پارێزگار و سەرۆکی لیژنەی ئەمنی پارێزگای #هەولێر# ئاگادارییەک لەپێناو سەرکەوتنی پرۆسەی گشتپرسی بڵاودەکاتەوە و ڕایدەگەیێنێت، بەهیچ شێوەیەک ڕێگەنادرێت شەقام، ڕێگەی گشتی و پردەکان بگیرێن و جام و ژمارەی ئۆتۆمبێل داپۆشرێت.
لە ئاگادارییەکە کە واژۆی #نەوزاد هادی#، پارێزگاری هەولێری لەسەرە هاتووە لەپێناو سەرکەوتنی پرۆسەی گشتپرسی و بەڕێوەچوونی بانگەشەی جەماوەر و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و قەوارە سیاسییەکان بە شارستانیانەو بەشێوەیەی یاسایی، نابێت پۆستەر و لەزگە لە شوێنی ڕێگەپێنەدراو هەڵبواسرێت و هەر سەرپێچییەکیش دووچاری لێپرسینەوە دەبێتەوە.
پارێزگاری هەولێر لە بەشێکی دیکەی ئاگادارییەکەدا دەڵێت هیوادارین خەڵکی کوردستان و بەتایبەتیش جەماوەری پایتەخت، وێڕای گەرموگوڕی و حەماسی نیشتمانی بۆ سەربەخۆیی و مافی چارەنووس، بەتەواوی پێکهاتە و ئاراستە سیاسییەکانییەوە نموونەیەکی یەکجار جوان لە تەبایی و یەکدەنگی بن و ئەم پرۆسە گرنگ و چارەنووسسازە بە سەرکەوتووی بە ئاکام بگەیێنن. [1]
10-09-2017
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 14,256 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!