لەماوەی پشووی جەژنی قوربانی پیرۆز نزیکەی 70 هەزار گەشتیار سەردانی ناوچە گەشتیاریەکانی دەڤەری #سۆران#یان کردووە
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی بەرێوەبەری گەشتوو گوزاری سۆران ڕای گەیاند لەماوەی پشووی جەژنی قوربانی پیرۆز ڕێژەیەکی زۆری گەشتیار کەوا نزیکەی 70 هەزار گەشتیار بوو ڕوویان لە ناوچە گەشتیاریەکانی دەڤەری سۆران بەهەرچوار شارۆچکەی سۆران #ڕواندز# #چۆمان# #مێرگەسور# کردووە له و ڕێژەیەش 10 هەزار گەشتیار لەشوێنی حەوانەوەی ناوچە گەشتیاریەکان ماونەتەوە.
هەروەها ئەوەشی ووت بەراورد بە ساڵی ڕابردوو هاتنی ڕێژەی گەشتیار زۆر زیادی کردووە و هەر گەشتیارێک کە دێت بۆ هەرێمی کوردستان نزیکەی 500 دۆلار خەرج دەکات.[1]
09-09-2017
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 3,780