🏠 دەستپێک
تۆمارکردنی بابەت
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Bakûr
English
کرمانجی - کوردیی باکوور
هەورامی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Ελληνική
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
پەیوەندی
دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
🔎 English Menu
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📖 میدیاکان و ناوی بێ ناوەڕۆک
میدیاکان و ناوی بێ ناوەڕۆک!
لەیلا بەرزنجی
دوای ئەوەی بەرەهایی دەگاتە هەموو مالەکان یان دەبێتە هۆکاری ئەرێنی یان کێشه و گرفت سەرهەڵ دەدات بەبێ ئەوەی هەستی پێبکرێ کۆمەڵگا بەرەو چەواشەو داماڵین لە بە ه
📖 میدیاکان و ناوی بێ ناوەڕۆک
📜 دیدار و ژوان
دیدارو ژوان
لەسەر بەردەکە دانیشتبووم، پاڵم بە قەدی دار تووە زەڕەکەی خەیاڵمەوە دابوو.
وا چو، وبوومە ناو خەیاڵەوە، لە خۆم زیاتر کەسم لەچواردەورم نەدەبینی، نەمدەزانی خەیاڵ بۆ کام لا کەوتبووە ڕێ، نەخشەو
📜 دیدار و ژوان
👫 حسەین عوسمان نێرگزەجاڕی
ساڵی1937 لە شاری سلێمانی لە دایکبووە، سەرەتای خوێندنی لە قوتابخانە ئاینییەکانی سلێمانی و هەڵەبجە و بیارە بووە پاشان لە خوێندنی ئێواران بەردەوامی داوە بە خوێندن و پەیمانگەی کارگێڕی تەواو کردووە، بووە ب
👫 حسەین عوسمان نێرگزەجاڕی
📖 ڕیچارد تێمپلەر باس لەیاسا ژمارە 4 دەکاتدەڵێت
ڕیچارد تێمپلەر باس لەیاسا ژمارە 4 دەکاتدەڵێت (کاتێک منداڵە گەورەکانم پچووک بوون بەخیلیم بەهەموو ئەو باوکانە دەبرد کە چەند کاتژمێرێکیان لەتۆپی پێ بەسەردەبرد لەگەڵ منداڵەکانیان هەستم بەتاوان دەکرد چونکە
📖 ڕیچارد تێمپلەر باس لەیاسا ژمارە 4 دەکاتدەڵێت
📕 چاوشارکێی فیلەکان
نووسین: شاخەوان عەلی حەمەد مامۆکی
بابەت: چیرۆکی مناڵان
[1]
📕 چاوشارکێی فیلەکان
📕 لە مەرگی کەژاڵ دەگەڕێم
نووسین: شاخەوان عەلی حەمەد مامۆکی
بابەت: کورتەڕۆمان
[1]
📕 لە مەرگی کەژاڵ دەگەڕێم
📷 خێزانێکی کورد لە شەقڵاوە 1966
خێزانێکی کورد لە شەقڵاوە 1966[1]
📷 خێزانێکی کورد لە شەقڵاوە 1966
📕 خەجێ و سیامەند
خەجێ و سیامەند
نوسین عەبدولباقی یوسف
وەرگێڕان عەلی ساڵح میران
📕 خەجێ و سیامەند
📕 نوێ کردنەوی بیری ئیسلامیی؛ بەرگی 01
