پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Noin
 Satunnainen erä!
 Käyttöehdot
 Kurdipedia Archivists
 Palautetta
 Käyttäjän Kokoelmat
 Tapahtumien aikajärjestys
 Aktiviteetit - Kurdipedia
 Apua
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 514,957
Kuvat 104,275
Kirjat 18,883
Liittyvät tiedostot 94,729
Video 1,232
Kirjasto
Layla
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani...
Tilastot ja selvitykset
Kurdistanin parlamenttivaal...
Paikkoja
Kurdistanin aluehallinnon p...
ئەنجامنامەی کۆبوونەوەی ڕاوێژی ڕۆهەڵاتی کوردستان
Ryhmä: Asiakirjat | Artikkelit kieli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Sijoitus Kohde
Erinomainen
Erittäin hyvä
Keskimääräinen
Huono
Huono
Lisää kokoelmiin
Kirjoita oma kommenttisi tuote!
Kohdetta historia
Metadata
RSS
Hae Googlella liittyviä kuvia valitun kohteen!
Hae Googlella valitun kohteen!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
ئەنجامنامەی کۆبوونەوەی ڕاوێژی ڕۆهەڵاتی کوردستان
Asiakirjat

ئەنجامنامەی کۆبوونەوەی ڕاوێژی ڕۆهەڵاتی کوردستان
Asiakirjat

#کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان#/ک ن ک، لە ڕۆژانی 16 و 17 ی مانگی 9ی 2017 لە شاری ستۆکهۆڵم لە سوید بە بەشداری زیاتر لە 120 کەس لە نوێنەرانی پارت و لایەنە سیاسیەکان و ڕێکخراوە مەدەنیەکان و کەسایەتیی سەربەخۆ، کۆبوونەوەی ڕاوێژی یەکێتیی نەتەوەیی لە سەر ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوە برد.
رۆژهەڵاتی کوردستان وەکو پارچەیەکی داگیرکراوی نیشتیمان لە ژێر چەوساندنەوەی داگیرکاریی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا ڕۆژانە ڕووبەڕووی گوشار دەبێتەوە. خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دژ بە سیستەمی داگیرکەر فیداکاریی زۆریان کردووە کە بووە بە بەشێک لە مێژووی شانازیی و سەربەرزیی بۆ هەموو خەڵکی کوردستان.
ئەو هاوهەستیی و هاودەنگیەی لە نێوان خەڵکی ڕۆژهەڵات بەرامبەر بە یەک و بەرامبەر بە پارچەکانی دیکە هەیە بە داخەوە بە شێوەیەکی پێویست لەلایەن حیزب و ڕێکخراوەکانی ڕۆژهەڵاتەوە وەڵام نەدراوەتەوە.
لە مێژوودا ئێمە شاهیدی هاوکاریی ڕۆژهەڵات بۆ پارچەکانی دیکەی کوردستان بووین کە تا ئێشتاش بەردەوامە.
ئەو دۆخی شەڕ و پشێوییەی ئێستا ڕۆژهەڵاتی ناوەرڕاستی گرتووەتەوە بە هۆی ئەو تێکۆشان و خەباتەوە کە کوردستانیان دژ بە سیستەمی داگیرکەری دەیکەن دەرفەتی جیاوازیی سیاسیی و دیپلۆماسیی و سەربازیی بۆ کوردستان فەراهەم کردووە؛ داگیرکەران لە قەیرانی ناوخۆیی و ناوچەیی و نێونەتەوەییدان. ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئیتر دەبێت پشکی خۆی لە خۆبە یانکردن و چالاکیی دیپلۆماسییدا بەر بکەوێت.
بۆ گەیشتن بەو ئامانجە لە لایەکەوە دەبێت یەکیەتیی نەتەوەیی لە ناو پێکهاتەکانی سەرانسەری ڕۆژهەڵاتدا لە شاری ماکۆ تا ئیلام و کوردانی شارەکانی ناو ئێران و هەروەها خۆراسان پتەوتر بکرێت و هەموو پێکهاتەکان دەبێت زیاتر نوێنەرایەتیی خۆیان هەبێت، باشتر دیار بن و پێوەندیی نێوانیان ڕێکخراوتر و کوردستانیانەتر بێت.
هەروەها دەبێت حیزب و ڕێکخراوەکانی ڕۆژهەڵات لە یەک نزیک ببنەوە، پرۆژەی کاری هاوبەش پێش بخەن و لە پراکتیکدا پرنسیپی پلورالیزم قبوڵ بکەن. زوو یان درەنگ حیزب و ڕێکخراوە سیاسیی و مەدەنییەکان پێویستە بکەونە نێو ژیانی هاوبەڕێوەبەرایەتیی. نزیکبوونەوە و هاوکاریی حیزبەکان لە یەکتر دەبێت بە هۆی ئەوەی کە گەرموگوڕیی و تین و تاوی شۆڕشگێڕانە و نیشتیمانیانەی خەڵک زیاتر ببێت.
