تەندروستی دوائاماری توشبوانی ئایدزی لەهەرێم راگەیاند
📊 ئامار و راپرسی
دواڕۆژ، هانا چۆمانی
وەزارەتی تەندروستیوەزارەتی تەندروستی رایدەگەیەنێت لەسەرەتای ئەمساڵەوە تەنیا یەک حاڵەتی توشبوون بە نەخۆشی
ئایدزئایدز تۆمارکراوە، کۆی توشبوانیش لە کوردستان 29 کەسن.
خاڵس قادر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە دواڕۆژی ڕاگەیاند ژمارەی توشبوان بە نەخۆشی ئایدز (HIV)لەهەرێمی کوردستان کۆنترۆڵکراوە و هاووڵاتیان رەچاوی رێنماییەکان دەکەن، لەمساڵیشدا تەنیا یەک حاڵەت تۆمارکراوە کە هاووڵاتیەکی کورد بوو، بەوەش رێژەکەی بوو بە 29 توشبوو.
دەشڵێت هەرچەندە لەهەرێمی کوردستان هیچ نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە توشبوانی نەخۆشی ئایدز (HIV)مان نییە، بەڵام خۆشبەختانە هۆشیاری و خۆپارێزی جێبەجێکردنی رێنماییەکان لەلایەن خەڵکەوە لە ئاستێکی باڵادایە.
ئایدز (HIV) نەخۆشییەکی جیهانییە و نەمانی بەرگری لەشی مرۆڤە، کەسی توشبوو تا دوای 7 ساڵ هەستی پیناکات و ئەوکاتەش بەهۆی نەمانی بەرگری لەشەوە رووبەرووی نەخۆشی دەبێتەوە دەمرێت، بۆ یەکەمجار لە ساڵی 1981 لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دۆزرایەوە.
[1]
10-09-2017