دەبوایە حکومەتی هەرێمی کوردستان مۆنۆمێنتی ئەنفالەکانی لە جەبەل حەمرینی سنوو...
دوای راپەرین ی ئازاری 1991 و گۆرانکاری
09-04-200309-04-2003 هەزاران دیکۆمێنتی پڕ لە نهێنی تراژیدیای گۆری بە کۆمەڵی بێسەرشوێنەکان و
ئەنفالئەنفالەکان کە وەتنە روو.کە لەماوەی 35 ساڵی دەسەڵاتی رژێمی تۆتالیتاری کۆماری عێراق دا بە شێوەی جیا جیا لە سەراپا عیراق دا
جینۆسایدجینۆساید کراون. ئه و گۆرە بەکۆمەڵانە نهێنی پر لە پەنهانی هەزاران گۆری بە کۆمەڵی مرۆڤی کورد و هاوڵاتی خوارو ناوەڕاستی عیراق ی خستوەتە ڕوو، ئه و هەموو گۆرە بەکۆمەڵانە پرە لە کەلەسەر ودەست و قاچ و ئێسک و پروسکی ژن و پیاو گەنج و مندال و ئه و کەرەسە سادانەی کە پێیان بووە، زۆربە یا ن کوردن،ئه و هاوڵاتیانەن کە لە 8 زنجیرەکەی ئەنفال دا دەسگیر کران و کۆمەڵ کوژ کران، زۆربەیان خەڵکی
گەرمیانگەرمیانن، ئەوانی تر بادینان و ناوچە جیا جیاکان، ئێسک وپروسکی 8 هەزار بارزانی و کوردە فەیلیەکان و ئه و تێکۆشەرانەن کە لە زیندانەکانی کوردستان و موسل و
ئەبوغریبئەبوغریب و
نوگرەسەلماننوگرەسەلمان دوای گولە باران کردنیان تەرمەکانیان بێسەروشوین کردن. دەبوایە دەسەڵاتی کورد لە سەر بەرنامه و نەخشەیەکی وردی زانستی دوای سود وەرگرتن لە ئەزمونی جینۆسایدکردنی ئەرمەنییەکان و جولەکەکانی هۆڵۆکۆست، بەراوێژ بە پسپۆرانی بوارە جیا جیاکان، بە بەشداری نوێنەری نەتە وە یەگرتوەکان،ریکخراوەکانی مافی مرۆڤ و پزیشکی پسپۆری بواری دادوەری، بە ئامیری نوێی پزیشکی تەکنەلۆژیای نوێوە، گۆرەکان هەڵبدەنەوە،لیکۆڵینە وەی زانستی وردو چریان لە هەموو بوارەکان دا لە سەر بکردایە بۆ ئەوەی جۆری کوشتنەکانیان بۆ هەموو دنیا دەربکەوێت،لە سەر ئەنجامی ئه و توێژینەوانەوە سەدام و عەلی حەەسەن مەجید و هەموو جەلادەکانی تر رووبە رووی دادگا بکرانایە تەوە، لە مەراسیمێکی گەوره و پر لە شکۆمەندی بەربڵاو دا ئه و گۆڕە ونانە لە جەبەل حە مرین ی سنوری سروشتی جوغرافیای هەرێمی کوردستان لە سایەی مۆنۆمێنتێکی گەوەرە بە قەد قەبارەی جینۆسایدەکە بە خاکی جەبەل جەمرین بسپێرایە، پارێزگاریان له و هیما شکۆمەندە و لە سنوری کوردستان بکردایە،نەک گۆرە بەکۆمەلەکانی جەبەل
حەمرینحەمرین و ناوەراست و خواروی عێراق بهێننەوە بۆ
چەمچەماڵچەمچەماڵ و گوندی دێبنەی ناحیەی رزگاری و دوکان و ناوچە کانی تر، بۆ ئەوەی لەسەراپا هەرێمی کوردستان دا تەنیا یەک مۆنۆمێنتی گۆری ئەنفال هەبێت، بە هەمو دنیای بسەلمێنین ئەمە سنورمانە و مۆنۆمێنتی جینۆسایدمانە، کورد بە ئێسکو پروسک و رووباری خوینی شەهیدەکانی، باڵای[ جەبەل حەمرین ] ی سنوری جوغرافیای کوردسیانیان سوور کردوە،کالی نەکەینەوە، ئه و سنورە بکەین بە هێمای جینۆسایدی کورد، کورد،جارێکی تر کورد ئەنفال نەکرێتەوە.
عەبدوڵڵا کەریم مەحمودعەبدوڵڵا کەریم مەحمود ⚠️ Этот пункт был написан в (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!