کاتێک کە داگیرکەران سەرەڕای هەموو لاوازی و ناکۆکیەکانیان، هەوڵ دەدەن بە هەموو شێوەیەک هاوکاری یەکتر بکەن تا پێکەوە نەهێڵن کورد بە ئامانجی خۆی بگات، دەبێت ئێمەی کورد دەستوبردتر و جەسوورتر یەکیەتیی نەتەوەیی پێک بهێنن.
دوژمنانی کورد سازش بۆ یەکتر دەکەن و بە شێوەی جیاواز سەری خۆیان بۆ هێزی نێونەتەوەیی دادەنەوێنن، تا هیچ کەس هاوپشتی لە گەڵ کورد نەکات. بە یەکیەتیی و یەکدەنگیی و یەکسەنگەریمان دەتوانین دۆخی داگیرکەریی بشکێنین و ئەو ستاتویە وەدەست بخەین کە گەلی کوردستان بە دروستی دەزانێت.
بە ئامادەبوونی ئەو پارت و ڕێکخراو و تاکەکەسە سەربەخۆیانە کە لە کۆبوونەوەی ڕاوێژی ڕۆژهەڵێ‌تدا بەشدارن، لە سەر بنەمای پێشنیاری تەواوی بەشداربوون، ئەم ئەنجامنامەیە دەخەینە بەر دەم ڕای گشتیی ڕۆژهەلاتی کوردستان بەتایبەتیی و پارچەکانی دیکەی کوردستان و هەروەها ڕای گشتیی کوردستانییش.
1.ئێمە پشتگیریی سەربەخۆیی باشوری کوردستان دەکەین و هەڕەشە و دەستێوەردانی داگیرکەران و نەیارانی کورد بۆ سەر ئەو داخوازە مێژووییە بە توندیی شەرمەزار و ئیدانە دەکەین.
2.بەشداربووانی کۆبوونەوەی ڕاوێژی ڕۆژهەڵات پشتیوانیی خۆیان بۆ کەمپینی ئازادیی بەڕێز عەبدوڵڵا ئۆجەلان و سەرجەم زیندانیانی سیاسی کورد دووپات کردەوە.
3.پارت و ڕێکخراوە و کەسایەتییە سەربەخۆکانی بەشداربووی کۆبوونەوەی ڕاوێژی ڕۆژهەڵات پێداگریان لەسەر بەهێزکردنی یەکێتی نەتەوەیی کرد.
4.بەشداربووان لە کۆبوونەوەی ڕاوێژی ڕۆژهەڵاتدا جەختیان لە سەر ئەوە کردەوە، کە کۆبوونەوە و چالاکیی لەم جۆرە لە پێناوی بە‌هێزکردنی یەکیەتیی نەتەوەیی پێویستە و دەبێت بەردەوام بێت، هەروەها جەختیان لە سەر ئەوەش کردەوە کە بۆ هەنگاوەکانی ئایندە لە پشتگیریی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان/ ک ن ک دا ئامادەی کار و لە ئەستۆگرتنی ئەرکن.
5.بەشداربووان پێیان وایە حیزب و ڕێکخراوە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵات دەبێت بە شێوەیەکی هاوڕێیانە و هاونیشتیمانیانە لەیەک نزیک ببنەوە و هەوڵی دڵسۆزانە بۆ ئەنجامدانی کار و سەرخستنی پرۆژەی هاوبەش بدەن.
6. پاش کۆکردنەوەی ئەو سەرئەنجامەی لە کار و کۆبوونەوەکانی ڕاوێژی ڕۆژهەڵات و باشوور و باکوور و ڕۆژئاوادا، دەچینە ناو قۆناغی سێهەمینی ڕاوێژەوە، گەلانی ئێمە بە بایەخەوە چاوەڕێی سەرئەنجامی هیوابەخش و ئەرێنی و کاریگەرن و دەبێت ئێمە لەسەر بناغەی داخواز و هیوای ئەوان چالاک بین و ئەرکی نەتەوەیی و نیشتیمانی خۆمان بە جێ بگەیێنین، هەر بۆیە دووبارە داوا لە هەموو پارت و ڕێکخراوەیەکی سیاسیی و کەسایەتیی سەربەخۆ دەکەین خۆ بەدوور نەگرن و ڕۆڵی پێویستی خۆیان بگێڕن، هەروەها جەخت لە سەر بەردەوامیی داوەتکردن و بانگکردنی ئەوانە دەکەینەوە کە ئەم جارە لێرە ئامادەییان نەبووە.
