ڕۆژنیوز، قەرەچوغ ئەنوەر
چالاکێکی بواری ژنان ڕایدەگەیەنێت، کە کلتوری دواکەوتوویی کۆمەڵگە یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی تووندوتیژی دژ بە ژن، بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم دۆخەش پێویستمان بە پلانێکی ستراتیژی بەردەوام هەیە، کە تێیدا پێویستە کەسانی باڵا لە دەسەڵاتی ئەم هەرێمە بەشدار بێت.
بەپێی ئامارێکی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ تەنها لەمانگی ئابی ئەمساڵدا 11 حاڵەتی کوشتنی ژنان، کە بریتین لە کوشتن و خۆخنکاندن و خۆکوشتن لە باشوری کوردستان ڕوویداوە و و دوو حاڵەتی بریندارکردنی ژنان-یش تۆمارکراوە.
لەوبارەیەوە، #ئاڤان فارس جاف#، چالاکی بواری ژنان لە شاری #هەولێر# بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند: ئەگەرچی چەن دین بەناو دەزگا و دامەزراوەی هەیکەل گەورە هەیە بۆ پرسی ژن، بەڵام نەبوونی پلانێکی درێژخایەن و کەسانی خەمخۆر لەناو ئەو دەزگایانەدا، کە باوەڕیان بە پرسی ژن و ئاسایشی کۆمەڵایەتی و خێزان هەیە وایکردووە، ڕۆژ لە دوای ئاماری مەترسیدار و ڕێژەی بەرزی توندوتیژیی تۆمار بکرێت.
ناوبراو، کلتووری دواکەوتوویی کۆمەڵگە-ی بە یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی توندوتیژیی دژ بە ژنان زانی و وتیشی: دەبێت لێپرسینەوە لە هەموو ئه و دەزگایانە بکرێت، کە لەژێر ناوی ژنان-دا کاردەکەن و تائەوڕادەیەش پێویستە هەندێک کەس دوور بخرێنەوە لەم ناوەند و دەزگایانە.
ئاڤان، پێی وایە پرسی ژن به و ناکۆکیی و دوورە پەرێزییەی ئه و بەناو چالاکوانانە چارەسەرناکرێت، کە تەنها لە پێناو ناوبانگ بۆ کەسێتی خۆیان هەوڵدەدەن و پرسی ژنان بەکاردەهێنن، بەڵکو پێویستە گۆڕانکاریی ڕیشەیی بکرێت، هەروەها دەزگا و دامەزراوەی تایبەت بە ئاسایشی کۆمەڵایەتی هەبێت، وە پلانێکی ستراتیژیی بەردەوام دابنرێت، کە کەسانی باڵا لە دەسەڵاتی ئەم هەرێمە تێیدا بەشدار بن.
ئاڤان فارس، وتیشی:ئەو بەرەوپێشەوەچوونانەی، کە بەسەر دۆخی کۆمەڵایەتی ژنانیش-دا هاتووە هەوڵی تاکەکەسی و کرانەوەی خۆرسکی کۆمەڵگە خۆیەتی، بۆیە پێویست ناکات بکرێنە دەستکەوتی بەشێک له و کاراکتەرانەی کار بۆ پرسی ژن دەکەن.[1]
09-09-2017
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 4,544
Scrivi il tuo commento su questo articolo!