نووسینی: د. محسن عبدالحمید
وەرگێڕانی: ئیبراهیم میکە عەلی
1999[1]
📕 نوێ کردنەوی بیری ئیسلامیی؛ بەرگی 01
📕 داستانی بیگ-بانگ
مارکۆس چۆون
وێنەکان: کریس مۆر
ئامادەکردن و وەرگێڕان
شێرکۆ رەشید قادر
2021
سلێمانی
لە بڵاوکراوەکانی هەفتەنامەی تاراوگە - هۆڵەندا[1]
📕 داستانی بیگ-بانگ
📕 هونەری ئەتەکێت 2
هونەری ئەتەکێت
وەرگێڕانی ئایندە محمد


ئەتەکێتی مامەڵەکردن لەگەڵ دایک و باوک
- دایک و باوک، ئەو دوو کەسەن کە ژیانیان بە ئێمە بەخشیوە و خۆشی و ئاسوودەیی و تەمەنی خۆیان کردۆتە قوربانی لەپێناو ئێمەد
📕 هونەری ئەتەکێت 2
📕 حەوت کۆڵەکە
کتێبی حەوت کۆڵەکە
هۆکاری ڕاستەقینەی نائارامییەکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست چییە؟

بەرهەمی پەیمانگای ئینتەربرایسی ئەمریکی
AEI
ڕێکخستن و پێداچوونەوە
مایکڵ ڕۆبن و برایەن کەتوڵس

وەرگێڕانی شوان محەمەد
📕 حەوت کۆڵەکە
📕 رۆڵی نوێنەرانی کەرکوک لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
رۆڵی نوێنەرانی کەرکوک لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
سەردەمی پاشایەتی 1925 - 1958
وەرگێڕانی حەسەن جاف
📕 رۆڵی نوێنەرانی کەرکوک لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
📕 ئایدا وەکو خوێن لە نێو دەمارەکانمدا
ئایدا وەکو خوێن لە نێو دەمارەکانمدا
نامه رۆمانسیەکانی
ئەحمەد شاملۆ بۆ ئایدا

لە وەرگێرانی: مقداد شاسواری
ناوەندی ئاشتی[1]
2021
📕 ئایدا وەکو خوێن لە نێو دەمارەکانمدا
📖 پێشنياری پرۆژە ياسای سنوردارکردنی هاوردەکردن و بەرهەم هێنانی پلاستیک
...[1]
📖 پێشنياری پرۆژە ياسای سنوردارکردنی هاوردەکردن و بەرهەم هێنانی پلاستیک
📕 ئەلەپەشە ناوێک لە مێژوودا
نووسینی: ئیبراهیم میکە عەلی [1]
📕 ئەلەپەشە ناوێک لە مێژوودا
📕 مۆزەخانەی کوڕەقژدرێژ
ڕۆمانی مۆزەخانەی کوڕەقژدرێژ
نووسینی کاروان کاکەسوورە


چاپکراوی ناوەندی ئاشتی[1]
2021
📕 مۆزەخانەی کوڕەقژدرێژ
📕 خانمە کەرکووکییەکەی من
ئاسۆ بیارەیی [1]
📕 خانمە کەرکووکییەکەی من
👫 ئەحمەد ئاڵتان
ئەحمەد ئالتان
ساڵی 1950 لە ئانکارا لە دایک بووە.
ژمارەیەک ڕۆمانی نوسیوە، کە ئێستا بە پڕفرۆشترین کتێب لە تورکیا دادەندرێن.
چەندان خەڵاتی لە ناو تورکیا و دەرەوە وەرگرتووە.
