بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای #سلێمانی#، ئاماری 12رۆژی ڕابردووی ڕووداو، و کارەکانی خۆی ڕادەگەیەنێت، و 10حاڵەتی بەهاناوەچوون تۆمارکراوە.
پۆلیسی سلێمانی لە بەیاننامەیەکدا، ئاماژەی بەوەکردووە، بەپێی ئەو پلانەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دایڕشتبوو لە 1 تا 4ی ئەیلولی 2017 هێزەکانی پۆلیس لە سەر گۆڕستان و شوێنە گشتییەکاندا ئامادەییان هەبووە، و هیچ ڕوداوێکی نەخوازراو ڕوی نەداوە.
هەروەها تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە، کە بەئۆتۆمبێلێک لەجۆری (ئۆپڵ) جانتای ژنانی فڕاندووە،
و 10حاڵەتی بەهاناوەچوون تۆمارکراوە لەگەڵ 3کێشەی شەڕ و 3 ڕوداوی هاتووچۆو، و گەیاندنی کەسێک بۆ نەخۆشخانە و دەستگیرکردنی ماتۆڕسکیلێک.
ئەوەشخراوەتەڕوو، 2 کێشەش ڕەوانەی هۆبەی نەوجەوانان کراوە، منداڵێکی دۆزراوەش بۆ هۆبەکە ڕەوانەکراوە، لەگەڵ دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبیلێک، و حاڵەتێکی هەوڵدان بۆ خۆکوشتن تۆمارکراوە.[1]
13-09-2017
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 3,969
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!