مەکتەب سیاسی پارتی: بڕیاری لادانی پارێزگاری کەرکووک هیچ ئیعتبارێکی نییە
📝 Belgeler
راگەیێندراوێک لە مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستانەوە
بڕیاری نارەوا و نایاسایی لادانی بەڕێز دکتۆر
نەجمەدین کەریمنەجمەدین کەریم لە پۆستی پارێزگاری
کەرکوککەرکوک بە توندی ئیدانە و رەتدەکەینەوە.
بەم بڕیارە بێ بنەمایە کە هیچ ئیعتبارێکی نییە، جارێکی دیکە دەسەڵاتدارانی بەغدا سەلماندییان کە هیچ نرخ و بەهایەک بۆ شەراکەت و شەرعیەت و تەوافوق و دەستور و متمانەی گەل و دەنگ و رای هاوڵاتییان دانانێن و کۆی ئەو پرنسییانەیان ژێرپێناوە کە عێراقی نوێی لەسەر دامەزرا.
ئەم بڕیارە نابەجێیە، ئاماژەیەکی روونە بۆ ئەو سیستمە سیاسییەی دەیانەوێت بەزەبری دیکتاتۆریەتی زۆرینە بیسەپێنن و کۆدەتایەکی بێمنەتە بەسەر دەستور و دیموکراتی تەوافوقی و حوکمی ئیتیحادیی و بەسەر خودی پەرلەمانەکەی عێراقدا.
ئێمە لە لای خۆمانەوە ئەم جۆرە دەستوەردان و مەرکەزییەتە ملهوڕانەیە بە توندی رەت دەکەینەوە. پشتیوانی بێسنوریش بۆ جەنابی پارێزگاری کەرکوک دکتۆر نەجمەدین کەریم دەردەبڕین و هەڵوێستە نیشتمانی و نەتەوەییەکانی بەرز دەنرخێنین.
مەکتەبی سیاسیی
پارتی دیموکراتی کوردستان
14-09-2017
⚠️ Bu madde (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmış olan, orijinal dilinde öğeyi açmak için simgesini
tıklayın!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!