پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
28-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەدارییدا
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گوندی کارێز لە کفری ساڵی 1993
27-03-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
ئەسحابەسپی-سلێمانی ساڵی 1968
27-03-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
گەڕەکی عەقاری سلێمانی ساڵی 1960
27-03-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کوردبوون، ئاوڕدانەوە لە دوێنێ.. هەنگاوێک بۆ سبەی
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 514,825
وێنە 104,254
پەرتووک PDF 18,882
فایلی پەیوەندیدار 94,711
ڤیدیۆ 1,232
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
شەهیدان
ژینا ئەمینی
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
وێنە و پێناس
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیش...
غالب محەمەد: هەر کۆمپانیایەک بەرپرسێکی پارتی یان یەکێتی لەپشتەوەیە
هاوکارانی کوردیپێدیا، بابەتییانە، بێلایەنانە، بەرپرسانە و پیشەییانە، ئەرشیڤی نەتەوەییمان تۆماردەکەن..
پۆل: ئامار و ڕاپرسی | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

غالب محەمەد: هەر کۆمپانیایەک بەرپرسێکی پارتی یان یەکێتی لەپشتەوەیە

غالب محەمەد: هەر کۆمپانیایەک بەرپرسێکی پارتی یان یەکێتی لەپشتەوەیە
ڕۆژنیوز - دانا عومەر
ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای #سلێمانی# دەڵێت، #کۆمپانیای قەیوان# و کار هۆکاری گرانبوونی بەنزینن و بە ئارەزووی خۆیان نرخ دادەنێن، دەشڵێت: بەرپرسەکان خەریی بازرگانین و هەموو کۆپانیایەک بەرپرسێکی یەکێتی یان پارتی لە پشتەوەیە، بۆیە حکومەت 28 ملیارد دۆلار قەرزارەو دوو حزبمان هەیە خاوەنی 200 ملیارد دۆلارن.
#غالب محەمەد#، سەرۆکی لیژنەی وزە و سامانی سروشتی، لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرا لە نەوت و گاز-دا، لەم چاوپێکەوتنەی ڕۆژنیوزدا وەڵامی چەند پرسیارێکی گرنگ دەداتەوە لەبارەی هۆکاری گرانبوونی نرخی بەنزین و ئەو گەندەڵی و قۆرغکاریانەی لە بواری هێنان و بەرهەمهێنانی نەوت و گاز و بەنزیندا دەکرێت.
دەقی چاوپێکەوتنەکە
- بەنزینی هەرێمی کوردستان و پارێزگای سلێمانی لەکوێوە دابین دەکرێت و هۆکاری گرانبوونی بەنزین چییە؟
کۆمپانیای قەیوان و کار و وەزارەتی سامانە سورشتیەکان کە پێکەوە دەستیان تێکەڵ کردووە بۆ گرانکردنی بەنزین
غالب محەمەد: پێش شەڕی داعش بەنزینمان بۆ ئەهات لە پاڵاوگەی بێجییەوە، بەڵام دوای شەڕی داعش وردە وەردە ئەو بەنزینە نەما، ئەوەی کە دەهات حکومەتی هەرێم لە پاڵاوگەی کەڵەک و بازیان دەینارد، یان لەدەرەوە دەیکڕی و دەینارد بۆ ئێمە، دوای ماوەیەکی کەم حکومەتی هەرێم دەستبەرداری هەموویان بوو بەیەکەوە، کێشەی ئەم حکومەتە لەوەدایە تا پارە هەبێت دەسەڵات دەخەنە لای خۆیان، کە پارە نەما دەسەڵاتەکان دەکەن بە لامەرکەزی.
ئێمە دانیشتین لەگەڵ پەرلەمان، کەنوێنەری ئاشتی هەورامیشی لێبوو، داوامان کرد دەسەڵاتی دابینکردنی سوتەمەنی بکرێت بە لامەرکەزی، بۆ ئەوەی قۆرغکاری تێدا نەمێنێت، لە ئەنجامدا کردمانە لامەرکەزی و دەرگامان واڵاکرد بۆ کۆمپانیاکان بەپێی ڕێنماییەکان بەنزین بهێنن، مەرجەکان ئەوە بوو بەنزینەکە بەپێی ستانداردی کوردستان و عێراق بێت، کۆمپانیاکە عەمباری هەڵگرتنی بەنزینی هەبێت و ناوی تۆمار کرابێت و باجی دابێت.
