شەهید و کادری ناسراوی جەماوەری و کۆمەڵایەتی و پێشمەرگەی چەلەنگی شۆڕشی نوێ شەهید (قاسم کرێکار).
ناوی تەواوی: (قاسم محەمەد حەسەن بابیل شێخانی). ناسراو بە (قاسم کرێکار).
کوڕی مەلای ناودار (مەلا محەمەدی نێرەگینی).
ساڵی 1954 لە گوندی (نێرەگین)ی وراتی #کۆیە# لەدایک بووە.
لە ساڵی 1976(قاسم کرێکار) دەبێتە ئەندامی ڕێکخستنەکانی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان و بەعسیەکان دەستگیری دەکەن لەگەڵ کۆمەلێک کادری پێشکەوتووی یەکێتی نیشتمانی کوردستان تاساڵی 1979 بەلێبوردنی گشتی ئازاد کرا. کە ئازاد کرا تەنها یەک مانگ لەبەر میوان لەگوندی نێرەگین مایەوە دواتر شەهید (شاخەوان) کلانشکۆفێکی مزەلی سیخۆی بۆ بردوه و لەهەمان ساڵ واتە 1979 بۆتە پێشمەرگە، دواتروەک کادری ڕێکخستن کاری کردوە لەسنوەری تیپی 86ی دەشتی #هەولێر#، ناوبراو پێشمەرگەیەکی دلسۆز، کادرێکی کۆمەلایەتی وجەماوەری، کراوه و بە دیقەت. لە ژیانی پێشمەرگایەتی بەشداری زۆربەی نەبەردی و چالاکیەکانی کردوە و دووجاریش لە ژیانی پێشمەرگایەتی بریندار بوە. بەلام بە داخەوە ئەم قارەمانە لە 13-05-1985 لەگوندی سماقە پاش شەرێکی سەخت و دژوارلەگەڵ بەعسیەکان گەیشتە کاروانی نەمرانەوە. جگە لە خۆی (4) برای تری شەهیدە و (17) کەس لە خانەوادەکەیان شەهیدی شۆرشی نوێ و (4) کەسیان ئەنفالە.