ساڵانێکی زۆر، سەروتارنوس ب
👫 ئەحمەد ئاڵتان
📕 وتارێک لەسەر گوندی هەجیج و دانیشتوانی
وتارێک لەسەر گوندی هەجیج و دانیشتوانەکەی
نوسینی محەمەد ساڵح ئیبراهیمی
📕 وتارێک لەسەر گوندی هەجیج و دانیشتوانی
📕 وتارێک لەسەر د. محەمەد سدیق موفتی زادە
وتارێک لەسەر دکتۆر محەمەد سدیق موفتی زادە
محەمەد ساڵح ئیبراهیمی
📕 وتارێک لەسەر د. محەمەد سدیق موفتی زادە
📕 وتارێک لەسەر حەسەن کامکار
وتارێک لەسەر حەسەن کامکاران
محەمەد ساڵح ئیبراهیمی
📕 وتارێک لەسەر حەسەن کامکار
📖 ئەتا کورد
(ئەتاکورد)
نوسەر و ڕۆماننوس و ڕۆژنامەنوسی تورک
ئەحمەد ئالتان
وەرگێڕانی لە ئینگلیزیەوە: سوهاد عەبدوڵڵا(سوهاد هەولێری)
چ دەبێت، ئەگەر مستەفا کەمال ئەتاتورک، ژەنەڕالێکی عوسمانی بووبایە، بەڵام لە شاری
📖 ئەتا کورد
📷 سلێمانی - شەقامی پیرەمێرد 1954
سلێمانی - شەقامی پیرەمێرد 1954

بەردەم ستودیو رفیق
خوالێخۆشبوو کامل محمود آفندی (مامۆستا کاملی ئەحیا)

ئەوەی سەرنج ڕاکێشە ئەویە کە جادەکە یەک سەیارەشی پيوە نییە تەنها عەرەبانەیەکی نەوت بە ناوەراس
📷 سلێمانی - شەقامی پیرەمێرد 1954
📷 وێنەی شەقامی سالم (سەهۆڵەکە)ی شاری سلێمانی ساڵی 1958
وێنەی شەقامی سالم (سەهۆڵەکە)ی شاری سلێمانی ساڵی 1958
📷 وێنەی شەقامی سالم (سەهۆڵەکە)ی شاری سلێمانی ساڵی 1958
👫 کەسایەتییەکان
نەجیبە محەمەد
👫 کەسایەتییەکان
قابیل عادل
✌️ شەهیدان
هۆشیار عەزیز رەسوڵ
👫 کەسایەتییەکان
سیروان عەبدولکەوەند
✌️ شەهیدان
یونس محەمەد عەلی؛ هاوار
📊 چەندین سکاڵا لەسەر سەرپێچییەکانی پڕۆژەی چاڤی لاند تۆمار دەکرێن | پۆل: ئامار و راپرسی | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂

چەندین سکاڵا لەسەر سەرپێچییەکانی پڕۆژەی چاڤی لاند تۆمار دەکرێن
ئەنجومەنی پارێزگا و شارەوانیی سلێمانیسلێمانی، چەندین سکاڵا لەسەر سەرپێچییەکانی پڕۆژەی چاڤی لاندی گەشتیاری لە داواکاری گشتی و دادگاکانی سلێمانی تۆمار دەکەن. بەپێی نووسراوی فەرمیی حکوومەتیش، بەهۆی بوونی ستوونی کارەبای ناو پڕۆژەکەوە، ژیانی ئەو هاووڵاتی و گەشتیارانەی سەردانی چاڤی لاند دەکەن لە مەترسیدایە، گومانیش دەکرێت بەهۆی ئەو قەرزە زۆرانەی خاوەنی کۆمپانیاکانی نالیا لە حکوومەتی وەرگرتووە و لەگەڵ ئەو پارە زۆرانەی بەناوی پشکی چاڤی لاندەوە وەری گرتوون و لە دەستیدا ماونەتەوە، لەگەڵ خۆی بیانبات و رابکات.
