باکووری کوردستان
- سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە شاری کۆنیای تورکیا، هێرش کرایە سەر ئەندامان و بەڕێوەبەرانی
هەدەپەهەدەپە لەلایەن پۆلیسەوە و ژمارەیەک لەو کەسانە دەستگیرکران. بەگوێرەی زانیارییەکان 11 کەس دەستگیرکراون و گوازراونەتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی کۆنیا.
[1]
- ژان کلۆد یۆنکێر، سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا ڕایگەیاند، کە ئەندامبوونی تورکیا لەناو
یەکێتی ئەوروپایەکێتی ئەوروپادا مەحاڵە.
[5]
باشووری کوردستان
- وتەبێژی
وەزارەتی پێشمەرگەوەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایدەگەیەنێت، هیچ هێزێک ناتوانێت لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان ڕێگری بکات لە ئەنجامدانی ڕیفراندۆم.
[2]
- ڕێکخەری ژووری هەڵبژاردنی
بزوتنەوەی گۆڕانبزوتنەوەی گۆڕان ڕایدەگەیەنێت، گۆڕان ئاشکراکردنی هەڵوێستی خۆی جێدەهێڵێت بۆ کۆبوونەوەی ناوخۆی و تاووتوێکردنی دەرەنجامی کۆبوونەوەکانی لەگەڵ پارتی و یەکێتی.
[1]
- بەرەبەیانی ئەمڕۆ، کۆگایەکی کەلوپەلی کارەبایی لە
هەولێرهەولێر گڕیگرت و بەوهۆیەوە زیانی یەک ملیۆن دۆلار بەر خاوەنی کۆگاکە کەوت.
[2]
-
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵدەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ، وەزیری
ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن لە هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند کە بەپێی خەمڵاندنی ئەوان بۆ ئەو زیانانەی بەهۆی شەڕی
داعشداعشەوە بەر هەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانییەکەی دەرەوەی هەرێمی کوردستان کەوتووە، زیانی 650 ملیۆن دۆلار لە ژێرخان و دامودەزگای ئەو ناوچانە کەوتووە.
[3]
- ڕاگەیاندنەکانی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەستیان بە بانگەشەی بەڵێ بۆ
ڕیفراندۆمڕیفراندۆم کرد.
[4]
- وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی کۆمکاری عەرەبی بڕیاری ڕەتکردنەوەی تەواوەتی ڕیفراندۆمی هەرێم دراوە.
[5]
- ئەمرۆ دوای ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەک لەبارەی پرسی ڕیفراندۆمەوە، ئەنجومەنی پارێزگاکە هاوشێوەی دیالە ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی لە پارێزگاکەیان ڕەتکردەوە..
[5]
- برێت مەکگۆرک، نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا لە هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتیی دژی داعش، گەیشتە سلێمانی و لە
دەباشاندەباشان لەگەڵ
هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدهێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆبووەوە. دوای کۆبوونەوەکەش بەرەو گردی
زەرگەتەزەرگەتە بەڕێکەوت و لەگەڵ
عومەری سەید عەلیعومەری سەید عەلی، ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان لە کۆبوووەوە، دوای کۆبوونەوەکەش سەردانی هەولێر دەکات.
[3]
- بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی بە هاوکاری وەهاب ئەحمەد (تاقانەی
ئەنفالئەنفال) پێشانگایەکی دۆکیومێنتاریی تایبەتی ژنە ئەنفالکراوەکانی گەرمیان بۆ
سمکۆ سابیرسمکۆ سابیر چالاک لە بواری ئەنفال و جینۆساید، کردەوە.
[1]
- لە شاری سلێمانی پەردە لەسەر پەیکەری شەهید
عەولە سیسعەولە سیس لادرا.
[5]
-
ناوەندی سەربەخۆیی کوردستانناوەندی سەربەخۆیی کوردستان ئیدانەی بڕیارەکەی پەرلەمانی عیراق دەکات بۆ ڕەتکردنەوەی بڕیاری ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان و داوای هەڵوێستیش لەکۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات.
[5]
-
ڕابون مەعروفڕابون مەعروف، پەرلەمانتاری گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان دوو ڕێگە دەخاتە بەردەم
بزووتنەوەی گۆڕانبزووتنەوەی گۆڕان و
کۆمەڵی ئیسلامکۆمەڵی ئیسلام و دەشڵێت پێویستە گۆڕان و کۆمەڵ لە حکومەت بکشێنەوە و گۆڕان ڕێکەوتنەکەی لەگەڵ یەکێتی هەڵوەشێنێتەوە یان هەڵیپەسێرێت!.
[6]
رۆژئاوای کوردستان
- ڕۆژنامەی گاردییەنی بەریتانی ڕایگەیاند، کە چەتەکانی
داعشداعش لە شاری ئیدلبەوە دەچنە تورکیا و لەوێشەوە بەرەو وڵاتەکانی خۆیان دەچنەوە.
[1]
- شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات، هێرشێکی خۆکوژی داعش-یان لەشەڕی دەورووبەری نەخۆشخانەی نیشتمانی، و باخی ڕەشید، لە ڕەققە تێکشکاندووە، و 33 چەکدار کوژراون و 5 شەڕڤان شەهیدبوون.
[4]
- شەڕڤانانی یەکینەکانی ژنانی شەنگال-
یەژەشەیەژەشە، کە بەشداری ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی ڕەقە بوون، ئاڵای یەژەشەیان لە ناوەڕاستی ڕەقەدا هەڵکرد، کە چەتەکانی داعش بە پایتەختی خۆیان ناویان دەبرد.
[1]
- شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی
گەردەلوولی جزیرەگەردەلوولی جزیرە لە قۆڵی ئەبو فاس-ەوە 60 کیلۆمەتر و لە قۆڵی ئەبو خەشابەوە 40 کیلۆمەتر پێشڕەوییان کرد.
[1]