145 هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەرێمی کوردستان
📊 ئامارۍ و ڕاپەرسیۍ
وتەبێژی دەستەی
گەشتوگوزارگەشتوگوزاری هەرێم ئاشکرای دەکات تا ئێستا 145 هەزار گەشتیار رویان لە هەرێمی کوردستان کردوە، لە جەژنی قوربانی پار ساڵیش 213 گەشتیار هاتبونە هەرێم.
نادر رۆستی، وتەبێژی دەشتەی گەشتوگوزاری هەرێم بە دواڕۆژی راگەیاند ساڵانە لە جەژنی قورباندا ماوەی 10 رۆژ ئاماری گەشتیاری وەردەگیرێت بە جۆرێک دوو رۆژی پێش جەژن دەست پێدەکات.
وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزار راشیگەیاند، ساڵی رابردوو لە جەژنی قورباندا 213 هەزار گەشتیار رویان لە هەرێمی کوردستان کردبوو لەماوەی 10 رۆژدا.
رونیشیکردەوە، تا دووەم رۆژی جەژنی قوربان 145 هەزار گەشتیار هاتۆتە هەرێمی کوردستان.
ئه و بەرپرشەی گەشتوگوزار وتیشی، هاتنی گەشتیاران بەردەوامی هەیە و ژمارەیان لە بەرزبوونەوەدایە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکر ئەمە ئاماری سەرەتای هاتنی گەشتیارانە، ئاماری کۆتای هاتنی گەشتیاران لە رۆژانی داهاتوو بە وردەکاری تەواوە رادەگەیەنین.
[1] ⚠️ ئی بابەتۍ بە زۋانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نۋیسیێنە، پەی ئەۋەکەرڎەی بابەتەکۍ بە زۋانېۋ کە نۋیسێنە، سەرو ئایکۆنو
ی کلیک کەرە!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!