هەرێمی کوردستان و هەرێمی مالۆپۆڵسکای پۆڵەندا رێککەوتننامەیەکی دۆستانە واژۆدەکەن
📝 بەڵگەنامەکان
هەرێمی کوردستانهەرێمی کوردستان و هەرێمی مالۆپۆڵسکای پۆڵەندا رێککەوتننامەیەکی دۆستانەیان لە بواری ئابووریدا واژۆکرد.
لەچوارچێوەی 27 مین کۆڕبەندی ئابووریی جیهانی کە ئێستا لە هەرێمی مالۆپۆڵسکا لە پۆلەندا بەڕێوەدەچێت، رۆژی
07-09-201707-09-2017 د.
عەلی سندیعەلی سندی، وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەنوێنەرایەتیی
سەرۆکی هەرێمی کوردستانسەرۆکی هەرێمی کوردستان و بە یاوەری نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆڵەندا لەگەڵ یاچیک کروپا، سەرۆکی هەرێمی مالۆپۆڵسکا کۆبووەوە.
بەپێی راگەیێندراوی کۆبوونەوەکە، شاندی کوردستان و شاندی مالۆپۆڵسکا چەند تەوەرێکیان تاوتوێکردوون، گرنگترینیان پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی مالۆپۆڵسکا و هەرێمی کوردستان لەبواری جۆراوجۆردا، بەتایبەتی کەرتی ئابووری و لەم بوارەوە هەردوو هەرێم رێککەوتننامەیەکی دۆستانەیان واژۆکردووە.
هەروەها سەرۆکی هەرێمی مالۆپۆڵسکا جەختی کردووەتەوە کە هەرێمەکەیان بەردەوام دەبێت لە پێشکەشکردنی هاوکاری مرۆیی بۆ هەرێمی کوردستان.
لەبەرامبەردا د. عەلی سندی بە تێروتەسەلی باسی گشتپرسیی باشووری کوردستانی بۆ سەربەخۆیی کردووە و ئاماژەی بە هۆکارەکانی ئەنجامدانی پرۆسەکە داوە، دووپاتیشی کردووەتەوە کە هەرێمی کوردستان وەک چارەسەرێک دەڕوانێتە گشتپرسی و سەربەخۆیی بۆ دۆخی ناوچەکە و، وەک هەنگاوێک بۆ فەراهەمکردنی ئاشتی و ئارامی لە ناوچەکە دەیبینێت.
لەبەرامبەردا سەرۆکی هەرێمی مالۆپۆڵسکا رایگەیاندووە کە هەموو نەتەوەیەک مافی بڕیاردانی چارەنووسی خۆی هەیە.
[1]
10-09-2017