەوەی پارێزگاری کەرکووک، بە بڕوای شاخەوان عەبدوڵڵا هەردوو بڕیارەکە نایاسایی بوون، ئەوەش بووە هۆکارێک بۆئەوەی ئێمە بایکۆتی دانیشتنەکانی پەرلەمان بکەین.
سەبارەت بە دانیشتنەکانی پەرلەمان، شاخەوان عەبدوڵڵا، دەڵێت راستە ئەمڕۆ دانیشتنی پەرلەمان هەیە، بەڵام ئێمە سەرجەم فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە کۆبوونەوە داوامان لە دەستەی سەرۆکایەتی کرد ئەو دۆخەی هەیە تاوەکو دوای ریفراندۆم دوابخرێت و هیچ دانیشتنێک نەکرێت، چونکە کاریگەری بەسەر شەقامەوە دەبێت و تووندوتیژییەکان زیاتر دەکات، بەڵام بەبێ گوێدانە ئێمە ئەوان بڕیاری ئەوەیاندا کە بەردەوامبن، ئێمەش وەکو سەرجەم فراکسیۆنە کوردستانییەکان دوێنێ بڕیارماندا بەغدا بەجێبهێڵین و ناچینە دانیشتنەکانی پەرلەمانی عێراق تاوەکو دوای ئەنجامدانی ریفراندۆم.
سەبارەت بە هەنگاوەکانی داهاتووی بەغدا بۆ رێگریکردن لە گشتپرسی و ئەنجامنەدانی، ئەندامەکەی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق گوتی بەحوکمی ئامادەبوونمان لە بەغدا، دوێنێ وەکو فراکسیۆنە کوردستانییەکان لەگەڵ ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی کۆبووینەوە، ئێمە گەیشتووینەتە ئەو باوەڕەی ئەوەی دەکرێت تەنها هەڕەشە و گوڕەشەیە بۆ ساردکردنەوەی خەڵکی کوردستان و ئەنجامنەدانی ریفراندۆم، زمانی دوێنێیان جیاوازی هەبوو، زانیان کە ئێمە سوورین لەسەر ئەنجامدانی ریفراندۆم، باسی ئەوەیانکرد کە رەنگە ئەنجامەکانی قبوڵ نەکەن، ئێمەش پێمانخۆشە ئەنجامەکەی قبوڵ بکەن، بەڵام ئەگەر قبووڵی نەکەن، ئەوا بەلای ئێمە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی گرنگە کە دان بە مافەکانی ئێمەدا بنێت.
شاخەوان عەبدوڵڵا، گوتیشی کۆمەڵێک پلانی دیکەیان هەیە دژی ئەو پەرلەمانتارە کورد و عەرەبانەی پاڵپشتی سەربەخۆیی دەکەن، بۆ ئەوەی متمانەیان لێ بسەننەوە، لەوانە میسال ئالوسی و پەرلەمانتارە کوردەکانیش، هاوکات پرۆژەیەکیان لە دژی سەرۆکایەتی کۆمار هەیە، بەڵام بەلای ئێمە پشتگیری لە پرسی خۆمان گرنگترە، بە نسبەت پەرلەمانتارە کوردەکان پێمانوایە ئامادەبوونمان لە بەغدا تەنها شەرعیەتدانە بە حکومەتی عێراق و ناتوانین هیچ سوودێک بە خەڵکی خۆمان بگەیێنین.[1]
19-09-2017

🗄 سەرچاوەکان
[1]📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی رووداو - 19-09-2017

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📝 بەڵگەنامەکان
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 19-09-2017
📄 جۆری دۆکومێنت⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان🔥 کەرکوک
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 93% ✔️
93%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
93%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (ئەڤین ئیبراهیم فەتاح)ەوە لە: Sep 19 2017 8:37PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Sep 19 2017 8:44PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Sep 19 2017 8:44PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 2,754 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
شاخەوان عەبدوڵڵا: تاوەکو دوای گشتپرسی ناچینەوە پەرلەمان
📝 بەڵگەنامەکان

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️19-09-2017
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️شاخەوان عەبدوڵڵا
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.04
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,499 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574