🏠 בית
לשלוח
کوردیی ناوەڕاست (# 240,047)
Kurmancî - Kurdîy Serû (# 55,943)
English (# 2,259)
کرمانجی - کوردیی سەروو (# 5,093)
هەورامی (# 61,717)
لەکی (# 17)
عربي (# 9,666)
Kurdîy Nawerast - Latînî (# 1,153)
فارسی (# 2,495)
Türkçe (# 756)
עברית (# 10)
Ελληνική (# 13)
Deutsch (# 377)
Française (# 191)
Nederlands (# 126)
Svenska (# 57)
Italiano (# 38)
Español (# 26)
日本人 (# 18)
Norsk (# 13)
Pусский (# 749)
中国的 (# 11)
Fins (# 11)
Հայերեն (# 10)
ליצור קשר עם
אודות!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
עוד
Kurdipedia
🔎 کوردیی ناوەڕاست Menu
🏠|📧|אודות!|הספרייה|📅
🔀 פריט אקראי!
❓ עזרה
📏 תנאי השימוש
🔎 חיפוש מתקדם
➕ לשלוח
🔧 כלי עבודה
🏁 שפות
🔑 החשבון שלי
✚ פריט חדש
📕 יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
עמנואל הראובני
📕 יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
📌 کوردیپێدیا، پێویستی بە ئەرشیڤوانانە لە باکوور، رۆژهەڵات و رۆژاوای وڵات. تکایە سی ڤی-یەکانتان بۆ کوردیپێدیا بنێرن.
📌 Kurdîpediya bi arşîvvanan re hewceye ji bakur, rojhilat û rojavayê Kurdistanê ve. Ji kerema xwe CV ya xwe ji Kurdîpediya re bişînin.
📌 Kurdipedia hiring archivists from North, East and West Kurdistan. Please send your CV to Kurdipedia.
📝 دابینکردنی ئیمکانیەتی پێویست و ئازادیی رادەربرین لە پرۆسەی ریفراندۆمدا مافی هەموو لایەنێکە! | קבוצה: מסמכי מפלגות כורדיות | שפת מאמרים: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
👍
⭐ פריט דירוג
1 הצבעה 5 ⭐
⭐⭐⭐⭐⭐ מצוין
⭐⭐⭐⭐ טוב מאוד
⭐⭐⭐ הממוצע
⭐⭐ מסכן
⭐ רע
☰ עוד
⭐ הוסף לאוספים שלי
💬 כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!

✍️ היסטורית פריטים
🏷️ Metadata
RSS

📷 חפש בגוגל לתמונות הקשורות לפריט שנבחר!
🔎 חפש בגוגל עבור פריט שנבחר!
🏁 תרגום
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
✍️✍️ עדכון פריט זה!
| 👁️‍🗨️ | 👂
دابینکردنی ئیمکانیەتی پێویست و ئازادیی رادەربرین لە پرۆسەی ریفراندۆمدا مافی هەموو لایەنێکە!
📝 מסמכי מפלגות כורדיות

