دواڕۆژ، ڕێبین حەسەن
بەهۆی دەرنەچوون لەپشکنین و مەترسی بۆ سەر تەندروستی هاووڵاتیان، زیاتر لە (800) تەن برنج لەمەرزی نێودەوڵەتی #باشماخ#ەوە ڕەوانەی وڵاتی ئێران کرایەوە.
لەوبارەیەوە، ئەزوەر مەحمود، بەڕێوەبەری کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ، بەدوارۆژی ڕاگەیاند، لەرێگەی لیژنەیەکی تایبەتەوە، (32) ئۆتۆمبێلی کۆنتێنەری برنجمان بۆ خاکی ئێران گێڕایەوە کە لە پشکنین دەرنەچووبوون.
راشیگەیاند بڕی ئەو برنجەی کە گەڕێنرایەوە بۆ ئێران زیاتر لە(800) تەن بوو، ئەوەش لەدوای ئەوەی پێشتر هێنرابوە مەرزی باشماخ، بەڵام لەلایەن یەکەی پشکنینی خۆراک دوای ئەنجامدانی پشکنینی فیزیایی دەرکەوت کە شیاوی بەکارهێنان نییە، بۆیە بڕیاردرا بگەڕێندرێتەوە بۆ خاکی ئێران.[1]
10-09-2017
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 6,135