یەکێتی پەرلەمانتارانی کوردستان داوای چاودێریکردنی ئەنجامدانی ریفراندۆم لەنەتەوەیەکگرتووەکان دەکات
📝 Belgeler
سڵاو و ڕێز.
ئەم رەوشەی ئێستا عێراق پێیدا تێ دەپەڕێت لە دەرئەنجامی شکستخواردووی پرۆسەی سیاسیە بە تایبەتی لە رووی چارەسەرنەکردنی کێشە و گیروگرفتەکان و هەڵپەساردنی بۆ ماوەیەکی درێژ وای کرد ناڕەزایی و رق و کینە و رکابەری پەرەبسێنێ ناسەقامگیری ئەم ووڵاتە بگرێتەوە. سەرەڕای رووبەڕووبوونەوەی هێزە عێراقیەکان و هێزەکانی پێشمەرگە و پشتیوانانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەرامبەر بە تیرۆرستانی داعش هەرێمی کوردستان لە ڕێزی پێشەوەی ئەم بەرەنگاریانەیە کە هەڕەشەن لەسەر عێراق بە تایبەتی و جیهانیش بە گشتی لەم نێودانەدا هەرێمی کوردستان هەزاران شەهید و برینداری بەخشیوە لە بڕی ئەوەی حوکومەتی عێراق هاوکار و پشتگیری حوکومەتی هەرێمی کوردستان بکات لە رووی سەربازی کەچی نەک وەک پێویست هەر وای نەکردووە بەڵکوو ئەوە بۆ زیاتر لە دوو ساڵ دەچێ بەمەبەست بودجە و مووچەی هەرێمی کوردستانی بڕیوە و ئەمە پێشێلی روونی دەستووری عێراقە سەرەڕای ئەوانەش جێ بەجێ نەکردنی مادەی 140ی دەستوور کە کلیلی چارەسەری زۆربەی کێشەکان، لەگەڵ ئەوەشدا واخەریکە شەراکەت و تەوافقی سیاسی پەکی بکەوێت لەم حالەشدا گەلی هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی دەرباز بێ لە قەیرانانە کە بەسەریدا سەپێنراوە، لە رێگەی پرۆسەیەکی دیموکراسی و شارستانی پەنا دەباتە بەر ئەنجامدانی ریفراندۆم، ئەم پڕۆسەیە پەیوەستە لەگەڵ پرینسپەکان و میساقی UN و یاسا نێودەوڵەتیەکان و بنەماکانی مافی مرۆڤ ئەم کارەی هەرێمی کوردستان، کوردیش میلەتێکە تایبەتمەندی کەلتور و شارستانیەت و زمان و ئەدەب و هونەری بیناسازی و ناو و زاراوەی تایبەت بۆخۆمان هەیە، تێگەیشتنی تایبەت بەخۆمان هەیە لە ژیان بۆ ژیان بە پێی هەموو پێوەر و بنەمایەکی یاسای نێودەوڵەتی کوردیش گەلە (شعب)، چاوەڕوان دەکرا کە UN پشتگیری بکردایە هەروەکو لە زۆربەی ووڵاتان ریفراندۆم بۆ سەربۆخۆی ئەنجامدراوە بۆ گەلی کوردستان لەم مافە بەدەر بێت، ئەم پرۆسەیە هەرێمی کوردستان لە رووبەڕووبوونەوەی مەترسیەکانی جینۆساید دەپارێزێت و کۆتایی دێنێ بە پشتگوێ خستنی داوا رەواکانی لە لایەن حوکومەتی عێراقی بۆیە
یەکێتی پەرلەمانتارانی کوردستانیەکێتی پەرلەمانتارانی کوردستان داوا دەکات و چاوەڕوانین کە UN رۆڵ و ئەرکی خۆی بەجێ بهێنێ بۆ پشتگیری ریفراندۆم و هەر رێگا چارەیەک ئومێدبەخش بێت بۆ ویست و خواستی گەلی کوردستان و لە ژێر سەرپەرشتی UN.
یەکێتی پەرلەمانتارانی کوردستان
19-09-2017
⚠️ Bu madde (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmış olan, orijinal dilinde öğeyi açmak için simgesini
tıklayın!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!