ئاڵا تاڵەبانی: پاراستنی پێکەوە ژیان و رێزگرتن لە مافی پێکهاتەکانی که رکوک زۆر گرنگە لام و پیرۆزترە ل
📖 Kurtebas
بڕیاری لابردنی دکتۆر
نەجمەدین کەریمنەجمەدین کەریم لە پۆستی پارێزگاری
کەرکوککەرکوک، بەدەر لە یاسایی بوونی، دەمەوێت چەند شتێک بڵێم:
1_ سەرەتا بڕیاری لابردنی (اقالە) لە نوسینگەی سەرۆک وەزیرانەوە هاتوە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران واتا دوای ڕەزامەندی حکومەت پەرلەمان پەسەندی کرد بە زۆرینەی دەنگ.
2_ پێش ئەوەی بڕیارەکە بە مەسەلەیەکی نەتەوەیی و دژە کورد و ڕیفراندۆم لە قەڵەم بدەین، پێویستە وەک نوێنەرانی کورد و یەکێتی بە تایبەت، لێکۆڵینەوە لە هۆکاری لابردنەکەی بکەین ئەوانەی کە پەیوەندی بە گەندەڵی دارایی و ئیداری و خراپ بەکارهێنانی دەسەڵاتەکانی هەیە چی لەسەر ئاستی لیژنەکانی پەرلەمان و هەروا لە سەر ئاستی حزبیش.
3_ مافی خۆیەتی جەنابی پارێزگار تانە لە بڕیارەکە بدات لە دادگا و داوای روونکردنەوە لە لیژنەی یاسایی پەرلەمان بکات و کۆنگرەی رۆژنامەنوسی بکات هتد.....بەڵام باشتر وایە پێشتر گەردنی خۆی پاک بکاتەوە لە بەردەم خوا و خەڵکی کەرکوک و دەنگدەرانی، بە تایبەت یەکێتی، لەو هەموو تۆمەتی گەندەڵیەی نراوەتە پاڵی.
وەک پەرلەمانتارێک و ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی لە کەرکوک پاراستنی بەرژەوەندی خەڵکی شارەکەو خزمەتکردنیان و پاراستنی پێکەوە ژیان و رێزگرتن لە مافی پێکهاتەکانی که رکوک زۆر گرنگە لام و پیرۆزترە لە هەر ناوێک و کەسێک.
شارەکەم و یەکێتی کەسی زۆر جوامێر و دەستپاک و لێهاتووی تیایە کە شایستەی ئەو پۆستەو ئیدارەی بەرژەوندی شارکە بێت لەسەر رێبازی جەنابی
مام جەلالمام جەلال.
دوا ووشەم بۆ جەنابی دکتۆر وەکو خوشکێک ئەڵێم (یەکێتی ماوه) مەگەر مامی گەورە نەیوتوە سەفین لە بن بێت یەکێتی لەبن نایەت.
ئاڵا تاڵەبانیئاڵا تاڵەبانی
14-09-2017
⚠️ Em babete bezimanî (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) nûsirawe, klîk le aykonî
bike bo krdineweyi babeteke bew zimaneyi ke pêyi nûsirawe!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!