باشماخ: 800 تەن برنج رەوانەی ئێران کرایەوە
دواڕۆژ، رێبین حەسەن
بەهۆی دەرنەچوون لەپشکنین و مەترسی بۆ سەر تەندروستی هاووڵاتیان، زیاتر لە (800) تەن برنج لەمەرزی نێودەوڵەتی
باشماخباشماخەوە رەوانەی وڵاتی ئێران کرایەوە.
لەوبارەیەوە، ئەزوەر مەحمود، بەڕێوەبەری کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ، بەدوارۆژی راگەیاند، لەرێگەی لیژنەیەکی تایبەتەوە، (32) ئۆتۆمبێلی کۆنتێنەری برنجمان بۆ خاکی ئێران گێڕایەوە کە لە پشکنین دەرنەچووبوون.
راشیگەیاند بڕی ئەو برنجەی کە گەڕێنرایەوە بۆ ئێران زیاتر لە(800) تەن بوو، ئەوەش لەدوای ئەوەی پێشتر هێنرابوە مەرزی باشماخ، بەڵام لەلایەن یەکەی پشکنینی خۆراک دوای ئەنجامدانی پشکنینی فیزیایی دەرکەوت کە شیاوی بەکارهێنان نییە، بۆیە بڕیاردرا بگەڕێندرێتەوە بۆ خاکی ئێران.
[1]
10-09-2017