ئاگادارییەک لە لیژنەی ئەمنی پارێزگای هەولێر لەبارەی بانگەشەی گشتپرسی
پارێزگار و سەرۆکی لیژنەی ئەمنی پارێزگای
هەولێرهەولێر ئاگادارییەک لەپێناو سەرکەوتنی پرۆسەی گشتپرسی بڵاودەکاتەوە و رایدەگەیێنێت، بەهیچ شێوەیەک رێگەنادرێت شەقام، رێگەی گشتی و پردەکان بگیرێن و جام و ژمارەی ئۆتۆمبێل داپۆشرێت.
لە ئاگادارییەکە کە واژۆی
نەوزاد هادینەوزاد هادی، پارێزگاری هەولێری لەسەرە هاتووە لەپێناو سەرکەوتنی پرۆسەی گشتپرسی و بەڕێوەچوونی بانگەشەی جەماوەر و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و قەوارە سیاسییەکان بە شارستانیانەو بەشێوەیەی یاسایی، نابێت پۆستەر و لەزگە لە شوێنی رێگەپێنەدراو هەڵبواسرێت و هەر سەرپێچییەکیش دووچاری لێپرسینەوە دەبێتەوە.
پارێزگاری هەولێر لە بەشێکی دیکەی ئاگادارییەکەدا دەڵێت هیوادارین خەڵکی کوردستان و بەتایبەتیش جەماوەری پایتەخت، وێڕای گەرموگوڕی و حەماسی نیشتمانی بۆ سەربەخۆیی و مافی چارەنووس، بەتەواوی پێکهاتە و ئاراستە سیاسییەکانییەوە نموونەیەکی یەکجار جوان لە تەبایی و یەکدەنگی بن و ئەم پرۆسە گرنگ و چارەنووسسازە بە سەرکەوتووی بە ئاکام بگەیێنن.
[1]
10-09-2017
⚠️ この商品は(🏳️ کوردیی ناوەڕاست)言語で記述されてきた、元の言語でアイテムを開くには、アイコンをクリックして
!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!