سێزدەمين خەڵاتی ساڵانەی دکتۆر ڕەئوف
لە يازدەمين ساڵوەگەڕی خوالێخۆشبوو دکتۆر ڕەئوف بەرێوەچوو
بەئامادەبوونی بەرێوەبەری ناحيەی
تەقتەقتەقتەق بەوەکالەت(فاتح حسين حمدامين) و نوێنەری بەرێوەبەرايەتی پەروەردەی
کۆيەکۆيە سەرپەرشتياری کارگێڕی(کەمال عوسمان عەلی) و سەرۆکی بنکەی خێرخوازی دکتۆر ڕەئوف(وهاب عەزيز رەشيد) ونوێنەری خانەوادەی دکتۆر ڕەئوف خاتوو(گەلاوێژ مەلا نوری) هاوسەری دکتۆری کۆچکردو ئەندازيار(هەڵات دکتۆر رِەف) و سەرپەرشتيارانی پەروەردەيی کۆيە و بەرێوەبەری خوێندنگەکانی ناو شارۆچکەی تەقتەق و بەرێوەبەری فەرمانگە حکوميەکانی تەقتەق و کەسايەتيەکانی شاری تەقتەق و کەس و کار و دايک وباوکانی خوێندکارانی سەرکەوتوو لەسەر ئاستی تەقتەق و کۆيە، ئەمڕۆ 17-9-2017 رۆژی يەکشەممە لە سعات 10ی سەر لەبەيانی لە يازدەمين ساڵوەگەڕی خوالێخۆشبوو دکتۆر ڕەئوف سێزدەمين مەراسيمی ساڵانەی خەڵاتی ساڵانەی دکتۆر ڕەئوف
بەرێوەچوو.
بڕگەکانی مەراسيم بە ساتێ وەستان بۆ گيانی پاکی خوالێخۆشبوو دکتۆر ڕەئوف و شەهيدانی ڕێگای کوردستان دەستی پێکرد و وتەی بەخێرهێنانی ئامادەبوان لەلايەن سەرپەرشتياری مەراسيم(حاکم فاتح حسين) پێشکەشکراو وتەی بەرێوەبەرايەتی پەروەردەی کۆيە لەلايەن مامۆستا(کەمال عوسمان) خوێنرايەوه و وتەی بەرێوەبەری بنکەی خێرخوازی دکتۆر ڕەئوف لەلايەن(
ئاراس ئيلنجاغیئاراس ئيلنجاغی) يەوە بۆ ئامادەبوان پێشکەشکرا ودواتر ئاماری ساڵانەی پەروەردەيی و چالاکيەکانی بنکەی خێرخوازی دکتۆر رِەئوف و لێدوان و بيروبۆچونی خوێندکارانی سەرکەوتووی سەر ئاستی تەقتەق و کۆيە و پەيڤی مامۆستايانی خۆبەخش بەڕاپۆرت و ڤيديۆيی بە داتاشۆ بۆ ئامادەبووان نمايشکرا، و خەڵاتی رێزڵێنان بەخشرايە(10) مامۆستای خۆبەخش و خەڵات و رێزڵێنانيش درا بە(19) قوتابی و خوێندکار و(1) کامێرمان و فۆتۆگرافەر و ڕاگەياندنکاری سەرکەوتوو خۆبەخشی تەقتەق-يش خەڵاتکرادواتر لەکؤتاييدا وتاری بنەمالە لەلايەن هەلات دکتؤر رەئوف خوينرايەوە.
جێگەی ئاماژەيە(
بنکەی خێرخوازی دکتۆر رەئوفبنکەی خێرخوازی دکتۆر رەئوف) لەساڵی خوێندنی(2003-2004)دامەزراوە بۆ خزمەتکردن بە توێژی خوێندکاران خۆبەخشانە و بێ بەرامبەر و تا ئەمڕۆ464خوێندکار و قوتابی سەرکەوتووی تەقتەق و دەوروبەری خەڵاتکردووە بە گوژمەی(95)نەوەد وپێنج مليۆن دينار.
[1] ⚠️ This item has been written in (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!