ئێوارەی ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی 10 ی ئایاری 2019 هاوڕێ (نایب عەبدوڵا) ناسراو بەباوکی (شەهید هیوا) لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لە شاری ئۆپسالا لە ووڵاتی سوید بۆ دواجار ماڵئاوایی لە خانەوادە و هاوڕێیانی کرد.
نایب عەبدوڵا لەدایکبووی شاری سلێمانییە و هەر لەسەرەتای لاوێتییەوە پەیوەندی دەکات بە ڕێکخستنەکانی حزبی شیوعی عێراق لە بڕوابوونی بە بیری کۆمۆنیزم و تێکۆشان دژ بە ڕژێمی پاشایەتی و پاشان ڕژێمی بەعس بەردەوام دەبێت لە خەبات و قوربانی دان، هەتا دواڕۆژەکانی تەمەنی هەمیشە لە خەمی هەژاران و نیشتمان و هاوڕێیانی دابوو بەبەردەوامی لەپەیوەندی دا بوو لەگەڵ هاوڕێکانی، بەداخەوە لەتەمەنی 83 ساڵیدا بەڕووداوی هاتوو چۆ گیانی سپارد.[1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 4,146 ganger