هەروەها داوا دەکەین کە هەموو تاکەکەسێکی سەربەخۆی کورد لە هەر شوێنێک پێوەندیی بە کۆمیتەی ئامادەکاری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستانەوە بگرن و ئینیسیاتیڤی بەشداربوون و ئەرک هەڵگرتن هەڵ بگرن، بە هەمان شێوە داوا لە ڕێکخراوەکانی یارسان، هەورامیی و شێوەی دیکە لە ڕێکخستن کە چاوەڕووانی داوەتنامە نەبن، بەڵکو خۆیان بێنە پێشێ و خاوەنداریەتیی لە کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان بکەن.
7.بەشداربووانی کۆبوونەوەی ڕاوێژ، سڵاو لە بەرخۆدانی زیندانیانی سیاسیی دەکەن و پشتگیریی لە خەبات و تێکۆشانیان دەکەن، پشتگیریی لە ئازادیی ژنانی کورد و تێکۆشینی لاوان و جەوانان دەکەن، داوا دەکەن کە هەمووان واز لە خۆ دوورگرتن بهێنن و لە دیالۆگی هاوڕێیانە و هاوخەباتیدا کارا بن و لەو چالاکیانەدا بەشدار بن کە لە دژی دەستدرێژیی داگیرکەران ئەنجام دەدرێن.
8.لەکاتی کار و خەباتی یەکیەتی نەتەوەییدا، پێویستە سود لە ڕوانگە و پێشنیاری ژنانی کورد وەربگیرێت و زەمینەیان بۆ خۆش بکرێت کە لە هەموو کار و خەباتێکدا چالاکانە بەشدار بن، دەبێت بۆچوون و پێشنیاری ژنان لە تێگەیشتنی نەتەوەییدا تەواو دیار بێت.
9.پێشنیاری ڕەشنووسی یاسای بنەڕەتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان وەک هەنگاوێکی گونجاو بۆ پاراستنی مافی تاکی کورد و هەنگاونان بۆ ڕێکخستنی نەتەوەیی و لە ئاکامدا داڕشتنی بناخەکانی دەسەڵاتێکی دیموکراتیک و سیکۆلار وەک میکانیزمی جێبەجێکردنی یاسا بە گونجاو دەزانن.
10.بەشداربووانی کۆبوونەوەی ڕاوێژی یەکێتی نەتەوەیی بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان داوا لە هەموو لایەک، بەتایبەتیی هێزە سیاسیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەن کە پێکەوە لە هەموو ئەو چالاکیانەدا بەشدار بن کە گوشار دەخەنە سەر کۆماری ئیسلامیی ئێران و بە بەردەوامیی و هاودەنگ پشتگیریی لە زیندانیانی سیاسیی بکەن و دژ بە سێدارەدان و تیرۆرکردنی ڕۆژانەی چالاکوانانی سیاسی و مەدەنی کوردستان بووەستنەوە.
11. بەشداربووانی کۆبوونەوەی ڕاوێژی ڕۆژهەڵات پشتگیریی لە کەش و هەوایەکی ئازاد بۆ هەموو پێهکاتە جیاوازەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەن.
12. بەشداربووانی کۆبوونەوەی ڕاوێژی ڕۆژهەڵات گیانی لێبوردەیی و پێکەوە ژیانی پێکهاتە جیاوازەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و باوەڕە جیاکان، بە زامنی خۆشگوزەرانی بۆ هەمووان و هەوێنی دروستکردنی جڤاتێکی مرۆڤی تەندروست و دیموکراسی لە ئایندەدا دەزانن.
13. بەشداربووانی کۆبوونەوەی ڕاوێژی ڕۆژهەڵات بە پێویستی دەزانن کە بەڵێننامەیەک لە لایەن هەموو ڕێکخراوەسیاسیەکانەوە واژۆ بکرێت کە شەڕی ناوخۆیی لایەنەکان هێڵی سوور بێت و هەر کێشەیەک هەیە لە ڕێگای دیالۆگ و گفتوگۆوە چارەسەر بکرێت، هەروەها بڕیار بدرێت کە هیچ لایەنێک بۆی نەبێت بە تەنیا لەگەڵ حکومەتی ئێران و لایەنی دیکە بە ناوی نوێنەری خەڵکی ڕۆژهەڵاتەوە گفتوگۆ و دانوستاندن بکات.
14. بەشداربووانی کۆبوونەوەی ڕاوێژی ڕۆژهەڵات داوا لە بەڕێوەبەرایەتیەکانی باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان دەکەن وەکو دوو دەسەڵاتی خۆجێی پێوەندیەکانیان لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی خەڵکی کوردستان ڕێک بخەن و ڕێگا بە پێشکەوتنێکی سرووشتیانەی پێوەندیەکانی خەڵک بدەن. پاراستنی دەستکەوتەکانی باشوور و ڕۆژئاوا ئەرکی سەرشانی هەموو کوردستانییەکە.
