راگەیەندراوی کۆبوونەوەی مەسعود بارزانی لەگەڵ نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا و نوێنەری سکرتێری گشتیی
📝 Belgeler
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا ونوێنەری سکرتێری گشتیی UN و باڵیۆزانی ئەمەریکا و بریتانیا لەعێراق کرد.
ڕۆژی پێنجشەممە 14ی9ی2017 بەڕێز
مەسعود بارزانیمەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە شاندێکی باڵای هاوپەیمانان کرد کە پێکهاتبوو لە برێت مەکگۆرک نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا و یان کۆبیچ نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و دۆگلاس سلێمان باڵیۆزی ئەمەریکا لەعێراق و فرانک بەیکر باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق و شاندێکی یاوەریان.
دانیشتنەکە لە سەنتەری سەرپەرشتیی ئۆپەراسیۆنی دژی داعش بەڕێوە چوو کە لە سەرەتای شەڕی دژی داعش تەنها پێنج کیلۆمەتر لە تیرۆریستانی داعشەوە دوور بوو. لەو دانیشتنەدا نوێنەرانی هاوپەیمانان باسیان لە کۆمەڵێک تەوەر کرد، لەوانەیش بابەتی
ڕیفراندۆمڕیفراندۆم کە بڕیاروایە لە 25ی9ی2017 بەڕێوە بچێت. شاندەکە پێزانینی زۆریان بۆ گەلی کوردستان هەبوو و ڕۆڵی پێشمەرگەی کوردستانیان لە شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش، بەرز نرخاند و سڵاویان بۆ گیانی شەهیدانی پێشمەرگە لە شەڕی تیرۆریستان نارد.
لە کۆبوونەوەکەدا شاندی میوان بەدیلێکیان لەجێگای بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆم لە 25ی9، خستەڕوو.
سەرۆک بارزانی ئەو بەدیلەی وەرگرت و پێشوازیی لە گفتوگۆی بونیادنەرانە کرد، بەڵام سەبارەت بە ڕیفراندۆم و بەدیلی پێشنیارکراو، ڕایگەیاند کە ئەوە بە تەنها بڕیاری من نییە و ئەو بابەتە لەگەڵ سەرکردایەتیی سیاسیی کوردستان باس دەکەین و لە ماوەیەکی نزیکدا هەڵوێستمان لەو بارەیەوە ڕادەگەیەنین.
14-09-2017
⚠️ Bu madde (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmış olan, orijinal dilinde öğeyi açmak için simgesini
tıklayın!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!