دواڕۆژ، هانا چۆمانی
#وەزارەتی تەندروستی# ڕایدەگەیەنێت لەسەرەتای ئەمساڵەوە تەنیا یەک حاڵەتی توشبوون بە نەخۆشی #ئایدز# تۆمارکراوە، کۆی توشبوانیش لە کوردستان 29 کەسن.
خاڵس قادر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە دواڕۆژی ڕاگەیاند ژمارەی توشبوان بە نەخۆشی ئایدز (HIV)لەهەرێمی کوردستان کۆنترۆڵکراوە و هاووڵاتیان ڕەچاوی ڕێنماییەکان دەکەن، لەمساڵیشدا تەنیا یەک حاڵەت تۆمارکراوە کە هاووڵاتیەکی کورد بوو، بەوەش ڕێژەکەی بوو بە 29 توشبوو.
دەشڵێت هەرچەندە لەهەرێمی کوردستان هیچ نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە توشبوانی نەخۆشی ئایدز (HIV)مان نییە، بەڵام خۆشبەختانە هۆشیاری و خۆپارێزی جێبەجێکردنی ڕێنماییەکان لەلایەن خەڵکەوە لە ئاستێکی باڵادایە.
ئایدز (HIV) نەخۆشییەکی جیهانییە و نەمانی بەرگری لەشی مرۆڤە، کەسی توشبوو تا دوای 7 ساڵ هەستی پیناکات و ئەوکاتەش بەهۆی نەمانی بەرگری لەشەوە ڕووبەرووی نەخۆشی دەبێتەوە دەمرێت، بۆ یەکەمجار لە ساڵی 1981 لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دۆزرایەوە.[1]
10-09-2017
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 4,648 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!