لە ژمارەی پێشووی هەفتەنامەی (باس)دا، چەندین بەڵگە لەسەر قەرزەکانی کۆمپانیای نالیا، کە خاوەنەکەی شاسوار عەبدولواحیدە، بڵاو کرایەوە، کە بەپێی بەڵگەکان تەنیا ئەو قەرز و پارانەی لە حکوومەت، لە سەردەمی کابینەی شەشەم کە د. بەرهەم ساڵح سەرۆکی کابینەکە بووە وەری گرتوون، دەگاتە زیاتر لە 45 ملیار دینار، بەبێ ئەو سوودانەی کە هاتوونەتە سەر قەرزەکان، جگە لەوەش پشکی بەناوی پڕۆژەی چاڤی لاندەوە لە نزیکەی 10 هەزار کەس وەرگرتووە، کە بچووکترین پشک یەک ملیۆن دینار بووە، ئەو پارەیەش چەندین ملیار دینار دەکات. چاودێرێکی سیاسی پێی وایە دوای ریفراندۆمی کوردستان، شاسوار عەبدولواحید خاوەنی کۆمپانیاکانی نالیا، کە ئێستا گروپێکی بەناوی (نەخێر بۆ ڕیفراندۆم) پێکهێناوە وەکوو روشدی سەعید (کە پێشتر بازرگانێک بووە و بەشداریی لە هەڵبژاردنەکانی عێراقدا کرد و لیستی پێکهێنا) لە کوردستان ئەویش رادەکات و بڕێکی زۆر ئەو پارانەی لە بەردەستی ماونەتەوە لەگەڵ خۆیدا دەبات، ئەوانەشی وەکوو موڵک بەجێی دەهێڵێت، خاوەنە سەرەکییەکانی کە بەرپرسی باڵان لە سلێمانی، لەناو خۆیداندا دابەشی سەر یەکتری دەکەن.
هاوکات، بەپێی ئەو بەڵگانەی لە سەرچاوەی ئاگەدار لە پڕۆژەی چاڤی لاند لە سلێمانی بە (باس) دراون، ئەو پڕۆژەیە چەندین سەرپێچیی لەناو پڕۆژەکە و دەرەوەی پڕۆژەکە ئەنجام داوە، بەو هۆیەوە چەندین سکاڵای یاسایی لەلایەن ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و شارەوانیی ئەو شارە لەسەر تۆمار کراون.
بەپێی بەڵگەکانی لە بەردەستی (باس)دان، پڕۆژەی چاڤی لاند لە رێگەی نایاساییەوە شەقامی 60 مەتریی بەردەم پڕۆژەکەی لەسەر خۆی تاپۆ کردووە و شارەوانیی سلێمانی سکاڵای لەمبارەیەوە تۆمار کردووە، بەڵام سکاڵاکان بە رێڕەوی یاسایی خۆیاندا نەڕۆیشتوون و تا ئێستا یەکلا نەبوونەتەوە.
هەر بەپێی بەڵگەکان، هەریەک لە ئەکوا پارک و تەلەفریکی پڕۆژەی چاڤی لاند، بەبێ ئەوەی لە شارەوانی تۆمار کرابن، دروست کراون و زەوییەکانی ژێر تەلەفریکی چاڤی لاند لە دەرەوەی پڕۆژەکە، موڵکی شارەوانیی سلێمانییە و داگیر کراون.
هەر بەپێی بەڵگەکان، بە نووسراوی فەرمیی ژمارە 4917، کە لە رێکەوتی 22/5/2013 لە سەرۆکایەیتی ئەنجومەنی وەزیران بە واژۆی عیماد ئەحمەد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی ئەوکات دەرچووە، تێیاندا ئاماژە بەوە دراوە کە وەبەرهێنەری پڕۆژەی چاڤی لاند پابەند نەبووە بە راگواستنی ئەو هێڵ و تاوەرانە لەسەر بودجەی خۆی، پێش کردنەوەی پڕۆژە وەبەرهێنەرەکە و وەگەڕخستنی لەپێناو پاراستنی گیان و سەلامەتیی هاووڵاتییان، کە دەبوو شوێنی ستوونەکانیش بکرێن بە سەوزایی.
هەر بەپێی بەڵگەکان، بۆ گواستنەوەی ئەو ستوونانە، وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ گۆڕینی رێڕەوی ئەو تاوەرانە داوای بڕی 4 ملیار و 131 ملیۆن و 600 هەزار دیناری کردووە، کە خاوەنی پڕۆژەکە تا ئێستا هیچ بڕە پارەیەکی بە وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان نەداوەبۆ ئەو مەبەستە.