وتیشی: لە ئێستادا 16-18 کۆمپانیا بەنزین دەهێنێت بۆ هەرێمی کوردستان، بەهۆیەوە توانیمان نرخی بەنزین هەرزان بکەین، ئێستا نیوەی بەنزینی کوردستان لە ناوخۆدا بەرهەم دێت و نیوەکەی تری لە دەرەوە دێت، هەرکامیان گران بێت بەنزین گران دەکات، ئێستا کە بەنزین گران بووە هۆکارەکەی بۆ کۆمپانیای کار و قەیوان دەگەڕێتەوە، چونکە ئەمان هەردوو پاڵاوگەی کەڵەک و بازیان-یان لەبەردەستدایە بە دڵی خۆیان نرخ دادەنێن، پێش مانگێک بە 540 دینار ئەیانفرۆشت، ئێستا بە 630 هەر لیترێک دەفرۆشن، کە ئەمان گرانیان کرد نیوەکەی تریش کەلەدەرەوە دێت گرانی دەکات، چونکە هەمووی پەیوەندی بە یەکەوە هەیە، کەواتە گران بوونی بەنزین پەیوەندی بەسێ‌ لایەنەوە هەیە، کۆمپانیای قەیوان و کار و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان کە پێکەوە دەستیان تێکەڵ کردووە بۆ گرانکردنی بەنزین.
- بۆ گرانی دەکەن، ئامانجیان دەوڵەمەنتر کردنی خۆیانە، یان بەرزکردنەوەی داهاتی حکومەتە، چونکە پێشتر وەزیری سامانە سروشتیەکان دەیوت ئێمە بەنزینمان گران کردووە بۆ ئەوەی کە مووچە بدەین؟
سەیری هەر سیاسییەک دەکەیت لەم هەرێمەدا بازرگانە
غالب محەمەد: پیاوی سیاسی کەبوو بە بازرگان واز لە سیاسەت دەهێنێت و سیاسەت دەخاتە خزمەت بەرژەوەندییەکانی خۆیەوە، سەیری هەر سیاسییەک دەکەیت لەم هەرێمەدا بازرگانە، ئێستا با سەیری لوتکەی هەڕەمەکە بکەین کە نێچیرڤان بارزانییە، بازرگانە و کۆمپانیای کار هی ئەوە، کەواتە نێچیرڤان بارزانی لەبری ئەوەی فشار بخاتە سەر کۆمپانیای کار کە لەپاڵاوگەی کەڵەک ئیش ئەکات بۆ ئەوەی بەنزین هەرزان بکات، دێت پاڵاوگەکە تاپۆ دەکات لەسەری بە شێوەیەکی نایاسایی، پاڵاوگەی کەڵەک پاڵاوگەیەکی حکومی بوو، نە خێری نێچیرڤان بارزانییە نە هی قوباد تاڵەبانی، هەردوو پاڵاوگەی کەڵەک و بازیان حکومەتی عێراقی دروستی کردووە، ئەمان ڕێگرییان لێکرد نەیانهێشت تەواوی بکات، بەجێی هێشت، کە بەجێی هێشت ئەمان هاتن دایان بە کۆمپانیاکانی خۆیان، ئەم دای بە قەیوان و ئەویش دای بە کار، هەردوکیان 300 ملیۆن دۆلارێکیان تێدا خەرج کرد، ئێستا ئەوەتا تاپۆی دەکات لەسەری، ئێستاش باشترین نمونە ئەوەیە وڵاتێکمان هەیە 28 ملیار دۆلار قەرزارە، دوو حزبمان هەیە بە دوو کۆمپانیاوە خاوەنی 200 ملیار دۆلارن، کەواتە ئەمانە بۆخۆیان و حزبەکانیان ئیش ئەکەن نەک حکومەت.
