پۆلیسی دارستان و ژینگەی #سلێمانی# ڕایگەیاند، لەمانگی ڕابردوودا 36 هاوڵاتی لەلایەن هێزەکانیانەوە دەستگیرکراون.
بەپێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتییەکە وێنەیەکی بۆ خەندان نێردراوە، ئه و کەسانە بەهۆی، ڕاوی باڵندەو ئاژەڵی کێوی، ڕاوی ماسی، خەڵوزکردن، زیادەڕەوی، داربرین، ئاگرکەوتنەوە، دەستگیرکراون.
ئەوەش خراوەتەڕوو، له و ماوەیەدا دەستگیراوە بەسەر، دوو چەکی تاپڕ، شەش فیشەکی تاپڕ، یەک قەفەس، سێ لایت، چوار مۆلیدە، دوو داو، 16 جیهازی بیرلێدان، دوو کورەی خەڵوز.
بەپێی ئامارەکە، هەر لەماوەی ئه و مانگەدا، شەش هەزارو پێنج سەد و بیست دۆنم پوش پاوان، پێنج دۆنم ڕەزو باخی هاووڵاتیان سوتاوە.[1]
07-09-2017
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 3,473