کەمپینی پڕوپاگەندەی لایەنەکان بۆ خستنەڕووی بۆچوون و پێشنیاری خۆیان سەبارەت بە ریفراندۆمریفراندۆم دەستی پێکردووە. بەڵام ئەو ماوە کەمەی کە بۆ پڕوپاگەندە بەدەستەوەماوە، بەرەچاوکردنی ئەوەی هێشتا خەڵکی کوردستان ئاشنایەتیەکی ئەوتۆیان لەگەڵ ئەلتەرناتیوی لایەنەکاندا نیە، گرفتێکەو پێویستی بە هەنگاوی جدی و بە پەلە هەیە بۆ چارەسەرکردنی.
لەم ڕوەوە، دابینکردنی ئیمکانیەتی یەکسان بۆ هەموو لایەنەکان (لایەنگر یان مخالفی ریفراندۆم، بە بەڵێ یان نەخێر) بۆ ئەوەی بتوانن رای خۆیان لە کەمپەینێکی چڕوپڕو هەمەلایەنەیەدا بە جەماوەری خەڵک بگەیەنن، یەکێک لەو هۆکارانەیە کە لانی کەم بەرپاکردنی ریفراندۆم لە کەشوهەوایەکی سیاسی ئازادو دوور لە هەر جۆرە رێگریەک دەستەبەر دەکات.
بەڵام نەک هەر ئەمە بە هیج جۆرێک دابین نەکراوە، بەڵکو تا ئێستا چەندین پێشێلکاری لەبەرگرتن بە ئازادی ڕادەربڕین و هێرش بۆسەر ئەوانەی کە بە پێچەوانەی رای دەسەلاتەوە هەڵویستیان گرتووە، ئەنجامدراوە. دیاردەی هەڕەشە و چاوسورکردنەوە و سیاسەتی تەخوین لە لابەلای راگەیاندنەکانی لایەنە دەسەڵاتدارەکاندا، بەتایبەتی پارتی، خۆی دەنوێنێت.
لەگەڵ ئەوەدا حزبە دەسەڵاتدارەکان لە داهاتی کۆمەڵگا، هەموو ئامراز و هۆیەکانی راگەیاندنیان بۆ خۆیان و لایەنەکانی دەوروبەریان فەراهەم کردووە، دیسان لەرێگای پێکهێنانی کۆمیتەی باڵای ریفراندۆمەوە کە پارتی تێێدا باڵادەستە، هەموو بڕیارەکان و پەیوەندیەکان و ئیمکاناتێک کە بۆ ریفراندۆم تەرخان کراوە، لەبابەتی بودجەو راگەیاندن لەدەستی خۆیاندا قۆرخ کردوە.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری وەکو لایەنێکی ئۆپۆزیسیۆنی دەسەڵات کە مێژوویەکی دریژی هەیە لە خەبات بۆ سەپاندنی مافی خەڵکی کوردستان لە بەرپاکردنی ریفراندۆم و ساڵەها لەسەر نەسەلماندنی ئەم مافەی خەلکی کوردستان لەگەل حزبە دەسەڵاتدارەکان کێشمەکێشی کردوە، لەگەڵ دەربرینی نارەزایەتی توندی خۆی لەم رەفتارانەی دەسەڵات، پاندبوونی خۆی لە بەرگری لە ریفراندۆمیکی واقعی دوور لە هەرجۆرە زەخت و زۆر و قۆرخکاریەک رادەگەیەنێ. بە پێچەوانەوە هەڵوێستی توندی دەبێت بەرامبەر بەگاڵتەجاڕکردنی ریفراندۆم. لەم بارەیەشەوە جاریکی دیکە ئەم خاڵانەی خوارەوە وەکو گرنگترین پرەنسیپەکانی بەرپاکردنی ریفراندۆم رادەگەیەنین:
1- ئازادی بێ قەید و بەندی هەڵسوڕانی هەموو حزب و قەوارەو لایەنێکی سیاسی و جەماوەری لە بارەی ریفراندۆم و ئایندەی کوردستانەوە بەدەر لەوەی کە لایەنگر یان ناکۆکن چ لەگەل ریفراندۆم و چ لەگەل جیابونەوەی کوردستان.
2- ئازادیی بەرپاکردنی کۆبونەوە و میتینگ دەربارەی ریفراندۆم بۆ هەموو هێز و لایەنە سیاسیەکان لە سەراسەری کوردستاندا.
3- دەستڕاگەیشتنی یەکسانی هەموو هێز و لایەنەکانی کوردستان بەدەرلەوەی هەڵویست و سیاسەتیان چیە لە بارەی ریفراندۆمەوە، بە میدیا و ئیمکانیاتی دەولەتی؛ رۆژنامە و تەلەفزیۆن و رادیۆ، هۆڵەکان و مەیدانەکانی کۆبونەوە، رەخساندنی پیداویستیەکانی راگەیاندن بۆ هەموو لایەنەکان بۆ گەیاندنی ئەلتەرناتیو و پرۆگرامی خۆیان لە بارەی ریفراندۆم و ئایندەی کوردستانەوە.
4- تەرخانکردنی بودجەی پێویست و یەکسان بۆ هەموو حزب و لایەن و رێکخراوە سیاسی و جەماوەری و مەدەنیەکان کە پروپاگەندە و چالاکی بۆ ریفراندۆم دەکەن.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان حکومەتی هەرێم و حزبە دەسەڵاتدارەکان بەرپرسیار دەکات بۆ مسۆگەرکردنی ئەو هەلومەرجانە و رەخساندنی فەزایەکی ئازاد و گونجاو بۆ بەرپاکردنی ریفراندۆمێکی دور لە زەخت و زۆر و رێگری و پێشێلکاری، هەروەها دابینکردنی ئەمنیەتی هەموو چالاکیە سیاسیەکان و پێکهینانی دەرفەتی گونجاو بۆ ئەوەی خەڵکی کوردستان بە چاوێکی کراوە و ئازادانە بڕیار لەسەر چارەنوسی خۆیان بدەن.
پشتگوێخستنی ئەم مەرجانە و قۆرخکردنی هەموو بوار و ئیمکانیەت و ئامرازەکانی راگەیاندن بۆ حزبەدەسەڵاتدارەکان و رێگری لەبەردەم لایەنەکانی دیکە، ریفراندۆم دەگۆڕێت بۆ نمایشی سەپاندنی رای دەسەڵات. حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان هەموو خەڵکی ئازادیخواز و لایەنە سیاسیەکان بانگەواز دەکات بۆ بەرپاکردنی ریفراندۆم لە کەشوهەوایەکی گونجاودا، لە پشتی چەسپاندنی ئەم خواست و پرەنسیپانە راوەستن.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستانحزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
13-09-2017