- ئەو کۆمپانیایانەی کە لەدەرەوە بەنزین دەهێنن، حزب و سیاسییەکانیان لە پشتەوە نییە؟ چونکە وەک باست کرد ئەو مەجانەی ئێوە هەتانە بۆ کۆمپانیاکان بە کۆمپانیایەکی ئاسایی دابین ناکرێت؟
پاڵاوگەی نایاسایی دادەنێت کەس حەقی نییە بەسەریەوە لەبەر ئەوەی خەڵک لە پشتیانەوەیە
غالب محەمەد: هاوڵاتیەک عەرەبانەیەک دادەنێت لەناو بازاڕ 50 پۆلیس و ئاسایش بۆی دەچن، بەڵام کەسێک دەچێت پاڵاوگەیەکی نایاسایی دادەنێت کەس حەقی نییە بەسەریەوە لەبەر ئەوەی خەڵک لە پشتیانەوەیە، ئاسایش بۆ ئەوەیە خەڵک بپارێزێت، شەوێک من ڕێگریم ئەکرد لەوەی بەنزینی خراپ بێتە ناوەوە، کەچی ئاسایش هاتووە بەمن دەڵێت کەرامەتت دەشکێنم!، نمونەیەکیتر، جۆرێک لە نەوتی ڕەش هەیە ناوی ڤی ئاڕە، ئەم نەوتە لە پاڵاوگەکانی عێراقەوە دێتە هەرێمی کوردستان و لێرەوە دەچێتە ئێران، ئەم نەوتە ڕەشە هەموو تەنکەرێک پسوڵەی 100 دۆلاری بۆ دەکرێت لەلایەن کۆمپانیایەکەوە کە ناوی مینکاسە، ئەگەر ئەو پسوڵەیان پێنەبێت تەنکەرەکان ئاسایش ڕێگرییان لێدەکات بەڵام ئاسایش ناڵێت ئەم هەموو پارەیە کە مانگانە دەگاتە 30 دەفتەر بۆکوێ‌ دەچێت، بەناوی کرێی ڕێگەوە وەری دەگرێت، بۆ سەرف ناکرێت بۆ ڕێگای کەلار، کە تەنکەرەکان لەوێوە دێن، ئەم کۆمپانیایە بە دڵنیاییەوە بەرپرسێکی یەکێتی لەپشتە ئەگینا بۆ ئاسایش ڕێگری لێناکات.
- ئەوتانکەرە بەنزینانەی کە دەڵێن خراپە و دێنە ناوەوە کێیان لەپشتە و لەچ شتێکدا خراپە؟
ئێمە 42 تەنکەر بەنزینمان گرت، قوباد تاڵەبانی بەتەلەفون بە بەڕێوبەری گومرگی وتببوو بەری بدات
غالب محەمەد: بەشێک لە بەڕێوبەرایەتی نەوت و کانزای سلێمانی، بەشێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و بەشێک لە ئاسایشی دەڤەری سلێمانی تێوە گلاون لەم بابەتەدا، بۆنمونە من 28 تەنکەری بەنزینم گرتووە کە کوالێتی خراپە، پێشتر بەڕێوبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی نوسراوی بۆ کردووە کە کوالێتی تەواوە، بەهۆی ئەو ڕێگریانەی لێیان دەکەین، ئاسایش دەڵێت هەموو کەس بۆی هەیە بێتە خاڵە سنورییەکان بێجگە لە غالب محەمەد، لەبەر ئەوەی دەچم گەندەڵییەکان ئاشکرا دەکەم، بۆنمونە ئەو 28 تەنکەر کە ئەوان وتوویانە کێشەی نییە، من فەحسم کردووە، ئاڕڤی پی- یەکەی 77 بووە، واتە بیکەرە ناو ئوتومبێلەوە ئوتومبێلەکە گڕ دەگرێت، ئەمە دەستی بەڕێوبەرایەتی نەوت و کانزای سلێمانی تێدایە، کە ئاسایش ڕێگری دەکات ناهێڵێت من بڕۆم دەستی یەکێتی تێدایە.
ئێمە 42 تانکەر بەنزینمان گرت مادەی بەنزاین تێیدا 14 بوو، هەر بە بۆنکردنی تووشی شێرپەنجە دەبیت، قوباد تاڵەبانی بە تەلەفوون بە هاوژین-ی بەڕێوبەری گومرگی سلێمانی وتووە بەری بدە با بڕواتەوە بۆ ئێران، ئەمە بەڵگەی ئەوەیە کە کەسی گەورە لە پشتیانەوەیە.