یوسف یاسین، سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی بۆ (باس) رای گەیاند، ئەوان وەکوو شارەوانیی سلێمانی سکاڵای یاساییان لەسەر تەواوی ئەو سەرپێچییانەی کۆمپانیای وەبەرهێنەری چاڤی لاند تۆمار کردووە کە لەناو پڕۆژەکە و دەرەوەی پڕۆژەکە ئەنجامی داون، گوتی: ”لەناو پڕۆژەی چاڤی لاند، پڕۆژەی ئەکواپارک کە جێبەجێ کراوە، رەزامەندیی شارەوانیی پێ نەدراوە، ئەو زەوییەش کە ئەکواپارکی لەسەر دروست کراوە، موڵکی شارەوانیی سلێمانییە، دوو سێ ساڵ دەبێت بۆ ئەو بابەتە سکاڵامان تۆمار کردووە، بەڵام تا ئێستا یەکلا نەبووەتەوە“.
هەروەها گوتیشی: ”ئەو یارییانەی کە ئێستا دروست کراون و رێکلامیان بۆ دەکات، لەگەڵ دوو بینا کە تازە دروست کراون، ئەوانەش هیچ رەزامەندییەکیان لە شارەوانی پێ نەدراوە، ئەو شوێنانەش کە لەسەری دروست کراون لە نەخشەی پەسەندکراودا سەوزاییە و موڵکی شارەوانییە“.
ئەو بەرپرسەی شارەوانی ئاشکراشی کرد، کێشەی دیکەشیان لەگەڵ ئەو پڕۆژەیەدا هەیە، کە هەندێ زەویین و دەکەونە دەرەوەی پڕۆژەکە، گوتی: “کاتی خۆی کە زەوییەکانی لەسەر تۆمار کراوە، هەندێ لەو زەوییانە لەدەرەوەی پڕۆژەکە بوون، بەڵام لەسەری تاپۆ کراون، کە لە راستیدا موڵکی حکوومەتن، هەموو ئەوانەمان گەیاندووەتە دادگا و هەوڵی هەڵوەشاندنەوەی دەدەین، چونکە هەندێ لەو زەوییانە کەوتوونەتە ناو دارستانەکەی گۆیژەوە و هەندێکی دیکەش ئەو شەقامە دوو سایدەن کە لەبەردەمی چاڤی لاند بۆ دەرگای دوو بۆ سێ سەردەکەوێ، ئەو شەقامە خزمەتگوزاریی گشتی و حەقی هەموو خەڵکە، بەڵام ئەوە راستە لەسەر چاڤی لاند تاپۆ کراون“.
سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی، ئاماژەی بەوەش دا، هەر لەناو پڕۆژەکەشدا وا بڕیار بووە شەقامێکی 30 مەتری لەپشتی شوقەکانی گۆیژەوە لە پانتایی دۆڵە میران، کە دۆڵە میرانە لە نەخشەدا فولکەیە و شەقامێکی 30 مەتری لێوە بە پشتی شوقەکاندا دەڕواتە ناو پڕۆژەی چاڤی لاند، نووسراوی فەرمیی هەیە کە لێپرسراوی پڕۆژەکە واژۆی کردووە، کە پابەندە بە دروستکردنی ئەو شەقامە تەنیا شارەوانی قیرەکەی بکات، بەڵام تا ئێستا ئەو شەقامە دروست نەکراوە و وەبەرهێنەری پڕۆژەکە پابەند نەبووە پێوەی.
دانا جەزای عەلی کاتب، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ (باس)ی ڕاگەیاند: ”سەرجەم بەڵگەکانی (چاڤی لاند) براونەتە داواکاری گشتی، بەڵام تا ئێستا داواکاری گشتی بێ وەڵام بووە“.