15.بەشداربووانی کۆبوونەوەی ڕاوێژی ڕۆژهەڵات بە پێویستی دەزانن کە حیزب و ڕێکخراوەسیاسیەکان کولتوری خۆڕەخنەکردن و ڕەخنەگرتنی دروستکارانە پێش بخەن و پێش لە خۆبەیانکردنی ئازاد نەگرن.
16.بەشداربووان پێداگریان لە سەر پشتیوانی کردنیان بۆ خەباتی کرێکاران، زەحمەتکێشان و بەتایبەتیی کۆڵبەران ڕاگەیاند.
17. بەشداربووان پێداگریان لەسەر هاوخەباتیی نێوان پارچەکانی کوردستان کرد و هاوکات پێداگرییان کرد کە هیچ پارچەیەکی کوردستان نەبێت بە ئاستەنگ لەبەردەم خەبات و تێکۆشانی پارچەکانی تری کوردستان.
18. بەشداربووان پێداگرییان کرد کە تێکۆشانی گەلی کوردستان نەبێت بە بەشێک لە پڕۆژەی زلهێزە جیهانیی و هەرێمییەکان.
19.بەشداربووان پێداگریان لە سەر پێویستیی هاوخەباتیی بزووتنەوە و مرۆڤە ئازادیخواز و پێشکەوتووخوازەکانی جیهانیی و ناوچەیی کرد.
20.بەشداربووان پێکهێنانی یەک دوو کۆمیتە لە نێوان پارت و ڕێکخراوە مەدەنییەکان و کەسایەتیی سەربەخۆ بۆ کاری دیپلۆماسی هاوبەش و کاری مافی مرۆڤ و هتاد بە گرینگ دەزانێت.
هاوکات ئەم گفتوگۆ و ڕاوێژە کە بە بەشداریی پارت و ڕێکخراوە سیاسییەکان، ڕێکخراوی مەدەنی و کەسایەتی سەربەخۆ ئەنجام دراوە نیشانەی ئەوەیە کە ئێمە گەیشتووینەتە نرخ و بەهایەکی مێژوویی. گەلەکەمان بە جۆش و خرۆشەوە لەم خەباتە دەڕووانێت. لەبەرئەوە بەرپرسیاریی گەورەتر بۆ کار و خەباتی ئاییندە دەکەوێتە سەر شانمان. لەو بارەیەوە داوا لە تەواوی پارت و ڕێکخراوی سیاسیی، کەسایەتی سەربەخۆ، ڕۆشنبیر و نووسەر و ئەکادیمیسیەن و دڵسۆزان و وڵاتپارێزانی ڕۆژهەڵات دەکەین کە لەم کار و خەباتەدا شان بە شانمان بن و بەشداری بکەن، هەروەها خاوەنداریەتی نیشان بدەن. هەموومان پێویستە تۆلەرانسی سیاسیی و دیموکراتیکمان ببەینە سەر بۆ ئەوەی وردەوردە بە سەر کێشە ناوخۆییەکانماندا سەربکەوین کە لە ڕاستییدا گەورە نیین، بەڵام گەورە دەکرێن.
ئێمە دڵنیایین کە درێژە بەم شێوە لە تێکۆشان ئەزموونی بەسوودی بۆ گەڕاندنەوەی متمانە بە یەکتری و بە بەهێزکردنی هیوا بۆ گەلەکەمان دەبێت.
کۆبوونەوەی ڕاوێژی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 6,145 kertaa
HashTag
Lähteet
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
پارت و ڕێکخراوەکان
وشە و دەستەواژە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 19-09-2017 (7 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 86%
86%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 19-09-2017 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئەڤین ئیبراهیم فەتاح )ەوە لە: 19-09-2017 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ئەڤین ئیبراهیم فەتاح )ەوە لە: 19-09-2017 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 6,145 جار بینراوە

ڕۆژەڤ
شەهیدان
موسا عەنتەر
10-11-2008
هاوڕێ باخەوان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
08-03-2015
هاوڕێ باخەوان
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
17-11-2012
هاوڕێ باخەوان
سمکۆ عەزیز
ژیاننامە
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
29-05-2022
شەنە ئەحمەد
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە ئەحمەد
ژینا ئەمینی
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 514,957
Kuvat 104,275
Kirjat 18,883
Liittyvät tiedostot 94,729
Video 1,232

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| Yhteystiedot | CSS3 | HTML5

| Sivu sukupolven aika: 0.329 toinen!