لە هەرێمەوە 450 مێگاوات کارەبا دەدرێتە موسڵ
📊 ئامار و راپرسی
بەرپرسێکی
وەزارەتی کارەباوەزارەتی کارەبا چۆنیەتی فرۆشتنی کارەبا بە
موسڵموسڵ ئاشکرا دەکات و رایدەگیەنێت ئەو کارە هیچ کاریگەری لەسەر بەرهەمی کارەبای کوردستان نابێت.
دیار بابان، بەرێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی کارەبای هەرێمی کوردستان بە هەفتەنامەی باسی نزیک لە پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: ئەو کارەبایەی بە موسڵ دەفرۆشرێت کارەبای ئەو یەکانە دەبێت کە بەهۆی نەبوونی پارە بۆ کڕینی ڤازوایل راگیراون.
وتیشی: پڕۆژەکە هی کەرتی تایبەتە بۆیە وەبەرهێنەر لەگەڵ حکومەتی عیراقی رێکەوتووە و بەغدا گازوایلی بۆ دابین دەکات وئەوانیش کارەبای چەند یەکەیەک دەدەن بە موسڵ.
ئەو وردەکاری زیاتری خستەڕوو وتیشی: ئێستا چوار یەکەی بەرهەمهێنانی کارەبا لە پڕۆژەی کارەبای هەولێر بۆ موسڵ دەڕوات کە 450 مێگاوات کارەبا دەکات.
جەختی کردەوە زیاتر لە 20 رۆژە ئەو چوار یەکەیەی کارەبا بۆ موسڵ و ناوچە ئازادکراوەکانی تر کاردەکەن، وتیشی: ئەو یەکانەی بەرهەمهێنانی کارەبا بە گازوایل کاردەکەن و حکومەتی عیراقی گازوایلەکە دەکڕێت و پەیوەندی بە ئێمەوە نیە، بەڵکو گرێبەستەکەیان لەگەڵ وەبەرهێنەر کردووە.
دیار بابان، پێیوایە لە جیاتی ئەوەی ئەو یەکانە بوەستن گازوایلی بۆ دابین دەکرێت و پارەی بۆ دابین دەکرێت، وتیشی: وێرای ئەو چوار یەکەیە ئەگەر حکومەتی عێراق گازوایلی بۆ دابین بکات بڕیارە یەکەی تری کارەباش لە دهۆک بە موسڵ بدرێت، بەڵام ئەوەیان تا ئێستا نەچۆت بواری جێبەجێکردنەوە.
پێدانی ئەو کارەبا بە موسڵ لە کاتێکدایە لە هەرێمی کوردستان رۆژانە تەنها 10 کاتژمێر کارەبای نیشتمانی هەیە و بەهۆی زۆری پێدانیەوە، نرخی کارەبای موەلیدەش لەسەرهاوڵاتیان زیادی کردووە.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی کارەبا رەتی دەکاتەوە پێدانی ئەو بڕە کارەبایە بە موسڵ کاریگەری لەسەر کارەبای هەرێمی کوردستان هەبێت، دەشڵێت: هیچ کاریگەریەکی لەسەر بەرهەمی کارەبای هەرێمی کوردستان نابێت، چونکە ئەو یەکانە لە بێ پارەیی راوەستابوون.
دیار بابان چەند سودێکی ئیشپێکردنی ئەو یەکانەی بەرهەمهێنانی کارەبا بۆ حکومەت بە باش دەبینێت و دەڵێت: بەپێی گرێبەستی ئێمەو وەبەرهێنەر لە کاتی وەستانی ئەو یەکانە دەبێت غەرامە بدەین، ئێستا لەو غەرامەیە رزگاربووین، ئەو یەکانەشی بەگەڕخراون دەبێتە هۆی پارە دەستکەوتن بۆ وەبەرهێنەر، لەگەڵ ئەوانەشدا خەڵکی موسڵ و ناوچە ئازادکراوەکان کارەبایان پێ دەدرێت بۆیە لەهەموو لایەکەوە ئەو کارە باشە.
بەرێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی کارەبا راشیدەگەیەنێت، لە ئێستادا توانای بەرهەمهێنانی کارەبای هەرێمی کوردستان دوو هەزار و 800 مێگاواتە، هۆکارەکەشی بۆ نەبوونی سوتەمەنی گەڕاندەوە.
[1]
12-09-2017