گوتیشی: ”هەموو ئەو سەرپێچییانەی کە لەناو پڕۆژەکە و دەرەوەی پڕۆژەکەدا کراون، بەشێوەی فەرمی دراونەتە داواکاری گشتی، کە بەڵگەی بوونی تاوەر و ئەکواپارک و تەلەفریک و نەبوونی سەوزایی پێویست و داگیرکردنی شەقامەکانی دەرەوەی پڕۆژەکەی لەخۆ گرتووە، بەڵام تا ئێستا لە داواکاری گشتییەوە بڕیاری یەکلاکەرەوەی بۆ نەدراوە“.
لای خۆشیانەوە محەمەد عەبدولوەهاب، ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ (باس) رای گەیاند، بەهۆی ئەو سکاڵا زۆرەی لەلایەن خەڵکی و ئەو بەدواداچوونانەی کە کردوویانە بۆ سەر پڕۆژەی چاڤی لاند، بڕیاریان داوە لیژنەیەکی نوێ لە ئەنجومەنی پارێزگا پێک بهێننەوە و دووبارە ئەو سکاڵایانە ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان بکەنەوە، گوتی: “رۆژانە چەندین سکاڵای هاووڵاتییانیان لەسەر پشکەکانی چاڤی لاند پێ دەگات”.
عەتا قەرەداخی نووسەر و توێژەر لە وتارێکیدا کە لە میدیاکانی سلێمانی بڵاوی کردووەتەوە، ئاماژەی بەوە داوە کە شاسوار بەکار دەهێنرێت و خۆی و سامانەکەشی لەدەست دەدات.
نوسیوویەتی: “ئاراستەی رووداوەکان بە هەر ئاراستەیەکدا بێت مەیدانی ئه و ململانێیە جێگای شاسواری تێدا نابێتەوە، مەگەر لایەنێک بۆ دژایەتیی ئەوی تریان بیخاتە خزمەتی خۆیەوە کە لە بارێکی وەهاشدا ئەگەری ئەوە هەیە نەک هەر سەرمایەکەی بەڵکوو خۆیشی لەدەست بدات”.
لای خۆشیەوە، نیاز حاجی، چاودێری سیاسی بۆ (باس) رای گەیاند، لەوە دەچێت سیناریۆی روشدی شەعید لەسەر شاسوار عەبدولواحید دووبارە بێتەوە. گوتی: “گومان هەیە هەر ئەو بەرپرسانەی کە لەپشتەوەی شاسوارن و خاوەنی سەرەکیی کۆمپانیای نالیا و کەناڵەکانین، ئەوەیان بە شاسوار عەبدولواحید کردبێت، تا لەدوای پڕۆسەی ریفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستان، ئەو کە دژایەتیی دەوڵەتی کردووە، سەرەڕای ئەو کێشە داراییانەی هەیەت، شوێنی نەبێتەوە و لێرە و رابکات، ئەوکات موڵکەکانیان بکەوێتەوە بەردەستی خۆیان، کە پێدەچێت لای ئەوان قۆناغی دوورخستنەوەی شاسوار هاتبێت، ئەگەر نا لە کوێی ئەم دونیایەدا هەیە بازرگان یاری بە موڵک و ماڵ و ژیانی خۆی بکات و لە دژی بەرژەوەندییەکانی میللەتەکەی بوەستێتەوە”. [1]
#️ هەشتاگ
#سلێمانی |


🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی باسنیوز - 04-09-2017
📚 فایلی پەیوەندیدار: 3
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️04-09-2017
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 04-09-2017
📈 جۆری ئامار و راپرسی: ⚡ گەندەڵی
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ سلێمانی
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (ئەڤین ئیبراهیم فەتاح)ەوە لە: Sep 4 2017 1:16PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Sep 4 2017 1:29PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (ئەڤین ئیبراهیم فەتاح)ەوە لە: Sep 4 2017 1:30PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 4,840 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.143 KB Sep 4 2017 1:25PMئەڤین ئیبراهیم فەتاح
📚 پەڕتووکخانە
  📖 چاوشارکێی فیلەکان
  📖 لە مەرگی کەژاڵ دەگەڕێم
  📖 خەجێ و سیامەند
  📖 نوێ کردنەوی بیری ئیسلا...
