کچێکی 15 ساڵان لە یەکەم رۆژی جەژن لە لایەن باوکیەوە دەکوژرێت
هاء ع ب خەڵکی
رۆژاوای کوردستانرۆژاوای کوردستانە و لە
هەولێرهەولێر نیشتەجێیە. لەگەڵ کوڕێکدا پەیوەندی سۆزداری کردوەو کوڕەکە هەڕەشەی کردوە بە بڵاو کردنەوەی وێنەی لە سەر تۆڕی فەیس بووک ئەگەر لەگەڵی دەرنەچێت. کچەکەش ئێوارانێک بە بێ پرسی کەسوکاری لەگەڵی دەردەچێت و کوڕەکە تەعەدای لێ دەکات و پاشان کەسوکاری دەیبەن بۆ لای پزیشک و پزیشکیش ئاگاداریان دەکاتەوە کە پەردەی کچێنی لەدەستداوە.
باوکی کچەکە بە پەتێک کچەکەی دەخنکێنێت و دەیکوژێت و خۆیشی رادەستی پۆلیس دەکات.
کوڕەکە رایکردوەو کەس نازانێت لە کوێێە.
پۆلیس دوکتۆرەکەش تۆمەتبار دەکات چونکە هەڵەی کاری کردوەو پڕنسیپی پیشەکەی وایە دەبوو لە رێگەی لیژنەیەکەوە ئاگاداری پۆلیس بکاتەوە نەوەک راستەوخۆ کەسوکاری ئاگادار بکاتەوە لەوەی کچەکەیان پەردەی کچێنی لەدەستداوە.
[1]
01-09-2017
⚠️ اێ مەقاڵە أ زوون (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!🗄 بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)