وتیشی: لەماوەی سێ‌ مانگدا ئێمە توانیومانە 563 تەنکەر بەنزین بگرین، واتە نەمانهێشتووە 14 ملیۆن لیتر بەنزینی خراپ بێتە ناو شاری سلێنمانییەوە، ئەگەر هەر ئوتومبێلێک 100 لیتر لەو بەنزینەی بەرکەوتایە، ئەوا 1363 ئوتومبێلمان لە سوتان پاراستووە، لە سوتانی فیول پەمپ، لەماوەی سێ‌ هەفتەدا 126 تەنکەرمان گەڕاندووەتەوە، بەڕێوبەرایەتی نەوت و کانزای سلێمانی و ئاسایش دەیانویست بێنەناوەوە، وە 16 تەنکەریان لێدەرکردووە کە بووەتە هۆی سوتای ئەو هەموو فیول پەمپەی لە جەژنەوە دەیبینین، لبَرەوە دەمەوێت دەستخۆشی لە بەرێوبەرایەتی گومرگی باشماخ بکەم کە زۆر هاوکارن لەگەڵمان.
- باشە بۆ بەنزینی خراپ دێنن، بەنزینی ئێران بەنزینێکی باشە، بازرگانەکان خۆیان دەڕۆن داوادەکەن بەنزینی خراپیان بۆ بەرهەم بێنن؟
بۆ 100 دۆلاری زیاتر قازانجی خۆی کێشەی نییە ماڵی چەند کەس وێران دەکات
غالب محەمەد: بەڵێ‌، ئێمە 11 پشکنین بۆ بەنزین دەکەین، هەر پشکنینێک لەو پشکنینانە ژمارەکەی بگۆڕێت نرخەکەی دەگۆڕێت، بۆنمونە ئەگەر ئاڕڤی پی، نزم بە 500 دۆلار بێت تەنی، ئارڤی پی بەرز بە 400 دۆلار دەکڕن، یانی بۆ 100 دۆلاری زیاتر قازانجی خۆی کێشەی نییە ماڵی چەند کەس وێران دەکات، هێشتا ئەوان گلەیی لە ئێمەدەکەن، وای لێهاتووە لەباتی ئێمە ئەوان سزا بدەین، ئەوان سزای ئێمە بدەن و بمانکەنە زیندانەوە.
- باشە ئەم هۆکارانە بۆ بەرزبوونەوەی نرخی گاز-یش ڕاستە یان گرانبوونی گاز هۆکاری تری هەیە؟
گازی خۆمان بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا بۆ موسڵ بەکار دەهێنن بۆیە گران بووە
غالب محەمەد: گرانبوونی نرخی گاز هۆکارەکەی کۆمپانیای قەیوان و کارە، لەبەر ئەوەی گرێبەستێکیان کردووە بۆ بەرهەمهێنانی 700 مێگاوات کارەبا بە گاز، بەشێکی لە وێزگەی بازیان و وێزگەکەی محەمەد ئیسماعیل لە هەولێر، ئەم کارەبایە بە گازی ئێمە دابین دەکرێت، بە شەبەکەی کارەبای هەرێمدا دەچێتە موسڵ و تکریت، واتە بۆ ئێمە نییە، واتا ئەو وێزگەیەی کارەبای بازیان، کە هی کۆمپانیای قەیوانە هیچ سودێکی بۆ ئێمە نییە، تەنها ئەمانەی بۆ ئێمەیە، ژنینگەی بازیانی پیش کردووە، گاز-ی لەسەر هاوڵاتیان گرانکردووە لەبەر ئەوەی بۆ وێزگەی کارەبا بەکار دەهێنێت، وە بەهۆی گرانبوونی گازەوە ئەمپێری کارەبای لەسەر هاوڵاتیان زیادکردووە، من پێم باشە ئەم پاڵاوگەیە بگوازنەوە بڕۆن لە تکریت و موسڵ داینێن لەبەر ئەوەی هیچ سودێکی بۆ ئێمە نییە.