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 18-04-2021
  🗓️ 17-04-2021
  🗓️ 16-04-2021
  🗓️ 15-04-2021
  🗓️ 14-04-2021
  🗓️ 13-04-2021
  🗓️ 12-04-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
نەجیبە محەمەد
رۆژی 18-04-2011 لە گەڕەکی راپەرینی قەزای رانیە ژنێک بەناوی نەجیبە محەمەد، 30 ساڵ، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا. دوای 9 رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا، لە دوای خۆی سێ منداڵی بە ناوەکانی (شاهۆ و شانۆ و شاهین) بەجێهێشت. نەجیبە پێشتر لەنێو بازاڕی رانیە کاری بەرگدرووی دەکرد.
نەجیبە محەمەد
قابیل عادل
چالاکێکی چەپ بوو، ئەندامی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری بوو. رۆژی 18-04-1998 لەگەڵ شاپور عەبدولقادری هاوڕێی تیرۆرکران.
قابیل عادل
هۆشیار عەزیز رەسوڵ
لەشارۆچکەی‌ تەکیەی‌ کاکەمەند لەدایکبووە، لە چەمچەماڵ، لەساڵی‌ 2004 بووەتە پێشمەرگە، دوا شوێنی‌ پێشمەرگایەتی‌ فەوجی‌ 3ی‌ لیوای‌ 116 بووە، لەنزیک گووندی‌ بان شاخ-ی‌ لە رۆژی 18-04-2015 سەر بەقەزای‌ داقوق شەهیدبوو.
هۆشیار عەزیز رەسوڵ
سیروان عەبدولکەوەند
ساڵی1959 لە شاری سنە لە دایک بوو، ساڵی 57 و پاش راپەڕینی گەلانی ئێران بە دژی رژیمی پاشایەتی لە گەڵ کۆمەڵە ئاشنا بوو، سەردانی بنکەکانی کۆمەڵەی لە شاری سنە دەکرد و وەک کەسێکی هەڵسووڕاو و تێکۆشەر کاری دەکرد و یارمەتیدەری هاوڕێیانی کۆمەڵە بوو.
ساڵی 1371 هاتە ناو ریزەکانی پڕ لە شانازی هێزی پێشمەرگەی کۆمەڵە و لە مەیدانی پێشمەرگایەتیشدا کەسێکی تێکۆشەر و خۆشەویستی ناو دڵی هاوڕێیانی پێشمەرگە بوو.
ساڵی 76 بە هۆی چالاکبوونی لە ئەرک و کارە پێسپێردراوەکانی وەک ئەندامی کۆمەڵە وەرگیرا.
پاش هاتنەدەری کۆمەڵە
سیروان عەبدولکەوەند
یونس محەمەد عەلی؛ هاوار
شەهید یونس محەمەد عەلی ناسراو بە شەهید هاوار
یونس محەمەد عەلی سان ئەحمەد لە گوندی تەپی سەفا لە ساڵی 1945 لە بنەماڵەیەکی خانەدان و کوردپەروەر چاوی بەدنیا هەڵهێناوە. هێشتا یونس تەمەنی یەک ساڵ دەبێت ماڵی باوکی لە تەپی سەفاوە بار دەکات بۆ شەکرالی بۆ سەر زەوییەکانی حەسەن بەگی جاف.
لەتەمەنی 7 ساڵیدا دەینێرنە بەر خوێندن، قۆناغی سەرەتایی تەواو دەکات، پاشان دەبێتە یاریدەدەری باوکی بۆ ئیشوکاری کشتوکاڵ و ماڵداری و حساب و کتابی زەوییەکانی حەسەن بەگ، چونکە زیاتر لە پێنج سەد دۆنم زەوی ناوبراو لەژێر چاودێری
یونس محەمەد عەلی؛ هاوار

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.04
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,156 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2021)