⚠️ פריט זה נכתב בשפה (🏳️ کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
🖇 פריטים המקושרים: 1
📅 תאריכים ואירועים
1.👁️13-09-2017
📂[ עוד...]

⁉️ נכס פריטים
🏳️ שפת מאמרים: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 Publication date: 13-09-2017
📄 סוג המסמך: ⊶ שפת מקור

⁉️ Technical Metadata
©️ זכויות היוצרים על מוצר זה כבר הוציא לKurdipedia על ידי הבעלים של הפריט!
✨ איכות פריט: 93% ✔️
93%
✖️
 30%-39%
רע👎
✖️
 40%-49%
רע
✖️
 50%-59%
מסכן
✔️
 60%-69%
הממוצע
✔️
 70%-79%
טוב מאוד
✔️
 80%-89%
טוב מאוד👍
✔️
 90%-99%
מצוין👏
93%
✔️
נוסף על ידי (هاوڕێ باخەوان) על Sep 14 2017 1:16PM
👌 מאמר זה נבדק ושוחרר על ידי (ئەڤین ئیبراهیم فەتاح) ב- Sep 14 2017 10:23PM
✍️ פריט זה עודכן לאחרונה על ידי (ئەڤین ئیبراهیم فەتاح) על: Sep 14 2017 10:23PM
☁️ קשר
🔗
🔗
👁 פריט זו נצפתה פעמים 3,079

📊 סטטיסטיקה
   מאמרים 380,814
  
תמונות 67,176
  
ספרים 13,735
  
קבצים הקשורים 56,816
  
📼 Video 261
  
🗄 מקורות 18,971
  
⁉️ נכס פריטים 1,205,076
  
פריטים המקושרים 647,322

📚 הספרייה
  📖 יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
  📖 עוד...


📅 כרונולוגיה של אירועים
  🗓️ 26-05-2022
  🗓️ 25-05-2022
  🗓️ 24-05-2022
  🗓️ 23-05-2022
  🗓️ 22-05-2022
  🗓️ 21-05-2022
  🗓️ 20-05-2022


💳 לתרום
👫 חברי כורדיפדיה
💬 המשוב שלך
⭐ אוספי משתמש
📌 Actual


Kurdipedia.org (2008 - 2022) version: 14.05
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| זמן טעינת דף: 0.281 2!
009647701579153 | 009647503268282
| 0031654710293


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2022)