واتا ئێمە خۆمان کارەبامان نییە، ئەوان دەڕۆن کارەبا بە موسڵ و تکریت دەفرۆشن؟
دەوڵەتی کوردی کە سامان و داهاتی بۆ ئێمە نەبێت و بۆ موسڵ و تورکیا بێت دەوڵەتی چی
غالب محەمەد: بەڵێ‌ کارەبای ئێمە کە 700 مێگاواتە دەیدەنە موسڵ، نەوتی سپی و بەنزین و گاز دەدەنە موسڵ هیچ سودێکی بۆ ئێمە نییە، کە قسەکەشیان لەگەڵ دەکەیت باسی دەوڵەتی کوردی دەکەن، باشە دەوڵەتی کوردی کە سامان و داهاتی بۆ ئێمە نەبێت و بۆ موسڵ و تورکیا بێت دەوڵەتی چی، وتەبێژی وزەی تورکیا لە 2016 وتی 50%ی سەرچاوەی وزەی ئێمە لە هەرێمی کوردستانەوە دابین دەکرێت، واتا ئێمە سەرچاوەی وزەی تورکیا دابین بکەین و نەوتمان بۆ هاوڵاتیەکانی خۆمان نەبێت، ئەمە لە وڵاتە دواکەوتووەکانیشدا نییە، دەتوانین سەیربکەین بزانین چ دەوڵەتێک هەیە لەسەر دیزاینی ئەم دەوڵەتەی ئەم برادەرە دەیەوێت بۆمان دروستبکات.
- پێش ئازادکرنی موسڵ-یش، هەر گاز و نەوت و بەنزین بەپێی پێویست نەبوو، بەرهەمی پاڵاوگە ناوخۆیەکان بۆ بەشی هەرێمی کوردستان ناکەن؟
پارتی نایەوێت ئەم ناوچەیە خاوەنی پاڵاوگەبێت
غالب محەمەد: من سێ‌ ساڵە چەندین نوسراوم کردووە بۆ وەزارەتی سامانە سورشتیەکان و ئەنجومەنی وەزیران و لیژنەی باڵای نەوت و غاز کە قوباد و نێچیر سەرۆک و جێگرین، داوام کردووە کە پاڵاوگەیەک لە گەرمیان دروست بکرێت، لەبەر ئەوەی 30هەزار بەرمیل نەوتی لێبەرهەم دێت دەتوانرێت پاڵاوگەی لێدابنرێت، بەڵام ئەمان نایانەوێت بیکەن، لەبەر ئەوەی پارتی نایەوێت ئەم ناوچەیە خاوەنی پاڵاوگەبێت بۆ ئەوەی پێویستمان بەو بێت بەردەوام، ئەو بەشەی یەکێتی لە هەولێرن داکۆکی لە بەرژەوەندیەکانی پارتی دەکەن و کێشەی ئەوەیان هەیە چەند بەشی خۆیان وەردەگرن، نایەن خۆیان بخەنە کێشەوە بۆ ئەوەی داکۆکی بکەن لە کردنەوەی پاڵاوگە بۆ ئەم ناوچەیە.
وتیشی: لەلایەکی ترەوە سەیر بکەین تورکیا هەر وەک سەردەمی عوسمانی سەیری ئەم ناوچەیە دەکات، ئەوکاتە والییەکیان دادەنا و دەیانوت چی دەکەی بیکە تەنها سەروەت و سامانەکەمان بۆ بنێرە، ئێستا والییەکە هەر کاک مەسعودە دایانناوە، جاران گەنم و دانەوێڵەیان دەنارد، ئێستا غاز و نەوت و بەهەمە نەوتیەکان دەنێرن، ئێمە وەک گۆشەی ئابووری بزوتنەوەی گۆڕان بڵاومان کردووەتەوە، ئەم مانگە 930 ملیۆن دۆلار داهاتی نەوت بووە، موچە فەرمانبەران بێ‌ پاشەکەوت 800 میلۆنە، واتا 130 ملیۆن دۆلاری زیادە، ئەی کوا لەکوێیە، نە چارەکە مووچە دەدرێت، نە نەوت دەدرێت نە مووچە دەدرێت، باجیان گران کردووە، داهاتی ناوخۆی پارێزگای سلێمانی 70 ملیار دینارە، دیار نییە بۆ کوێ‌ دەچێت، هەمووی بۆ بەژەوەندی خۆیان بەکاری دەهێنن، لە پارێزگایە ئەوەی کە پسوڵە واژۆ دەکات قوباد تاڵەبانییە، ئەوەی بەدڵی بێت پارەی بۆ خەرج دەکات، ئەوەی بەدڵێ‌ نەبێت نایکات. ئەم داهاتی ناوخۆیە و سەروەت و سامانی سلێمانی بۆ هاوڵاتیانی سلێمانی خەرج ناکرێت.
