بەشی ئێران/کوردی- یەکەم بەری زەیتوونی دێمی پارێزگای #کرماشان# لە باخێکی نموونەی زەیتوون لە گوندی زەردەی قەزای ڕێژاو لە بناری داڵەهۆ چنرایەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، چنینەوەی یەکەم بەری زەیتوونی دێم لە باخی ڕەزا وەلی پەنا، باخەوانی نموونە و زەیتوونکاری نموونەی گوندی زەردە ئەنجام بووە.
بەڕێوەبەری باخەوانیی جەهادی کشتوکاڵی شاری داڵەهۆ له و بارەیەوە ڕایگەیاند: لە قەزای ڕێژاو کۆی 544 هێکتار زەیتوون کراوە و له و ڕێژەیەش 60 هێکتاری زەیتوونی دێمە و 480 هێکتاریشی زەیتوونی بەرئاوە.
سەفەری زیادی کرد: کەش و هەوای ناوچەکە بۆ بەرهەمهێنانی زەیتوون گونجاوە و لە هەر هێکتارێکدا پێشبینی کراوە 2075 کیلۆ زەیتوون بەرهەم بهێندرێت.
گوندی زەردە سەر بە قەزای ڕێژئاو لە 40 کیلۆمەتری شاری کرندی ڕۆژئاوایە و حەشیمەتەکەی دەگاتە 36 هەزار کەس و پیشەی خەڵکی ناوچەکە زیاتر جووتیاری و باخدارییە. [1]
05-09-2017
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 4,484
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!