گەر ماوەی چەندین ساڵی دیکەش تێبپەڕێت بەسەر ڕووداوەکانی قەزای شەنگال و هێرشی #داعش# لەو ناوچانەدا هێشتا چیرۆکی ڕفاندنی کچانی ئەو ناوچەیە تەواو نابێت.
یەکێکی دیکە لەو چیرۆکانەی کچانی #ئێزیدی# ژێر دەستی داعش تازە ئاشکرای دەکەن ئەوەیە کە پشکنینی پاکیزەییان لە ڕەققەی سوریا بۆ ئەنجامدراوە.
بەشێک لەو کچە ئێزیادیانەی لە لایەن داعشەوە ڕفێنراون براونەتە شاری ڕەققە و کڕین و فرۆشتنیان پێوە کراوە.
نور هدی هاوسەری یەکێک لە چەکدارەکانی داش لە چاوپێکەوتنێکی کەناڵی(الان)ی عەرەبی، چەندین نهێنی نوێ ئاشکرا دەکات و ڕایدەگەیەنێت، بەشێک لەو کچە ئێزیدیانەی لە لایەن داعشەوە ڕفێنراون پێش کڕینیان لە لایەن چەکدارەکانەوە پشکنینی پاکیزەییان بۆ کراوە.
باسی لەوەشکرد، لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بە تایبەت تێلیگرام، کچەکان نمایشکراون و نرخیان لەسەردانراوە، بە شێوەیەک ئەوەی جوان بووایە نرخی زیادتر دەبوو بە شێوەیەک دەگەیشتە 30 هەزار دۆلار.[1]
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 4,241 گل سئرکریائە(دێینە)
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!