- سلێمانی چەند پاڵاوگەی پێویستە؟
سێ پاڵاوتگە
غالب محەمەد: ئێمە ئەگەر بتوانین سێ پاڵاوتگە لە سنوری سلێمانی بکەینەوە دەتوانین پێداویستی هەموو هەرێمی کوردستان پڕبکەینەوە، بێجگە لەوەی هەلی کار بۆ 3هەزار کەس دابیندەکەین، ئێمە نەوتی ڕەش دەگوازینەوە بۆ دەرەوە و بەنزین و سوتەمەنی خراپ لە ئازرباینجان و تورکمانستانەوە دەهێنینەوە.
- گلەیی ئەوە دەکرێت لە لیژنەکەی ئێوە ئەوش ئەوەیە دەڵێن کە ئامادەنین ناوەکان ئاشکرا بکەن؟
کێشەکە لەوەدایە بەرپرسەکان کۆمپانیاکانیان بەناوی خۆیانەوە نییە
غالب محەمەد: من خۆم 48 کەیسی دادگام هەیە، لەسەر ئەوەی کە ناوی خەڵکم هێناوە، وە زۆربەشیانم بردووەتەوە لەبەر ئەوەی کە بەڵگەم هەبووە، ئەو بەشەی کە بەڵگەم نییە ناتوانم ناوی بێنم، کێشەکە لەوەدایە هەر بەرپرسێک کە زۆر گەندەڵە لە پارێزگای سلێمانیدا یەک مەتر زەوی بەناوەوە نییە، هەمووی دەکەن بەناوی خەڵکانی ترەوە، ئێمە بەرهەمی زیاتر لە 10 کۆمپانیامان گەڕاندووەتەوە کە ئەوەندەی بیرم بێت کۆمپانیای قەیوان و ساوز کوردستان و پەترۆلیستان و سمود وەتەت و بەهار گروپ و چۆمان گروپە، ئەمانە خاوەنەکانیان دیارە، بەڵام من دڵنیام هی خۆیان نییە، ئێمە یەکێکیانمان دایە دادگا کە دەبوو سێ ملیارد دینار سزای بدات، کەچی خاوەنەکەی ئێستا خۆی ئەگەڕێت، نە سزای داو نەگیرا، ئەگەر توڕەشی بکەین لەوانەیە ئەو ئێمە بخاتە زیندانەوە، قوباد سەیارەکانی بۆ بەرداوە و لەوانەیە گرێبەستی نوێشی بۆ بکەن، ئەگەر بەپرسی لەپش نەبێت چۆن ئەوە دەکرێت.
-پارێزگار هاوکارتانە لە کارەکانتاندا؟
کۆمەڵێک گرێبەستم لایە کە پارێزگار واژۆی کردووە نایاساییە
غالب محەمەد: ئەم جارانەی کۆتایی پارێزگار هاوکارمان بووە، بەڵام پێشتر کۆمەڵێک گرێبەستم لایە کە پارێزگار واژۆی کردووە نایاساییە، بۆنمونە بەهار گروپ داوای 25 هەزار تەنی کردووە، کە چوار تایبەتمەندی بەنزینەکە خراپە، ئەمانیش ڕەزامەند بوون لەسەری کە ئەمە نایاساییە، ڕەزامەندی کردنەوەی بەنزینخانەیان داوە بەخەڵک کە نایاساییە، لەلایەکی ترەوە ڕێگری کردنەوەی بەنزینخانەیان کردووە لە خەڵک کە یاسایی بووە کارەکانی، کارگەی غازیان داواکردووە کە نایاسایی بووە ڕەزامەندیان دەربڕیوە.
- نەوتی سپی بۆ گرانە؟
هەموو هەوڵیان بۆ ئەوەیە چۆن زیاتر بتوانن هاوڵاتی بڕوتێننەوە
غالب محەمەد: ئێمە 473هەزار ماڵمان هەیە لە پارێزگای سلێمانی، هەر ماڵێک بەرمیلێک نەوتی بدەینێ‌، پێویستمان بە 106ملیۆن لیتر نەوتی سپی هەیە، یەک قەترە نەوتمان لە لایەن حکومەتی هەرێمەوە بۆ دابین ناکرێت، حکومەتی عێراق 5 تەنکەر نەوتی ڕۆژانەمان بۆ دەنێرێت، ئەوەش بەشناکات، پاڵاوتگەی بازیان ڕۆژانە 16 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەهەم دەهێنێت، ئێمە داوامان کردووە بە نرخێکی هەرزان بیدەنە هاوڵاتیان، بەڵام ئەوان لە بازاڕدا بەگران دەیفرۆشن، دەیدەنە چەند کۆمپانیایەکی نزیکی خۆیان، تا دەگاتە دەستی هاوڵاتیان نرخەکەی لە 90 هەزارەوە دەگاتە 140 هەزار، ئەمانە هەموو شتێکیان کردووە بە بازرگانی، هەموو هەوڵیان بۆ ئەوەیە چۆن زیاتر بتوانن هاوڵاتی بڕوتێننەوە.
- سەرۆکی لیژنەی سامانە سروشتیەکانی پەرلەمانی هەرێم لە چاوپێکەوتنێکدا دەڵێت، کەرتی نەوت لە هەرێمدا بەدەست مافیاوەیە، ئایا بەرهەمە نەوتیەکانیش هەر بەدەست مافیاوەن؟
هەمووی بەدەست مافیاوەیە
غالب محەمەد: بەدڵنیاییەوە، نەوتی ڕەش و ئەوانەی بە چواردەوری نەوتی ڕەشەوەن، وەک کۆمپانیای پاراستنەکان، کۆمپانیای خزمەتگوزارییەکان، پاڵاوگە و بەرهەمە نەوتییەکان، هەمووی بەدەست مافیاوەیە، هەر لێرە وانییە لەهەموو وڵاتان وایە، باسی هەر شتێک بکەیت ئاساییە، بەڵام کە دەستتبرد بۆ بواری نەت و گاز بەردەوام هەڕەشەت لێدەکرێت.
-خۆت تا ئێستا هەڕەشەت لێکراوە؟
غالب محەمەد: بەدڵنییاییەوە ڕۆژانە هەڕەشەم لێدەکرێت بە تەلەفون.
-دەڵێن چی؟
غالب محەمەد: جنێودەدەن، هەڕەشە دەکەن، خەڵکمان بۆ دەنێرن، بەڵام ئەمانە کارمان لێناکات، لەوەدەچێت ئێستا دەیان کەس ئەم چاوپێکەوتنە ببینێت کە دەستی هەیە لە گەندەڵیدا، با گوێیان لەم قسەیەی من بێت، یان ناهێڵم بەنزینی خراپ بێتە هەرێمی کوردستان، یان دەبێت بەسەر لاشەی مندا بێت.[1]
14-09-2017
ئەم بابەتە 6,416 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی رۆژنیوز - 14-09-2017
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 14-09-2017 (7 ساڵ)
جۆری ئامار و ڕاپرسی : گەندەڵی
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 96%
96%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 14-09-2017 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئەڤین ئیبراهیم فەتاح )ەوە لە: 14-09-2017 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ئەڤین ئیبراهیم فەتاح )ەوە لە: 14-09-2017 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 6,416 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.150 KB 14-09-2017 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
08-03-2015
هاوڕێ باخەوان
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
17-11-2012
هاوڕێ باخەوان
سمکۆ عەزیز
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە ئەحمەد
ژینا ئەمینی
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
25-03-2024
زریان سەرچناری
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
وێنە و پێناس
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیشاندەران
26-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیشاندەران
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
28-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەدارییدا
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گوندی کارێز لە کفری ساڵی 1993
27-03-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
ئەسحابەسپی-سلێمانی ساڵی 1968
27-03-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
گەڕەکی عەقاری سلێمانی ساڵی 1960
27-03-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کوردبوون، ئاوڕدانەوە لە دوێنێ.. هەنگاوێک بۆ سبەی
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 514,825
وێنە 104,254
پەرتووک PDF 18,882
فایلی پەیوەندیدار 94,711
ڤیدیۆ 1,232

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.187 چرکە!